مه‌سعوود بارزانی نه‌ک هه‌رنا بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، به‌ڵکو بۆ دادگایی کردنیشی
Friday, 28/06/2013, 12:00
1037 بینراوە
به‌ڕیز کاک ناسح عه‌بولره‌حیم ووتارێکی نووسیووه و دواده‌کات با مه‌سعوود بارزانی خۆی بۆ خوولی سێیه‌م کاندیدبکاته‌وه و دژی ئۆپۆزیسیۆن ڕایه‌کی جیاواز ده‌خاته نێو باسەکانەوە. ئەو پێی وایه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ خوولی سێیه‌م ، ئه‌وه‌نده‌ی تر بارزانی و حیزبه‌که‌ی ڕیسواتر ده‌بن و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئەگه‌ر ڕێگا نه‌درێت به مه‌سعوود بارزانی خۆی کاندیدبکاته‌وه ، ئه‌وا بارزانی ده‌کرێته مه‌رجه‌ع و هێنده‌ی تر به‌هێزتر ده‌بێت .
ئەوەندەی من کاک ناسح بناسم لە رێگای وتارەکانییەوە، یان هەڵوێستییەوە، ئەوە دەڵێم کە ئەم بەڕێزە کەسێکی یاخیی بووە، و دژی دەسەڵاتە بەتایبەتیی بنەماڵەی بارزانیی، هەروەها لە دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانیش دروشمی دژی ئەم بزووتنەوەیە و خودی نەوشیروان مستەفا هەڵگرتووە، هۆکارەی هەرچییەک بێت، هیوادارم کێشەی شەخسیی نەبێت، هەروەها ئەوەش نەبێت کە کەسانی ناو بزووتنەوەکە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەبن، ئەگەر هەریەک لەمانە بێت، ئەوا دەبێت بڵێم جێگای داخە کە ئێمە بە رقەوە کار لەسەر کێشە سیاسیی و ئایدیا و بیروباوەڕی خۆمان دەکەین، بزووتنەوەی گۆڕان وەکو هەموو بزووتنەوە و حیزبەکانی تر، شانسیان دراوەتێ تا بزانرێت چەند دژی دەسەڵاتی خیانەتکاری کوردین، بەڵام دەرکەوت کە ئەمانیش لەگەڵ مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە و جوانکردن وماکیاجی مێژووی بارزانیی و تالەبانیین، من بۆ خۆم بڕوام بە هیچ حیزبێک نەماوە کە بەراستی لەگەڵ کێشەی کورد و لەپاڵ خەڵکە چەوساوەکەیدا بێت، کاک ناسح دەبێت لێرەوە رای خۆی و قسە لەسەر کێشەکان بکات. ئەم بەڕێزە کە لەسەر نووسینێک دژی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی، پێش چەند ساڵیک بەرەو رووی دادگا بوویەوە، دادگاش چونکە دروستکراوی ئەم دەسەڵاتە ناشرینەیە، بۆیە حوکمی کاک ناسحیان دا و سزایەکی زۆریان خستە سەری، پێم وابێت تا ئیستاش دەبێت قەرزی پارتیی بداتەوە، چونکە لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، ئەمە بەو واتایەی کە کاک ناسح مارانگازە و پارتیی بە گیرفانییەوە داوە، بەڵام بەداخەوە به‌ڕێز کاک ناسح به عه‌قڵیه‌تێکی زۆر ساکارانه و ڕووکه‌شانه سه‌یری سیاسه‌ت ده‌کات، وا ده‌زاێت ئەگه‌ر مه‌سعوود بارزانی خۆی کاندیدبکاته‌وه، خه‌ڵک ده‌نگی پێنادات و ده‌دۆڕێت و ئه‌و کاته شه‌رعیه‌تی نامێنێت و بۆ هه‌تا هه‌تایە ڕیسوا ده‌بێت.
لێره‌دا پرسیاره‌کانمان له کاک ناسح ئه‌وه‌یه به چیدا ده‌زانێت بارزانی به هۆی پاره و هه‌ره‌شه و ته‌زوویرێکی زۆره‌وه ئه‌مجاره‌ش زیاتر له سه‌دا هه‌فتا ناهێنێت؟ ئایا چ گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌یه که پارتەکەی ته‌زوویر ناکات هەروەک لە رابردوودا کردوویەتی .
گه‌ر چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توانیبێتیان ئه‌و هه‌موو ته‌زوویره‌بکه‌ن که به قه‌ده‌ر ئێستا هیز و پاره و هاوارکاری تورکیا و کومپانیه نه‌وتیه‌کانی ده‌ره‌وه پاڵپشتیان نه‌بوو ، ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌توانیت ڕێگه‌ی ته‌زوویری لێبگریت پاش ئه‌و هه‌موو توانا و به‌کرێگیراویان بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌کی.
گه‌ر مه‌سعوود ڕێگه‌ی پێبدرێت خۆی کاندیداته‌وه، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ی بیروڕای به‌ڕێزته‌وه ،ئه‌مجاره‌ش به ته‌زوویرێکی زۆر و پاره به‌خشینه‌وه‌یه‌کی زۆره‌وه مه‌سعوود ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆکی هه‌رێم وکوردستانی باشوور به‌ته‌واوی ده‌کاته ئیماراتی بارزان.
من لێرەدا رای جیاوازم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە بە باشتری دەزانم لە بری مەسعود کەسێکی تر کاندید بکرێت بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەو شانسەی هەبێت بیباتەوە، بۆ نمونە ئەگەر نەوشیروان مستەفا بکرێت بە سەرۆکی هەرێم، ئیتر ئەو ماوەیە دەخرێتە ژیر کۆنترۆڵەوە و لە ژێر تاقیکردنەوەدا دەبێت، بەو واتایەی خەڵکی ئەمیش بە کارەکانیدا هەڵدەسەنگێنێت و لەگەڵ مەسعود بارزانییدا بەراود دەکرێت، کە کامیان شایانی سەرکردەن و کامیان کاری باشی لە کاتی سەرۆکایەتییەکەی خۆیدا کردووە، بەڵام ئەگەر مەسعود بارزانی بکرێتەوە وەکو کاک ناسح لە نووسینەکەیدا پێشنیاری دەکات، ئەوا دەبێت گەنجانی وڵاتەکەمان چوار ساڵی تر چاوەڕێ بکەن و ئاوات بە کاندیدیکردنی کەساێکی تر بخوازن. ئەم قسەیەک هەرچەندە ساکارانەیە بەڵام مانایەکی جوانتری هەیە، وەک لەوەی هەر هەمان کەس چەندین جار هەڵبژێردرێتەوە!
هیوادارم ئەم وەڵامە کورتەم بۆ کاک ناسح بەس بێت، هەرچەندە قسەکردن لەسەر کاندیدکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کاری من نییە و خۆم لە قەرەی ئەو باسە بێ مانایە نادەم، چونکە ئەم دەسەڵاتە بە لای منەوە هەموو شتێکیان رەفزە و نەفرەت لە هەموو دەسەڵات و هەڵبژاردن و کارەکانیان دەکەم، ئەوان تاوانبارن، نەک شایانی پۆست، دەبێت دادگایی بکرێت و لە هەموو شتێک دوور بخرێتەوە،بەڵام کاک ناسح ناچاری کردم ئەم قسەیەی تێدا بکەم