کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئالان عومه‌ر له‌ سوید نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات

Friday, 19/03/2010, 12:00


هیوام وایه‌ له‌ساڵی ئاینده‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كوردی جه‌ژنی گه‌رانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی كوردستان بگێڕن

هونه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ته‌عبیر له‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ نایه‌ت

به‌ ئومێدی ئه‌وه‌م له‌ ساڵی ئاینده‌ له‌روی خزمه‌تگوزاری و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستكه‌وتێكی تره‌وه‌ یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ مه‌زن و دڵته‌زێنه‌ بكه‌ینه‌وه‌
هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر وێڕای پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كورد به‌ بۆنه‌ی چه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌وڵاتی سوید ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات و هیوای خۆاست چۆن خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی تر یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده‌وه‌ ناوچه‌ دابراوه‌كانی كوردستانیش له‌ نه‌ورۆزی ئاینده‌ جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن بگێڕین.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر وتی" ئه‌گه‌رچی زامی هه‌ڵه‌بجه‌ زامێكی ساڕێژ نه‌بوی دڵی هه‌ركوردێكی به‌ ویژدانه‌ به‌ڵام دڵخۆش بووم بۆ ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه‌چه‌ند ساڵه‌ به‌برینداری زیاتره‌وه‌ ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ له‌ژیاندا بوون و ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌ش خه‌ریك بوو وه‌ك تاوانێكی ناو خۆیی ده‌بینرا به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ هه‌موان دڵخۆش بوین كه‌ ‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكه‌وه‌ كرده‌وه‌ وه‌ك له‌سیداره‌دانی تاوانباران و به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌م له‌ ساڵی ئاینده‌ش له‌روی خزمه‌تگوزاری و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستكه‌وتێكی تره‌وه‌ یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ مه‌زن و دڵته‌زێنه‌ بكه‌ینه‌وه‌ و دوای ته‌مه‌نێك برینداری و هه‌ستكردن به‌فه‌رامۆشی دڵه‌ برینداره‌كانی ئه‌و شاره‌ شادیه‌ك به‌دڵی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان ببه‌خشرێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش كه‌ بۆچی تا ئێستا ئالان عومه‌ر به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌وتووه‌ وتی" راستی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ست ناكه‌م هونه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ته‌عبیر له‌و كاره‌ساته‌ بێت به‌رده‌وام هیوام ئه‌وه‌ش بووه‌ به‌رهه‌مێكم هه‌بێت كه‌ بتوانێ له‌ ئاستی برینداری دڵی ته‌نها یه‌ك كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بێت ئه‌گه‌رنا به‌راستی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی بتوانین به‌هونه‌ر و هه‌رشتی تر ته‌عبیری بكه‌ین به‌ڵام ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ كاریان كردووه‌ لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌م به‌رهه‌مێكی گه‌ره‌و ده‌ستجه‌معی به‌ به‌شداری سه‌دان هونه‌رمه‌ندی كورد بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین ره‌نگه‌ ئه‌وه‌یانم پێ باشتر بێت له‌وه‌ی كه‌ هه‌ركه‌سه‌مان بۆخۆی كارێك بكات به‌ڵام ئومێدم هه‌یه‌ بگه‌مه‌ كارێكی جوان و پێشكه‌شی دڵێكی برینداری هه‌ڵه‌بجه‌یی بكه‌م ئه‌گه‌رنا وه‌ك وتم به‌گشتیه‌كه‌ی هونه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ته‌عبیر له‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ نایه‌ت‌".
ئالان عومه‌ر بۆ نه‌ورۆز جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كوردیش رایگه‌یاند" زۆر به‌گه‌رمی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌ری ساڵی كوردی له‌خه‌ڵكی كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی باشوری كوردستان و به‌شه‌ ئازادنه‌بوه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره‌ ده‌كه‌م به‌هیوام بتوانن له‌م جه‌ژنه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك ئازادانه‌‌ چه‌ژن بكه‌ن كه‌ توانای ته‌عبیر له‌ خۆشیه‌كانیان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها هیوای خواست ساڵی ئاینده‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و جه‌ژنه‌ بگێڕن و وتی" هیوام وایه‌ له‌ساڵی ئاینده‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كوردی جه‌ژنی گه‌رانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی كوردستان بگێڕن و پێكه‌وه‌ جه‌ژنی لێكدانه‌وه‌ی خاك و به‌یه‌ك شادبونه‌وه‌مان به‌یه‌كجاری و جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن و سه‌ری ساڵی كوردی تێكه‌ڵ بكه‌ین و زۆر هیوام به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌ هیوام بۆ ساڵی ئاینده‌ به‌شه‌ ئازاد نه‌بووه‌كانی كوردستان جه‌ژنی شادبون به‌ مافه‌كانیان بگێڕن".
له‌باره‌ی ئاماده‌ی و كاره‌كانی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز وتی" به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌ری ساڵی كوردی له‌ وڵاتی سوید كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی له‌ شاری فاڵشۆپینگ ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات منیش ئه‌و ئاهه‌نگه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كودرستانی و كورده‌ ئازیزه‌كانی دور له‌وڵات ده‌گێڕم به‌هیوام بتوانم له‌م ئاهه‌نگه‌دا كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش بكه‌م كه‌ له‌ئاستی خۆشیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش به‌ هاوكاری ژه‌نیار هه‌ژار دهۆكی سازده‌كه‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌میكی جوانیشمان ئاماده‌كردووه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا پێشه‌كه‌شی بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی وت كه‌ بڕیاره‌ هه‌ر به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌چه‌ند شارێكی تری وڵاتی سوید ئاهه‌نگ سازبكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە