کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێرە وڵاتی مەم وزینە

Thursday, 03/04/2014, 12:00



ئێرە کوردوستانە
نە فارسستان
نەتورکستان
نە عەڕەبستانە
لەو وڵاتەدا مەم ئامێزە و
زین ئەوینەوان
پەڕاوی ئەو خاکە لەسەر
شانی مەلەکە تاوس
شەش هەزار ساڵە خامە رادەکێشێ
چیا بە چیا
دەڕو دۆڵی هەموو دەوەرێک
بە خوێنی شەهید پەرە دەستێنێ
لێرە ژن دەژێنێ
لانکەی دەستی دایکی نیشتمان
هێدی هێدی هەزار هەزار ئەستێرەی
رزگاری رادەژەنێو
خۆ دەخوشێنێ
لێرە چیا پێدەکەنێ
کانی ورووبار
زەمەندو وەنەوشە دەچێنێ
دارستان ، لاوێن لاوێن مەزن دەبن
بەسۆزی رزگاری روو لە باڵا دەکەن
لە پانتایی ئەو خاکەدا
لە جیاتی دڕک وداڵ
لە جیاتی چەقەڵ وکەمتیار
هەموو وەرزەکانی ساڵ
باوەش باوەش گوڵی
کەسک و زەردو سوور
لە بەر دەرگای ماڵی هەر شەهیدێک
دەڕوێنێ
لێرە کاتێک منداڵ لە دایک دەبێ
وشەی کوردوستان
وشەی خاکی خۆم
لە فێرگەکاندا بە بارتەقای
باڵای
چوار وەرزی ساڵ
دەبنە بزووت
دەبنە مەشغەڵ
دەبنە ئاگری شۆڕشێک
کە داگیر کاری پێ بسووتێنێ
لە وڵاتی زاناودوورناسان
مانگە شەو ناتارێ
شەوە زەنگیش بێ ڕستەیە و
لە هەواری عەرزی پیرۆزدا
کۆچ دەکاو پێگەی نامێنێ .
جەعفەر کەریمی
٤/٣/٢٠١٤
سرنج: بۆ رۆژی لەدایک بونی رێبەر ئاپۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە