کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهەلبژاردنی پەرلەمانی سوێد ، کورد سەرکەوتنی باشی بەدەست هێنا ..

Friday, 24/09/2010, 12:00


پاش كۆتایی هه‌ڵَبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سوید‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان کەئەمڕۆ بەتەواوی ڕاگەیەنرا ، پێنج كاندیدی كورد بۆ ئه‌ندامێتی له‌په‌رله‌مانی سوید هه‌ڵبژێردراون، له‌وانه‌: جه‌بار ئه‌مین له‌پارتی ژینگه‌، ئامینه‌ی كاكه‌باوه‌ له‌پارتی چه‌پ، شادیه‌ حه‌یده‌ری له‌پارتی سوشیال دیموكرات، رۆزا هێدین له‌سوشیال دیموكرات، ئیسماعیل كامیل پارتی گه‌ل، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ تێكڕای ته‌مه‌نی سوید بێ وێنه‌ بووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كورد به‌م شێوه‌یه‌ له‌ خولی یەکەمدا دەنگ بێنن و لە په‌رله‌مانی سوید ببنه‌ په‌رله‌مانتار. چونکە لەخولی پێشووی پەرلەمانی سوێد سالی ٢٠٠٦ ، سەرەتا هیچ کوردێک نەیتوانی دەنگی پێویست بهێنی و بگاتە پەرلەمان ، دواتر بەهۆی مۆلەت وەرگرتن و نەخۆشی ...(ئامینە کاکە باوە و گوڵان ئاڤچی و مەحمود فەهمی) بونە پەرلەمانتار
لەتەک ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاوی کاندیدی کورد دەنگی باشی بەدەست هێنا وەک ئەڤین چەتین کە ٣٨٠٥ دەنگی بەدەست هێنا وە لەناو ٤٥ کاندیدی پەرلەمانی کەچەندینیان کاندیدی بەهێز و بەرچاوی سۆسیال دیموکرات بون بەلام ئەڤین لەنێو ئەوژمارەیە و لەسەر ئاستی پارێزگای ستۆکهۆلم توانی پلەی سێیهەم بەدەست بهێنێ . بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێزبەندی ناوەکەی لەسەر لیستی سۆسیال دیموکرات لە ئاستی پارێزگای ستۆکهۆلم ١٤ بوو نەیتوانی بگاتە پەرلەمان . هاوکات هەدیە گوزێل کە ژمارە ٨ بوو لەسەر لیستی پارتی چەپی سوێد وە توانی لەسەر ئاستی پارێزگای ستۆکهۆلم لەسەر لیستی پارتەکەی پلەی سێیهەم بەدەست بهێنێ . وەبەدەست هێنانی ئەم دەنگانە لەتەک ئەوەی ئەوانەی کردۆتە کاندیدی یەدەگ هاوکات سەنگی کەسێتی لەناو پارتەکەی بەهێز دەکات
هاوکات کۆمەلێک ئەندام پەرلەمانی سوێدی کە دۆستی ناسراوی کورد و بەرپرسی دۆسیەکەن و خاوەن مێژویەکی پڕ لەتێکۆشانن بۆ مەسەلەی کۆمەلکوژی و خەبات بۆ کێشیی رەوای کورد وەک یاکوب یونسۆن لەپارتی چەپ و بودیل سیبلۆس لەپارتی ژینگە .دوبارە گەیشتنەوە ناو پەرلەمان لەتەک چەندین دۆستی تری گەلەکەمان
وەناکرێت ئاماژە بەوەنەکەین کە کورد لەم هەلبژاردنەدا بە گەرم وگوڕتر بەشداری کرد ، وەئەوەندەی سەیری ناوی دەرچوانی پەرلەمانم کردبێت ئەگەر یەکەم نەتەوە نەبێت کە ژمارەیەکی بەرچاوی کاندید دەرچوو (٥ پەرلەمانتار) ئەوا لەنەتەوە یەکەمەکانی ولاتی سوێدە کە ئەو ژمارەی بەدەست هێناوە . وە زۆر کاندیدی تر لەپەرلەمان دەنگی باشیان هێناوە کەهەموو ئەوانە دەبێتە هۆی ئەوەی دۆسیەی کورد زیاتر سەنگ لەناو چەقی قورسایی ئەو ولاتە پەیدا بکات
هاوکات ناتوانین ئاماژە بەو دو خالە نەکەین کە
سەرنەکەوتنی بەرەی چەپ ، کە زیاتر لەبەرەی راست دۆستی کوردن و پڕۆتۆکۆلێکیشیان لە ١٤.٠٢. ٢٠١٠ لەسەر کێشەی کورد بەگشتی و کەیسی کۆمەلکوژی مۆرکردبوو ئەگەر بێنە دەسەڵات بەناوی حکومەت دانی پیا دەنێن و کاری لەسەر دەکەن . بەلام ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کەلەناو بەرەی راستیش کوردی دلسۆز و کەسایەتی دۆستی کورد نیە
هاوکات ناشکرێت سەرکەوتنی سڤاریا دیمۆکراتن (پارتێکی دژە بیانین) ئاماژە پێ نەکەین کە شۆک هەمومانی گرتوە و خالێ هەرە نێگەتیڤی ئەو هەلبژاردنە بوو
ئەمەی خوارەوەش ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانە لەنێوان هەردو خولدا
بەرەی راست
Frk. Parti Antal
2010 Antal
+/- Antal
2006
M Moderata Samlingspartiet 107 +10 97
C Centerpartiet 22 -7 29
FP Folkpartiet liberalerna 24 -4 28
KD Kristdemokraterna 19 -5 24

بەرەی چەپ
S Arbetarepartiet-Socialdemokraterna 113 -17 130
V Vnsterpartiet 19 -3 22
MP Miljpartiet de grna 25 +6 19


پارتی دژە بیانی سڤاریا دیموکرات
SD Sverigedemokraterna 20 +20
Totalt 349


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە