تیرۆرکرنی سه‌رده‌شت عوسمان له نێوان هه‌ولێر و موسڵ یا له نێوان سه‌ری سۆڕو سه‌ری ڕه‌ش دا؟
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
تیرۆرکرنی سه‌رده‌شت عوسمان له نێوان هه‌ولێر و موسڵ یا له نێوان سه‌ری ێۆڕو سه‌ری ڕه‌ش دا؟
به ده‌رکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕی به ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له مه‌ڕ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر سه‌رده‌شت عوسمان، هیچ ئه‌گه‌رێکی نه‌هێشته‌وه بۆ گوومان کردن له وه‌ی که کێ له پشتی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه بووه، چوونکه خۆیان هه‌ستیان به‌وه کردووه که میلله‌ت به زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانیه‌وه و وه به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌کان به باشی ئاگادارن له وه‌ی که که‌س ناتوانێ له هه‌ولێری پایته‌خت که سێبه‌ری ڕه‌زا گرانی پارتی به سه‌ردا زاڵه، به ڕۆژی ڕووناک له حه‌ڕه‌می ئه‌و زانکۆیه‌ی که بۆته کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕ به‌و به‌ربه‌رێتیه هه‌ڵکوتنه سه‌ر خوێندکارێک و ڕفاندن و شکه‌نجه کردنی به شێوه‌یه‌کی بارزانیانه له موێڵ.
بۆ چه‌واشه کردن و فریودانی به قه‌ولی خۆیان میلله‌تی کورد و ڕای ناوچه‌که‌وجیهانیش بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕ دوای کوشتنی فڕێدانی له به‌رده‌می مه‌ڵبه‌ندی موێڵی یه‌کێتی. ئه‌و یه‌کێتیی یه‌ی له ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و کۆیه بۆته فیل و ته‌قڵه به میلله‌تی داماو و گۆڕانی بێ چه‌ک لێده‌دا، به ڵام له موێڵ و هه‌ولێر و دهۆک له زه‌لیل و ڕیسواش زه‌لیل و ڕیسواتره له به‌رده‌ستی پارتی دا و ناتوانێ له مووی پردی سیڕاتێش باریکتر بپسێنێ. ئیدی چۆن یه‌کێتی ده‌توانێ به ناو ئه‌و هه‌موو بازگانه‌ی پارتیدا خوێندکارێک بڕفێنێ. به‌م جۆره‌ش پارتی ده‌یهه‌وێ دوو جار میلله‌ت و دونیا فریو بدا، جارێ که ده‌یهه‌وێ وا نیشان بدا که پارتی نه‌یکووشتووه، دووه‌میان ده‌یه‌وێ وای نیشان بدا که یه‌کێتی کوشتوویه‌تی، و ئه‌وه‌تا له به‌رده‌می مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆشیاندا ته‌رمه‌که‌یان فڕێداوه.
به‌ڵام گه‌ر وای دابنێین که تاکتیکه‌که‌ی پارتی ده‌توانێ کورد فریو بدا! ئه‌ی یه‌کێتی چۆن تۆ بڵێی هێنده نه‌فام بێ و نه‌زانێ که نابێ ته‌رمی ئه‌و خوێندکاره له به‌رده‌می مه‌ڵبه‌ندی خۆیدا فڕێبدرێ چوونکه گوومانێکی زۆر درووست ده‌کا؟ وه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی هه‌ر کارێکی له‌و جۆره له ناوچه‌ی پارتیدا ئه‌نجام بدا، ئه‌و مه‌حاڵه به بێ ڕه‌زامه‌ندی پارتی کاری له‌و شێوه‌یه ڕووبدا! که پارتیش ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر کارێکی وه‌ها هه‌بێ، ئه‌و بێگوومان هیچ پێویستی به یه‌کێتی نی یه، چوونکه پارتی له سوور سوورتره و له تیرۆر تیرۆرتره‌و له خائین خائینتره‌و له ڕووزه‌ردیش زه‌ردتره.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هێنده‌ی تریش ئه‌و په‌نده کوردی یه‌ی سه‌لمانده‌وه، که ده‌ڵێ دار هه‌ڵگره سه‌گی دز تێده‌گا. ئه‌گه‌ر وانی یه، پارتی چۆن ئاوا هه‌ڵاوساوه به‌و نیگه‌رانیانه‌ی میلله‌ت. پارتی وا تێده‌گا که هێشتا ده‌توانێ وه‌ک و هاوینه هه‌واری پیرمام و ئاکرێ و دهۆک و هه‌موو شوێنه‌کانی تری داپۆشراو به سێبه‌ری ڕه‌زا گرانی پارتی ده‌توانێ خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیان و کۆیه چاوترسێن بکاو، به یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی چکۆڵه، خه‌ڵک بکاته ده ماڵی خۆیان. به‌ڵام کاتێ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی و کلکه سووته‌که‌ره‌کانی به خه‌ڵکی ناوچه کانی سلێمانی، هه‌ولێر، که‌رکوک، دیاله و توزخورماتوو(واتا نیزیکه‌ی 4 میلیۆن کورد) ده‌ڵین ێۆڕه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن که لانی که‌م له ناوچه‌ی سلێمانی و که‌رکوک و گه‌رمیان مه‌سعودیش سه‌ر ێۆڕه و، ئیدی بای نرخی سه‌رێ ێۆڕێ خودێ مه‌سعودیش ڕێزی نی یه‌و میلله‌ت وا خه‌ریکن ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ ده‌که‌ن و ئه‌و کاته‌ش ئه‌وه جوانتر بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، که لاوی خوێندکار، ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر له نێوان هه‌ولێر و موێڵ تیرۆر نه‌کراوه، به‌ڵکو له نێوانی هه‌ولێر و سه‌ری ڕه‌شی سه‌ری ێۆڕدا شه‌هیدکراوه و بۆ چه‌واشه‌کردنیش له موێڵیان فڕێ‌دا.
ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی ئاسایشی سه‌رێۆڕی پارتی ده‌ری کردووه http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=182052
ده‌ڵێ پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌م جۆره دۆسیانه‌ش كاتی پێویسته و له‌چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌ئه‌نجام ناگات به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن و بڵاوكراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاری پێشوه‌خته‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه هه‌بووه هه‌ر زوو هه‌ستاون به‌تاوانباركردنی ئه‌م و ئه‌ولا و كه‌شێكی نالۆجیكانه‌یان خوڵقاندوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان دروست بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ڕاستی کاتی پێویستی پارتی له چه‌ند کاتژمێرێک زیاتری پێویست نی یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که کێ تیرۆری کردووه. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕ، هه‌رگیز به چه‌ندین ساڵیش ناتوانن ڕاستی یه‌کان بڵێن، چوونکه گوتنی ڕاستی یه‌کان ئه‌وه‌یه که پاراستن به فیتو ده‌ستی مه‌سروری کوڕی سه‌رۆکێ سه‌ر ێۆر تیرۆر کریا. وه ئه‌وان نه‌ک هه‌ر بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت به‌ڵکو گه‌ر هه‌موو کوردستانیش له ناو بچێ ئاماده‌نین ئه‌و ڕاستی یه بڵێن. بۆیه ڕاست ده‌فه‌رموون که ده‌ڵێن به چه‌ند کاتژمێرێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه چێ نابێ.
به‌ڵام به دڵنیایی سه‌رێ ێۆڕ پیلانێکی گه‌وره ئاماده ده‌کا بۆ خۆڵکردنه کردنه چاوی ڕای گشتی، ئه‌ویش له ژێر هه‌ڕه‌شه و شکنجه‌یه‌کی تووندی بارزانیانه‌دا چه‌ند بێگوناهێ ده‌که‌نه قوربانی تر‌و ده‌یانهێننه سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆ و ناچاریان ده‌که‌ن که سیناریۆیه‌که‌یان بۆ جه به‌جێ بکه‌ن و، به‌مه‌ش قوربانی یه‌کانی تیرۆر زیاتر ده‌بن. ئه‌وه‌ی که ڕویداوه هه‌رگیز بنه‌ماڵه به‌و شێوه‌یه مه‌زه‌نده‌یان نه‌ده‌کرد، که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بگه‌نه ئه‌و ئه‌ندازه‌یه، هه‌ر بۆیه به دڵنیایی هه‌ندێ خه‌ڵکی تر ده‌که‌نه قوربانی، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی که ئێمه بزانین نێوانی هه‌ولێر و سه‌ری ڕه‌شی سه‌ری ێۆڕ که‌متر له کاتژمێرێکه، ئیدی چۆن هه‌وڵه‌کانی ده‌زگای ئاسایش و پاراستن به چه‌ند کاتژمێرێ ناتوانن مه‌سروری قاتل ببیننه‌وه؟ وه ئه‌گه‌ر کاتژمێره‌کانیشیان بۆ حیساب بکه‌ین، ئیدی خۆ ئه‌وه له چه‌ند ڕۆژێکیش ڕه‌ت بوو تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان. خوێنه‌ران ئێوه بڵێن بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر ێۆڕ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تریش نه‌ده‌ن و چه‌ند کاتژمێره‌که بکه‌نه چه‌ند ڕۆژێک و دواتریش مانگان و ساڵان؟!؟
عه‌لی غه‌ریب
11. 05. 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست