کوشتنی په‌پوله‌یه‌ک
Sunday, 27/11/2011, 12:00
بۆ رۆحی پاکی کیژوڵه‌ی 11 ساڵان سارا جه‌عفه‌ر به بی تاوان
که به بلۆک له شاری خانه‌قین لاش پیرۆز‌ی خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێت
په‌پوله‌یه‌ک
هێشتا ڕه‌نگی
باڵه‌کانی
زه‌رده‌په‌ڕه‌ی خۆر ته‌مه‌ن بوو
له سه‌ر گوڵێک
نیشته‌وه
گوڵ به ئاوازی ژیان
هه‌رده‌م ده‌یلاوانده‌وه
یادی تافی منداڵی
بۆی ئه‌وته‌وه
هیوای دوا ڕۆژی
له پرچیا
تال تاڵ
هۆنییه‌وه
له ناکاودا
پوستاڵێکی بۆزی ژه‌نگ گرتووی
سه‌رده‌می خێلاتی
سه‌رده‌می زه‌برو زه‌نگی نه‌ریت و
پیاو سالاریی کوردایه‌تی
به ژێر پێی بێ ره‌حمانه
گۆلێ هیوای ژاکاند
به ده‌ستی چه‌په‌لی به‌د فه‌ساڵی
چرای هیوای
له چاوکانیا
کوژانده‌وه
ئه‌ی بێ شه‌رمی که‌سایه‌تی
ئه‌ی که‌سی ............!
وورگ زل و
سمێڵ زلی
کوردایه‌تی
به‌پوله‌یه‌کی باڵ ژاکاو
ئه‌بێ گوناهی چیی بێت
به پوستاڵه ڕه‌شه‌کانتان
ده‌یشێلن
وه‌ک چۆله‌که
به چه‌قۆ کۆله کانتان
سه‌ری ده‌بڕن
ئه‌ی مرۆڤی ویژدان به‌تاڵ
ئێوه جێین
ئێوه ئه‌ژدیهای سه‌رده‌من
چاوتان
جگه له بارمته‌ی گیرفانتان
هیچ نابینێ
له ئاستی مافی ژیانه
ژیانمان ده‌ست به‌سه‌ره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست