دژ بەتیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی سبەی لەبەردەم پەرلەمانی سوید مان دەگرین
Wednesday, 11/12/2013, 12:00
1821 بینراوە
لەدرێژەی نارەزایەتیەکانی گروپی ١٧ شوبات دا دژ بەتیرۆری رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی و پێک هێنانی لیژنەیەک دور لەبەشداری و چاودیری بنەمالەی قوربان و ، رۆژنامەنوسانی سەربەخۆ و رێکخراوە نیوەدەولەتیەکان سەرلەنوێ بەیانی خۆپیشاندان دەکەین، کەبە دروشم و لافیتەوە بە ڕێپیوان بۆ ماوەی ٥٠٠ مەتر بەقەرەبالخترین شەقامی سەنتەری شاری ستۆکهۆڵمدا دەڕۆین، ئەویش لە کاتژمێر ١٢ بەکاتی سوید لەبەردەم (ئۆهلینس
Ahlens) بەشەقامی Drottninggatanدا دەروین بۆ بەردەم پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی سوید واتا تا کاتژمیر ١٣:٣٠ بەردەوام دەبێ لەبەردەم پەرلەمانیش یەک کاتژمێر مان دەگرین.
هەرچەندەو بریار وابوو ئەم هەفتەیە لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان بکەین، بەلام بەهۆی ئەو بەدواچونانەی کردمان دەرکەوت ئەو شوێنە تەنیا بەناو هەیە کەس دەوامی تیا ناکات بۆیە رێرەوەی خۆپیشاندانەکەمان دواخست.
داواش لەخەلکی کوردستان دەکەین ئەو رابونە نارەزایەتیە جەماوەریەی یەک هەفتەیە هەموو شار و شارٶجکەیەکی کوردستانی گرتۆتەوە دریژەی پێ بدەن تا بکەرانی راستەقینەی تیرۆری شەهید کاوە گەرمیانی دەستگیر دەکرێن.
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٣/١٢/١١