کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تاجی ژیان و،،،،خوێن !؟

Thursday, 21/11/2013, 12:00






وەکو کاریلەیک فرچک لە گوانی دایکمان دەدەین ؟ سێزدە ساڵ لە دەست پێکی هەزارەی سێ خەریکە مالئاواییمان لێدەکا دەکەوینە چواردەی دەستپێکی زایینی ،خەڵکان لە کوێن و ئێمە لەکوێن ؟ بڕۆن لە شاعیرو ئەدیب و نوسەرو مامۆستای زانکۆکان وحیزب و ومیزبان وسەرگەورەکانیان بپرسن ؟ مرۆو دەکرێ دوو جار ببێتە کویلە ، جاری یەکەم بەدەست دوژمن وداگیرکار،کەهەتا چارەیەک بۆ خۆی لە و شێوە ژیانە نەدۆزێتەوە هەر ئەوەیە کە بۆی دیاری کراوە . ئەدی ئەگەر مرۆوەکان بەدەستی خۆیان وەکی دیل بژین و کۆتو زنجیران لەمل ئاڵێنن چارە چییە؟
ئەوەندی من ئاگار بم هەر چەند ماوەیەک لەکۆڕو کۆمەڵو پاڕلمان و .......(بەتایبەت لە باشور) ناوی مامۆستا دڵدارو سرودی / ئەی ڕەقیب / دێتەوەسەر زاران باسو خواستی لەسەر دەکرێ ، هەر کەس لەپاڵ خۆیەوە پاکانە بۆ ئەو سرودە دەکا یانژی دژایەتی لەسەر بەڕێوە دەبا . لەو ئاشوفتە بازاڕەدا هیندێک حیزب هەن کە نانی لێ دەخۆن هیندیکی دیش پایامی برایەتی لەسەر بەرز دەکەنەوە .ئەوانەی تەندووریان گەرمە پێیان وایە دەست بردن بۆ ئەو سرودە کفرەو نابێ لاچێ یان بگۆڕدرێ ! ئەوانی دیش دەڵێن ئێمە برایانی موسڵمانین (ئێخوانول موسلمین) دین وئایینی ئێمە مانایەکی دیکەی هەیە .
ئەو سیستمەی کە لە نیوەی باشور (بڕێک لە نیوە زیاتر) دایانمەزراندووە هێدی هێدی وەردەگەڕێتە سەر دامو دەزگای /ئۆپێکی بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی / هەموو ئاقارێک کەوتۆتە سەر ئەو رێگایە کە چۆن لولەی نەفت لە باشور بگاتە تورکییەو لە وێ ڕا بەرەو کوێ ؟ قزڵباشەکانی سوننە ئایینی دەسەڵاتی تورک زمانێکی دیکەیان کردۆتە هەوێنی سیاسەتی تازەیان بەو واتایە گێل وحۆلەکانی لای ئێمەی پێ هەڵدەخڵەتێنن و تورەکە زێڕیشیان پێ دابەش دەکەن !
لە دیوانی شێعری . مامۆستا دڵد ار، لە نوسینی عەبدولخالەق عەلائەدین ، لاپەڕەی ١٧٤ لە دێڕی ٧دا سرودی / ئەی ڕەقیب / ئاواگوتراوە ،
لاوی کورد هەڵسانە سەر پێ وەک دلێر ،،،،،،،،، سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان !؟
من خۆم لەو ئاستەدا نابینم کە بڵێم ئەو سرودەم وەک سرودی نەتەوەیی بە دڵ نییە لەوەش بترازێ گۆڕینی سرودو ئاڵاو هێما و.......کاری بنکەو بارەگای ناوەندو زانستە، دەبێ پسپۆڕان و ئاکادیمیەکان بڕیاری لەسەر بدە ن خۆ کفریش نییە کە لەداهاتودا بێنە گۆڕین .هەر چەند ئە شوێنە گرینگانە هێشتا لەلای ئێمە جێ نەکەتون .بەناشکوری نەبێ لەلای خودا ئاخر ئەزمونەکەمان هێشتا ساوایە !!
گومان لەوەدا نیە کە کۆتاویی هەزارەی دووو دەستپێکی ئەو هەزارەیە رووداوی تاڵ و پڕ ناحەز روویاندا شەڕو کوشتاری بێ تاوانان بەردەوامەو وازوو خەلاسی نابێ .بەڵام لە هەمان کاتدا ئامرازی پێشکەوتن دونیا مودڕنیتە پاراستنی گیانی مرۆوەکان بە پێی توانا رووی لە گەشەکردنە بەوواتایە ناکرێ بڵێی دونیا راوەستاوەو کۆمەڵگاکان لە خەودا گیرساونەوە.بەتایبەت ژیانی زۆریەک لەوڵاتانی پێشکەوتو خۆی لە ئاستێکی بەرزدا دەبینێتەوە خەریکن تاجی ژیانی رۆژانەیان بە ئامرازگەلێکی پێشکەوتوی دروستکراوی مێشکو دەستی خۆیان بەرەو پێشتر دەبەن .
نە کومونیستەکانی بیانی ونەکومونیستەکانی خۆماڵی لە وڵاتو لەدەرەوە ،نە ئیسلامگەراکانی خۆماڵی و دەرەوەی کوردوستان ئەوەندە دە ربەستی سرودی نەتەویی نین کە یەخەی خۆیانی بۆ دادڕن هەردووکیان لە خاڵێکدا هاوبەشن ، کە ئایدۆلۆژیای ئێمە سنور ناناسێ یا حیزبی براین یا برایانی موسوڵمان .بەڵام مەبەستی سەرەکی من لە قسانە ئەوەیە کە کاتێک باس لە دونیای ئاشتی وپێکەوەژیان ورێرەوی پێشکەتەن دەکەین دەمانهەوێ لە رێگای ئاشتیخوازانە کێشەکانمان چارەسەرکەین ئاخر بۆ تاجی ژیا ن بە خوێن دەنەخشێنین !؟
تاج ئەو هێماییە کە پاشاکان لەسەر خۆیان دەنا تا ببنە خواوەندی دەسڵات خۆیان لە خەڵكی دی بە جودا سەیر کەن ،یانژی ئەوتاجەی کە شاجوانی کچ لەسەری دەنێن تا بڵێن لەجوانی و،،،،،،یەکەمە . وشە ، ڕستە ، دەق ، بابەت ، لە زۆر هەوێندا لە نوسراوەیەکی ئەدەبی ، یان ڕۆمانێک ، یان وتارێکی مێژوویی .......دا خۆیان دەبیننەوە مانا دەبخشنە خۆیان . مامۆستا دڵدار بەئێمەی نەگوتوە کە ئەم کەیخوسرەوەی لە کوێ هێناوە ؟ (کەیخوسرەوەی دایک وباب تورک وعەڕەب) قەتیش بیری لەوە نەکروە کە تاجی ژیان لێرە زیاتر ئەوەمان بۆ لێکدەداتەوە کە ، ئەوپەڕی بەختەوەری ، باڵای پێگەیشتن ، تاجی ئازادی ، تاجی ئاسۆیەکی روون بۆ منداڵانی داهاتومون ، تاجی پێشکەوتنی رۆژلەرۆژی زانکۆکانمان و............باشی ئەوانە دەکرێ بەخوێن بنەخشینین ؟ دەکرێ بەو منداڵەی کە لەدایک دەبێ بڵێین تۆ دەبێ تاجی ژیانت بۆ رۆژگاری ژیانت حوکمە دەبێ بە خوێن بڕازێنیوە!رۆژانە کە لەخەو ڕادەبین گوێمان لەو سرودە دەبێ لە کەیخوسرەوەی بیانی و تاجی خوێناوی !من گوتم حیزبەکان بەتایبەت ئەوانەی کەلە لەمپەکانی کۆیە وزڕەگوێز زەمین گیر بون بۆ بازەرگانی کردن بە رۆڵەی هەژارو بندەستی کورد ئەو وشانەیان بەدڵە و خۆیانی پێ پەروار دەکەن . نەتەوەیەک کە دۆستو دوژمنی خۆی باش ناناسێ وهەرئاوادەبێ چاوی لە ئاسمان بێ کە کەی ئەورۆژە دادێ کە هاوار بکەین : کەی ڕێژنەی باران دەست پێ دەکا تا زەندۆڵ نەمێنن ؟؟

جەعفەر کەریمی/ ٢١/ ١١/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە