کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رەفعەت هەڵەبجەیی


لەحکومەتی داهاتودا براوەو دۆڕاو هەر بزوتنەی گۆڕانە

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

2146 بینراوە


ئەم سەردێڕە بۆ هەندێك خوێنەر لەوانەیە جێگەی تێ ڕامان بێت بەڵام ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرەو بزوتنەی گۆڕان دەبێت زۆر بە زیرەکانە ڕۆڵی خۆی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتدا ببینێت.
ئەگەر سەرنجی باردودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بدەین دەبینین پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە ئیختراقی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیان جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووەو دەستەمۆیان کردوون.
پارتی ئەزمونی ٢٣ ساڵ حکومڕانی هەیە لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانیداوکەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەموو بەرپرسانی یەکێتی هەرلەوەزیرو ئەندام پەرلەمان و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی یەوە تاکو هەموو ئەندامانی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیان شارەزای ڕەوشت و هەڵ سو کەوت وکاری سیاسیان بووەو هەموو خاڵە لاوازەکانیانی ڕەچاو کردووە ، هەرچی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامیشن
پارتی و نێچیرەڤان بارزانی ئەزمونی دوو کابینەی حکومەتی هەرێمی لگەڵیاندا هەیەو هیچ مەترسیەکی لێ یان نیە.
کەواتە دەتوانین بڵێن ئەزمونی دەسەڵاتداری بە نسبەت هەرچوار لایەنی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو شتێکی نوێ ی تێدا نیەو جگە لەچاوەڕوانی شکست و گەندەڵی زیاتر هیچ شتێکی نوێ ی موفاجەئە لە کابینەی نوێ چاوەڕوان ناکرێت.
ئەوەی کە دەمێنێتەوە کە بەلای جەماوەرەوەتازە بێت و ناتوانێت بەر لە ڕوودانیدا حوکمی لەسەر بدات بزوتنەوەی گۆڕانە بردنەوەدۆڕان هەردووکی بۆ گۆڕان شتێکی تازەو چاوەڕوانکراوە، بۆیە گۆڕان دەتوانێت یاریکەرێکی چاك بێت و دروشمەکانی لە ووتارە وە بکاتە کردار واتە سیستەمی حکومڕانی بگۆڕێت و هەرهیچ نەبێت بتوانێت ڕێژەیەك چاکسازی بکات و گەندەڵی کەم لەناو ئەو گەندەڵستانەدا خۆیشی بۆگەن نەکات. بکاتەوە بۆ ئەوەی هەرهیچ نەبێت
کەواتە جەماوەڕی کوردستان چاوەڕێ ی هیچ شتێکی نوێ ناکەن لە کابینەی داهاتوو تەنها ئەوە نەبێت کە کارەکتەرێکی نوێ هاتۆتە ناو هاوکێشەی سیاسی یەوە لە دەسەڵات و حوکمڕانیدا ئەویش بزوتنەوەی گۆڕانە کەواتە براوەو دۆڕاوی ئەم خولەی کابینەی نوێ تەنها بزوتنەوەی گۆڕانە ئەگینا بۆ حیزبەکانی تر تەنها مێژووە و پێشتر چوارینەیەکی گەندەڵ بوون.




یەکێتی و پارتی هەوڵ دەدەن کابینەی داهاتوش سەرکەوتوو نەبێت

لەوانەیە ئەم سەر دێرەش هەر جیگەی سەرنجی خوێنەران بێت بەڵام ئەمە واقعێکی حاشاهەڵنەگرەو لەخوارەوە بۆتان شی دەکەمەوە.
هەرسەرکەوتنێکی کابینەی نوێ بە دەستکەوتێکی سیاسی گەورە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ئەژمار دەکرچونکە لایەنەکانی ترهەمووی ئەزمونی شکست و گەندەڵیان هەیە نەوەك چاکسازی. لەبەر ئەوە یەکێتی و پارتی هەرگیز ناهێڵن و قەبوڵ ناکەن بزوتنەوەی گۆڕان ببێتە خاوەنی ئەو دەست کەوتە گەورەیەوئەوەندەی تر کێرڤی جەماوەری بەرز ببێتەوە ئەی کەواتە چی دەکەن بۆ سەرنەکەوتنی کابینەی هەشتەم ؟
لەمپەرو هۆکار زۆرن کەئەو دوو حیزبە بیگرنە بەر بۆ ڕێگری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاکسازی و دژایەتی کردنی گەندەڵی کە دەتوانین هەندێك لەو میکانیزمانە باس بکەین کە وا پارتی و یەکێتی دەیگرنە بەر بۆ دروست کردنی قەیران و دەست بەستنی گۆڕان لە ڕیفۆرم کردندا کە ئەمانەی لای خوارەوەن.
/١/ سەرقاڵ کردنی کوتلەی بەشدار بووی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی حکومەتدا بە پارەوئیمتیازاتەوە بەجۆرێك کەوا ئەوەندە بیرلە
خۆدەوڵەمەندکردن بکەنەوە ئەوەندە بیر لە کاری ئیداری و خزمەتکگوزاری خەڵکی و چاکسازی نەکەنەوە.
٢/ یەکێتی و پارتی هەوڵ دەدەن لەپەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە چاکسایەکانی گۆڕان و پاکێجەکانی جێ جێ نەکرێن یاخود دەسی دەسی پێ بکەن و دوایان خەن.
٣/ کڕینی وەلای ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو حکومەت و ئیدارەکاندا لەڕێگەی بەخشیش و بەرتیل و موکافەئەی قەبەو شیرینی جۆراو جۆر بەرامبەر بێ دەنگ بوونیان لەگەندەڵیەکانی ئەو دوو حیزبەو تێکڕای وەزارەتەکان لە کابینەی هەشتەمدا.
٤/ فێر کردنی سەرانی سیاسی گۆڕان بە کاری بازرگانی و کۆمپانیاکان و پشکی نەوت و پشکە بۆدجەو جگەرەوگومرگەوە هەروەکوچۆن سەرانی یەکێتی یان فێر کردووئالودەیان کردن بە گەندەڵی یەوە تا وایان لێ کرد وەکو ئاردی ناو دڕکی لێ هاتووەو بەهیچ کۆنابێتەوە .
بەکار هێنانی فشاری ووڵاتانی دراوسێ لەوانە تورکیاو ئێران کەوا نایانەوێت دیموکراسی و مافی مرۆڤ و چاکسازی لەم ٥/ هەرێمەدا بەرقەرار بێت ئەویش لەبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان و بەردەوام بوونی کۆمپانیا گەندەڵەکانیان لەکاری بازرگانی دزینی ملیارەها دۆلاری ئەم هەرێمە لە قوتی جەماوەری ستەملێکراو هەژار.
روست کردنی قەیران و سیناریۆی جۆراو جۆرلەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا هاوشێوەی کێشەی نەوت و گازوپێشمەرگەو ٦/ سەرقاڵ کردنی خەڵکی کوردستان و چەواشە کردنی، لەهەمان کاتدا کات کوشتنی بزوتنەوەی گۆڕان بەو کێشانەوەو لەبیر
هەرێمەیە. بردنەوەی مەسەلە بنەڕەتیەکە کە چاکسازی و گۆڕینی سییستەمی سیاسی و دەسەڵاتداری ئەم
٧ / نەبوونی یاساو سیستەمی حوکم ڕانی لەهەرێم دا گەورەترین کێشە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دروست دەکات کەواتە دەبێت گۆڕان لەماوەی یەك خولی حوکم ڕانیدا هەمیشە دەبێت دژی شەپۆل مەلە بکات کە ئەمەش کارێکی ئێجگار سەختە.
ئەمانەو دەیان کێشەی تری نەخوازراوو لەناکاو بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەدۆزنەوە تاوەکو نەتوانێت کاتی تەواوی هەبێت بۆدەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری ڕاستەقینە بۆ جەماوەری کوردستان.
کەواتە بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت چ پلانێکی تۆکمەی هەبێت بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم هەموو پیلانانای هەردوو حیزبی دەسەڵات بۆ ئەوەی تووشی ئەو شکستە گەورەیە نەبێت لەکابینەی داهاتووی حکومەتی کوردستاندا؟
بە بۆچونی من بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی لە کابینەی داهاتوودا ببێتە یەکەم حیزبی براوەی حکومڕانی لەمێژووی حکومڕانی ئەم هەرێمەدا دەبێت چەند هەنگاوێك بنێت کە گرگترینیان ئەمانەی لایخوارەوەن.
. دانانی خەڵکانی بوێرو دەست پاك و خاوەن ئەزمونی سیاسی پرۆفیشناڵ لەتەواوی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم دا *
. دەستی تۆمەتێکی گەندەڵیان بۆ درێژکرا بانگێشتکردنی وەزیرەکانی گۆڕان لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ لێ پرسینەوە ئەگەر هاتوو *
لەکارلادانی هەر ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەکاری ئیداری و حکومیدا ئەگەر هەر گەندەڵیەکی لێ ئاشکرا بووبۆ ئەوەی ڕێچکە بشکێنێ تو ئیتر لایەنە کوردیەکانی تریش هەمان کار بکەن. *
بەرنەدانی سەنگەری ئۆپۆزیسیۆن بوون و پشتگیری کردنی دام و دەزگا ی کۆمەڵگای مەدەنی بەتایبەتی میدیا ئەهلیەکان بۆ پشتیوانی کردنی خۆی لە ئەدای وەزاری و ڕاپەڕاندنی کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا. *
کۆکردنەوەی دەنگە ئۆپۆزیسیۆنە تاکەکانی ئەوروپا وناوخۆی هەرێم لەدەوری خۆی بەتایبەتی ئەو ڕۆشنبیرو کەسە سیاسیانەی کە لەسەر هەڵوێستە نیشتمانیەکانیان ئۆپۆزیسیۆن بونیان سزای سیاسی دراون و ئاشتکردنەوەیان بە بزوتنەوەی گۆڕان.
زیندوکردنەوەی مادەی ١٤٠ و گرنگی پێدانی و کارلەسەر جێ بەجێ کردنی وەهەروەها بەرەو پێش بردنی مەسەلە نیشتمانی نەتەوەیی یەکان کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەتەواوی فەرامۆشیان کردووە. *
ئەمانە بەدەیان کاری گرنگی تر کە لەکاتی کارکردنی حکومەت و وەزارەتەکاندا دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان زۆر بەزیرەکانە خۆیانی بۆ ئامادە بکات و کاردانەوەی خێرای بۆ هەبن دژی هەر دەست وەردانێکی هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی بۆ لاواز کردنی پێگەی گۆڕان لە کابینەی نوێدا تا بە جەماوەری کوردستان بڵێن هیچ لایەنێك لەکوردستاندا ناتوانێت دژی گەندەڵیەکانی ئەوان بێت و کەسیش چاکسازی پێ ناکرێت.
کەواتە دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ڕاستیە بزانێت لە خولی کابینەی نوێ حکومڕانیدا هیچ شتێکی نوێ لە ئارادا نیە ئەدای بزوتنەی گۆڕان نەبێت ئەگەر کابینەکە سەرکەوتوو بوو ئەوا جەماوەر ئەو ڕاستیەی بۆ دەردەکەوێت کەوا کارەکتەرەکە گۆڕانە نەوەك لایەنەکانی تروبۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنی پەرلەمان گۆڕان دەبێتە هێزی یەکەم کێرڤی جەماوەری دەچێتە لوتکە خۆ ئەگەر کابینەکەش شکستی هێنا کەواتە یەکێتی و پارتی ڕاست دەکەن ئەوان ناهێڵن کەس چاکسازی بکات لەم هەرێمەداو خێرو شەڕی ئەم هەرێمە لەدەست ئەواندایەو بزوتنەوەی گۆڕانیش هاوشێوەی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی دەبێتە شەریکە شکستی دەسەڵات و مێژوویەکی پڕ لە گەندەڵی و شکست بۆ خۆی تۆمار دەکات.
پارتی و یەکێتی باکیان نیە لە گەندەڵی و منەتیان بە جەماوەری کوردستان نیە ئەوان لەگەڵ دۆخەکەدا ڕاهاتوون دەزانن ئەم هەرێمە سیستەمی پێویست نیەو ئەوان وەکو دوو کۆمپانیای خزمەتگوزاری گەندەڵ بەڕێوەی ئەبەن میللەت چی دەوێت تەنها موچەو هەندیك خزمەتگوزاری سەرەتایی ئەوان بە پارەی نەوت و بۆدجەی زەبەلاحی لە ١٧% بۆیان جێ بەجێ دەکەن ئەوان تەنها باسی ئازادی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتەکەی ئەوان و کورسیەکانیان نەکەیت پار بەلای ئەوانەوە مەسەلەیەکی زۆر گرنگ نیە بۆیە بەڕای من ئەرکی گۆڕان لەم کابینەیەدا زۆر قورسەو دەبێت زۆر بەووریایی یەوە کاری لەسەر بکات. بۆیە بەڕای من لەکابینەی نوێ ی دەسەڵاتدا شکست خواردن و سەرکەوتنی حکومەت زیاتر باج و پاداشتەکەی بۆ بزوتنەوەی گۆڕانە نەوەك لایەنەکانیتر.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)