كۆسرەت رەسوڵ داوای كرد خەڵكی سلێمانی لەپارتی خۆش نەبێ
Friday, 18/02/2011, 12:00
بێ شەرمەكانی پارتی ، بێ ئەوەی هیچ پرەنسیپێكی ئەخلاق - یان تێدا مابێت ئێوارەی ئەمڕۆ 17/2 تەقەیان بەناو خەڵكی خۆپیشاندەری سلێمانی دا كرد، ئەم نا ئەخلاقییەی پارتی تازە نی یەو وەك پیشەی هەمیشەیان بە خەڵكی بێ دیفاع و بێ چەك دەوێرن، ئەم نائەخلاقی یەی پارتی ئەوە ئەسەلمیێنێ كە ئەم حزبە لەسلێمانی جێگەی نابێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو خەڵكە خوێن ڕژاوە خەریكە هەموو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكان پشتی تێدەكەن، ئەوە جگە لەوەی یەكێتی تەسلیم بوو بەپارتی یەك زەڕرە نوزەی نەماوە بەرامبەر بەو گوللە باران كردنەی خەڵك، ئەو خەڵكەی لەماوەی شۆڕشی نوێ-دا هەموو قوربانیەكی بۆ داو هەر ئەو خەڵكە بێ دیفاعەش بوو چەندین جار ئەو حزبەی لەسلێمانی بۆ دەرپەڕان و حەیا و شەرەفی یان برد، لەنێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا چەند دەنگێك بەرزبۆتەوە و داوا دەكات كە لەپارتی خۆش نەبن. سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ 17/2 لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا، كۆسرەت رەسوڵ و عیماد ئەحمەد و دوو ئەندامی تری مەكتەبی سیاسی داوایان كردووە نابێ ئەمە بەسەر پارتی دا تێپەڕێ و تۆڵەی لێبكرێتەوە، كۆسرەت وتویەتی لەسبەینێ وە هانی خەڵكی بەشەرەفی سلێمانی دەدەم كە تۆڵەی خۆیان لەپارتی بكەنەوە و پارتی ئەگەر لەم قۆناغەدا نەبێت لەقۆناغەكانی تردا هەقی بەر و دوای لێبكرێتەوە و نابێ خوێنی ئەو خەڵكە بەفیرۆ بڕوات، لەنێو كۆبونەوەكەش دا بەتوڕەی یەوە وتویەتی كە ئەگەر یەكێتی ئەمە ق چونكە قبوڵ كردنی ئەمە مەرگی یەكێتی یە لەسلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست