با ئاوێك بەو ئاگرەدا بكەین كە ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی به بەنزین پیادهی دەكەن
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
لە دوای هەڵبژاردنەكانی 25/ 7/ 2009 وە ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی كەوتوونەتە هەڵبەستنی هەواڵی ناڕاست و دوور لەو ئیتیكی ڕۆژنامە نووسییەی كە ڕۆژانە بوەتە بنێشتە خۆشەی دەمی زوڕناژەنەكانیان ، ئەو هێرشانە كە بۆنی خوێنیێكی ماڵ ئیورانكەری لێدێت لەم چەند ڕۆژەی دوایدا ڕاگەیاندنی یەكێتی بە هەمان ئاگر خۆشكردنی شەڕی ناوخۆ هێرش دەكەن. چڕكردنەوەی ئەو هێرشانەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە یەكێتی و پارتی هەتاكو دێت ڕسواتر دەبن لە لای خەڵكی كوردستان. بەتایبەتی ئەو دۆڕانەی لە سلێمانی و گەرمیان یەكێتی توشی بووە و چاوەڕێیە لە كەركوكیش توشی بێت.
جەلال تاڵەبانی لە كاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بە پارەی دزراوی خەڵكی كوردستانەوە دابەزیە ناو شاروشارۆچكەكانی كوردستانەوە ڕیكڵامی بۆ مەسعودی خائین و كورد كوژ دەكرد،تاڵەبانی هەرچی قورسای و پارەی دزراوی خەڵكی كوردستان هەیە خستیە گڕ لەو هەڵبژاردنەدا نەیتوانی تۆزقاڵێك كاریگەری لە لای خەڵكی قین لە دڵی كوردستان بەرامبەر بە خۆی و دەرودەستە دزوو شەرواڵ پیسەكەی درووست بكات.
هەموو خەڵكێكی هوشیار دەزانێت جەلال تاڵەبانی خائین و مەسعودی خائینتێن چەندین ساڵ كوڕی خەڵكیان لە بەر مەرامە گڵاوەكانی خۆیان بە كوشتدا كە كورسی دەسەڵات و دزینی قوتی دەمی منداڵانی كورد بووە. جەلال تاڵەبانی باش لەوە گەیشتووە كە ناتوانێت جارێكی تر متمانەی خەڵكی كوردستان بەدەستبێنێتەوە و ببێتەوە بە سەرۆك كۆماری عیراقی گیرفان و لەوێوە جارێكی تر پلان داڕێژێت بۆ لە ناو بردنی خواست و ئاواتەكانی گەلە كەمان و لێخۆش بوون لە جەلادەكانی ئەنفال و كیمیاباران و بازرگانی كردنی بە كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانەوە. بۆیە جەلال تاڵەبانی و مەسعودی كورد كوژ ئیانەوێت جارێكی تر منداڵانی كورد بدەنە كوشت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی نەگریسیان بمێنێتەوە، جەلال تاڵەبانی بێحورمەتی بە یاساوە دەكات و لەولاشەوە كۆمەڵێك چەقۆ كیش و جەلادی بەرداوەتە گیانی خەڵك باسی یاسا دەكات، شەوی ڕابردوو وەكو سوكایەتی پێكردن بە دادوەرەكان و یاسا ناسان جەلال تاڵەبانی گەورە تاوانباری دزی عومەر فەتاحی لە شاشەی تیڤیەكانی خۆیەوە لە قەد خۆیەوە پێمان نیشان دەدا. ئائەوەی سوكایەتی بە هەموومان بە خوێنی شەهیدان بە ئانفال بە یاساناسان. جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی دەمێكە خوێنی خەڵكی كوردستانیان نەڕشتووە بۆیە ئۆقرەیان لێبڕاوە كە چۆن توانیویانە ئەم چەند ساڵە بە بێ خوێن ڕشتن ئیدارە بكەن، بۆ شاردنەوەی ئەو شكستە گەورەیەی كە خواردویانە ئیانەوێت شەڕێكی ماڵ ئیوران كەر هەڵگیرسێنن و ئوباڵەكەی دیسان بخەنە ئەستۆی خەڵكەوە و دەستی پیسی خۆیان بە خەڵكی تردا بسڕن.
بۆ ئەوەی جارێكی تر تاڵەبانی و بارزانی خوێنی لاوانمان بە ناهەق نەڕژێنن و دیسانەوە بمانكەنەوە بە دوژمنی یەكتری، ئەوە كاتی ئەوە هاتووە ڕشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی بە هەڵوێست بێنە مەیدانەكەوە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەینن بەرامبەر بەم ئاگر خۆشكردنەی قەڵەمەكانی شاڕی براكوژی كە خەریكی خۆشكردنینن. كاتی ئەوە هاتووە بانگەوازێك بڵاو بكەینەوە بۆ هەمووبراكانمان لە هێزەكانی ئاسایش پێشمەرگە پۆلیس كە بە قسەی هیچ كەسێك و تەقم و گروپ و بە ناو سەركردەیك نەكەن لولەی تفەنگەكانیان ڕوو لە خەڵكی كوردستان بكەن، چونكە ئەگەر لولەی تفەنگەكانیان لە خەڵكی كوردستان بكەن ئەوە دڵنیایان دەكەینەوە چارەنوسیان هەمان چارە نوسی هێزە داپڵۆسێنەرەكانی بەعسە كە لە ساڵی 1991 خەڵكی كوردستان تۆڵەی خۆیانیان لێیان كردەوە. كاتی ئەوە هاتووە داوا لە نوسەران و ڕۆشنبیرانی یەكێتی و پارتیش بكرێت هەڵوێس وەرگرن لە بەرامبەر هەرشەڕو ماڵ ئیورانیەك كە سەرانی بێ متمانەی یەكێتی و پارتی ئیانەوێت ئەنجامی بدەن. ئەبێت بە هەموومانەوە تەواوی هەوڵی خۆمان بخەینە گڕ ئاوێك بەو ئاگرەدا بكەین كە ئازاد جوندیانی و مەلابەختیار خەریكی خوشكردنینن لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە بنەماڵەی خائینی بارزانیش هاندەریانە. ئەگەر ئێمەی ڕۆژنامەنوسان ڕشنیران بە پەلە هەڵوێستی جدی خۆمان دەرنەبڕین بەرامبەر بەو ئاگركەوتنەوەیەوە كە خەریكە بڵێسە دەسێنێت، ئەوە ئێمەش لە بەرامبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبین. ئەبێت ئەوەمان لە یاد نەچێت لە هەموو شەڕێكی براكوژیدا تەنها منداڵانی هەژارو بەدبەختی ئەم وڵاتە توشی دەبن و بەرپرسان و كوڕی بەرپرسانیش وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەر دەچن. وەكو كوڕە لوسكەكانی تاڵەبانی و بارزانی و چەتەكانیان بە پارە و موڵكی گەلەوە ڕادەبیورن و كەیف و سەفا دەكەن و شەقان بە پارەی گەلەوە دەكەن . لێرەشەوە ڕایدەگەینم ئەگەر بەزوترین كات هەڵوێستمان نەبێت،ئەوە دڵنیابن شەڕێكی ماڵ ئیوران كەر بە ڕێوەیە كە تاڵەبانی بارزانی خەریكی خۆشكردنی ئەو شەڕن.
یەكێتی و پارتی دوو دەسەڵاتی دیكتاتۆرن چۆن ڕازی دەبن بە هەڵبژاردن و بە بێ خوێن ڕشتن كورسیەكانیان چۆڵ بكەن بۆ خەڵكانی تر. ئەم دیكتاتۆرانە وا ئەوەندە خوێن ڕێژیشن زۆریش ترسنۆك و جەبانن. سەدامی هاو شێوەی ئەمانەمان بینی كە چەند ترسنۆكانە لە مەرجەیەكدا خۆی شاردبوەوە و چۆنیش دزگیر كرا، بۆیە ئەم دوو دیكتاتۆرەی كوردستانیش زور ترس نۆكو جەبانن بەرگەی یەك هەناسەی گەل ناگرن و دەبێتە ڕەشەبا لێیان و وەكو پوش سوك و چروك باڵایان لێ عیجا دەبێت و هەڵ دێن و دەچنە پەرێزی ئاغاكانیانەوە لە تاران و ئەنقەرەو دیمەشق.
ئەوەی ماوەتەوە بێڵێن ئەوەیە كە داوا لە هێزە ئۆپۆزسوێنەكانی كوردستانیش بكەین نەفەس درێژانەتر كار بكەن. چونكە شەڕ لە قازانجی ئۆپۆزسوێندا نیە، ئەگەر خوانەخواستە شەڕ درووست بێت ،ئەوە دەبێتە هۆی فێنك كردنەوەی دڵی تاڵەبانی و بارزانی خائینتێن و ئاغاكانیان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست