توركیا: ژوان له‌گـــــــــــــــه‌ڵ گـــــــورگ ئه‌ندامێكی میت به‌شێك له نهێنی كاركردنیان له له كوردستاندا ئــاشــكرا ده‌كات
Tuesday, 28/09/2010, 12:00
كه وه‌ڵامی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی دایه‌وه، داواملێكرد سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی هه‌ستیار یارمه‌تیم بدات، ته‌نها ئه‌م دێڕه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌سته‌كه‌م بگات. هه‌رچه‌نده به ئاسانی ئۆكه‌ی داواكه‌می نه‌كرد، به‌ڵام نه‌یده‌توانی قبوڵی نه‌كات، لانیكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ره‌ڕۆ‌و بزێو به كاره‌كه‌ی زانیوه، پێشتریش له بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌دا هاوكاریی كردبووم، هیچ كه‌سیش نه‌یتوانیبوو زانیارییه‌كانی به‌درۆبخاته‌وه، بۆیه دیسانه‌وه ده‌متوانی پشت به زانیارییه‌كان ببه‌ستم. داوایلێكردم به سه‌یاره‌كه‌مه‌وه بچمه ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه ئه‌و بۆی دیاریكردبووم.. گه‌یشتمه جێگه‌كه‌و ته‌له‌فۆنم بۆ كرده‌وه، پێیوتم: دامه‌به‌زه من دێمه لات. له‌و كاتانه‌دا هه‌ستمده‌كرد موجازه‌فه به ژیانی خۆمه‌وه ده‌كه‌م، هه‌ندێكجار بیرم به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چوو كه ره‌نگه له پلانێكدا له‌ناومببات. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌و هیچ كام له‌مانه‌ی نه‌كرد، چونكه ده‌یزانی به‌ر له‌وه‌ی بڕۆمه ئه‌و جێگایه من كه‌سی دیكه‌م ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌وكاتیش هه‌رچییه‌ك به‌سه‌ر من بهاتایه، ته‌واوی تۆڕه‌كه‌ی ئه‌ویش كه‌شفده‌بوو، هه‌ر واش بوو، له راستیدا من ئه‌و كاره‌م كردبوو. چونكه من ئه‌و كاره‌م بۆ گۆڤاری (لڤین)و له‌سه‌ر ته‌كلیفی یه‌كێك له هاوڕێكانم له‌و گۆڤاره‌دا ئه‌نجامده‌دا.
هه‌ندێكجار رۆژنامه‌نووس له‌پێناوی زانیاری‌دا ده‌چێته ئاگره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له سووتان بكاته‌وه. له ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسانی دونیادا ئه‌م نه‌ریته بڵاوه، به‌ڵام بۆ كوردستان هێشتا رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به‌و ته‌رزه بیركردنه‌وه‌یه‌ن كه خۆیان له زانیاری له‌لا گرنگتره. من له‌و ماوه‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وم ده‌كرد ته‌نها بیرم له‌لای زانیارییه‌كان بوو. وه‌كو ئه‌وه‌ی وتی ده‌رگای سه‌یاره‌كه‌ی كرده‌وه‌و هاته نێو سه‌یاره‌كه له‌پاڵمدا دانیشت. پێیوتم كه هه‌رچی پرسیارم هه‌یه ده‌توانیت له كورتترین ماوه‌دا هه‌ر لێره‌دا بیكه‌یت. به‌بێ ئه‌وه‌ی بستێك سه‌یاره‌كه‌ت له جێگه‌ی خۆت بجووڵێنیت. به‌ر له‌وه‌ی من پرسیاره‌كانم ده‌ستپێبكه‌م، داوای ئه‌وه‌ی لێكردم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی نه‌به‌م، پێیوتم "به بچووكترین وه‌سف" ده‌ناسرێمه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتم. رووی تێكردم‌و جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند‌و وتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دا مه‌به هه‌موو شتێكت بده‌مێ، چونكه هه‌ندێك شت هه‌یه په‌یوه‌سته به ژیان‌و مردنی خۆمه‌وه". ئه‌و وتیشی: "ره‌نگه ئه‌گه‌ر له قسه‌كرنه‌كانمدا بۆ تۆ ده‌قیق نه‌بم، ئه‌م قسانه به كوشتنی خۆم كۆتایی بێت".
ئه‌و وتی: "له ساڵی 1995وه په‌یوه‌ندیم به میته‌كانه‌وه كردووه، به‌ر له رووخانی رژێم هه‌موو كه‌سانه كاریان بۆ میت ده‌كرد كه سه‌ر به موخابه‌راتی عێراقی بوون، له كوردستانیشدا زۆربه‌ی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی میت‌و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بوو كه كۆنه‌به‌عسی بوون. ئه‌وان هه‌موو كات یارمه‌تی میته‌كانیان ده‌دا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له خۆشیان هه‌ر ئه‌ندامی میتن". ئه‌و وتی: "ئێستا باره‌گای میته‌كان له هه‌ولێر هه‌یه‌و حكومه‌تیش ده‌زانێت له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین نزیك شه‌قامی 40 مه‌تری نزیك ماڵی فازڵ میرانی هه‌شت خانوو هی ده‌زگای میته، هێزی سه‌ره‌كیی میت له هه‌ولێردا له‌و گه‌ڕه‌كه كۆبووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی له رێگای عه‌نكاوه چوار پارچه زه‌ویمان هه‌یه‌و هه‌ندێك له كاره گرنگه‌كان له‌وێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه كوردییه‌كان شك نه‌به‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد "ژه‌نه‌راڵێك كه ئه‌وان به پاشا ناویده‌به‌ن له هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشێت‌و به به‌رده‌وامی زانیاریمان بۆ ره‌وانه ده‌كات". به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و ژه‌نه‌راڵه به ئاگاداریی حكومه‌تی هه‌رێم له كوردستان داده‌نیشێت‌و هه‌ر چوار مانگ جارێك ده‌گۆڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسی میت له هه‌ولێر ناوی (نه‌زهه‌د عه‌بدولغه‌نی)یه‌و پیاوێكی توركمانه‌و خه‌ڵكی كه‌ركوكه، باوكی عه‌سكه‌ر بووه‌و له كه‌ركوك گه‌وره‌بووه، به‌ڵام به توركی قسه‌ده‌كات. ژنه‌كه‌ی نه‌زهه‌د خوشكی شێرزاد عوزێرییه، كه پیاوێكی شیوعییه‌و له حیزبه‌كه‌ی كه‌نعان شاكیر ئینشیقاقی كردووه. ســـــه‌رچاوه‌كه ناوی چه‌ندین به‌رپرسی
توركمانی برد له هه‌ولێر كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌زگای میتی توركیدا هه‌یه‌و به وته‌ی ئه‌و پێش رووخانی رژێمی سه‌دام له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی موسڵ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له رێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی عێراقه‌وه به‌ناوی (ئه‌بو زه‌یدون)و مانگی جارێك سه‌ردانی یه‌كترییان كردووه. به‌پێی قسه‌ی ئه‌و هاوكاره‌ی میت، هه‌ریه‌ك له (كه‌نعان شاكر، كه‌رخی ئاڵتی‌و شێرزاد ئه‌رسه‌لان‌و فه‌یاح كوره‌چی) سه‌ر به ده‌زگای میتن و كوڕه‌كانی كه‌نعان شاكیر (زانا‌و سرود) میت ناردنیه توركیا‌و ماوه‌ی نۆ ساڵ له توركیا بوون، ئێستا یه‌كێكیان ماسته‌رو ئه‌ویتریان دكتۆرای هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له هه‌ندێك به‌رپرسی دیكه‌ی توركمانی كرد كه له یه‌ككاتدا بۆ توركیا‌و بۆ پاراستنیش كارده‌كه‌ن‌و له هه‌ردوولا ده‌خۆن. ئه‌و وتی: "هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ی توركمان فشه‌فش ده‌كه‌ن كه ئه‌وان له به‌ره‌ی توركمانی جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سی‌دیی ئه‌وانه ئێستاش لای من هه‌یه كه توركه‌كان ویستیان زه‌كه‌ریان ببڕن، به‌ڵام له‌به‌ر ئابڕوونه‌چوونی حیزب كه‌نعان شاكر فریایان كه‌وت‌و نه‌یهێشت ئه‌و كاره بكه‌ن". ئه‌و باسی له په‌یوه‌ندیی ژێربه‌ژێری هه‌ندێك به‌رپرسی كورد كرد له‌گه‌ڵ میتی توركیداو له‌م رووه‌شه‌وه ناوی چه‌ندین به‌رپرسی حیزبی برد له‌و شاره، به‌ڵام ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌مان به باش نه‌زانی هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ده‌توانین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری بۆ په‌یدابكه‌ین. له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانیدا خۆشه، هه‌وڵی زۆری داوه كه كه‌نعان شاكر ببێته نوێنه‌ری توركمان له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا. ئه‌و له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو، "كاری ئێمه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و راكێشانی به‌رپرسه سیاسیی‌و عه‌سكه‌رییه‌كان بۆ ناو ده‌زگای میت‌و هاوكێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان". ئه‌و به‌ڕاشكاوی وتی: "له‌مه‌دا ئافره‌ت به‌كارده‌هێنن بۆ سیخوڕی‌و په‌یوه‌ندی سێكسیی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌داو پاشان به كامێرای ڤیدیۆیی وێنه‌یان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كات بیر له خیانه‌ت نه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر كاتێكیش ئه‌وه‌یان كرد ئه‌وا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیدییانه ده‌یانترسێنن". له‌پڕ سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستیكردو وتی: "ئیتر ته‌واو كاتم نه‌ما"و به‌خێرایی له سه‌یاره‌كه چوویه خواره‌وه‌و رۆیشت. به رۆیشتنی ئه‌و منیش به‌خێرایی له‌و جێگه‌یه دووركه‌وتمه‌وه ده‌مزانی ئێستا هاوڕێكه‌م له گۆڤاری (لڤین) چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات كه مژده‌ی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بده‌مێ. به‌خێرایی په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، دیاربوو ئه‌م شته به‌لای ئه‌وه‌وه سه‌رنجڕاكێش بوو، پێیوتم له سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه تا كۆتایی وه‌كو خۆی بیگێڕمه‌وه. من پێموت له نووسینه‌وه‌یدا كێشه‌یه‌كم هه‌یه، ئه‌ویش ناوی ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه بردوونی، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، ئه‌و پێیوتم كه هه‌مان كێشه رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه له‌و راپۆرته‌دا كه له‌سه‌ر میت كردوویانه. داوایلێكردم كه له راپۆرته‌كه‌دا ناوی به‌رپرسه كورده‌كان لاببه‌ین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو سه‌لمێنه‌رمان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ریان، ئه‌وكاته به‌ریز ناوی هه‌موویان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=30&Besh=Hewal&Cor=4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست