دکتۆر بەرهەم بۆی نییە بۆ هیچ پۆستێک لە کوردستاندا خۆی کاندید بکات!

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2888 بینراوە


(نابێ خەڵکی حەق و ڕەق بێت) ئەم ووتەیەی دکتۆر بەرهەم خامەی ئەم نووسینەی منە.
دکتۆر بەرهەم دەزانم : بە سەروەت و دەسەڵاتێکی ڕەها تۆ زۆر لە من گەورەتریت، نزیک تەمەنین، بەڵام من تەنها یەک قەڵەمم پێیە، ئەوەش چاک بزانە کە تۆ لە قەڵەمەکەی من زۆر بچوکتریت. چونکە قەڵەمەکەی من قەڵەمی (حەق و ڕەقە) . وە ئەم قەڵەمە حەق و ڕەقەش پێت دەڵێت ! نابێ تۆ خۆت بۆ هیچ پۆستێ لە کوردستاندا کاندید بکەیت ....! دەسا کەمێک گوێم بۆ ڕادێرە..!
مامۆستا سەباح بۆی گێڕامەوە، ووتی لەساڵی 1990 لە ئۆردوگای زۆرە ملێ ی سمود مامۆستا بووم ، دوو قوتابیم هەبوو ناویان (ئارام وئاسۆ) بوو، ئەم دوو قوتابیە زیرەک ترین قوتابی پۆلەکە بوون و تەمەنیشیان لەنێوان 9 ساڵ بۆ 8 ساڵ دەبوون ، ئەم دوو قوتابیە زۆر سەیر بوون دایمەن پێکەوە بوون لە کاتی پشوەکانیشدا لە یەکتری جیا نەدەبوونەوە زۆر جار دەمبینین دەستیان لە ملی یەکتری دابوو . کابرایەکی بە تەمەنی ڕیش سپی جار جارێ دەهات بەدوایاندا . بۆیە ئەمە بوو، بوو بە خولیام خۆم پێنەگیرا ڕۆژێ لەو کابرا بە تەمەنەم پرسی ، مامە بەڕێزت چی ؟ ئارام و ئاسۆیت . ئەویش پاش ئەوەی کە ماتەمینێکی تەواو دایگرت و لە وەڵامدا ووتی .! ئارام و ئاسۆ ئامۆزای یەکترین ، هەر دووکیشیان کوڕەزای منن ، بەڵام چاوەکانم کوێر بێت هەر دووکیان کەسیان نەماوە ، نە دایک نە باوک نە خۆشک نە برا تەنها ئەوەی شک دەبەن هەر منم چونکە هەموویان لە ئەنفالە بەد ناوەکەدا ئەنفال کراون . مامۆستا سەباح بەردەوام بوو ووتی .! چەند ساڵێ لەمەوبەر هەواڵی هەردووکیانم زانی کە قوتابی زانکۆن هەردووکیشیان هەر زۆر زیرەک و سەرکەوتون . ووتی بەڵام ئێستا هیچ هەواڵێکیان نازانم . بەڵام دڵنیام کە هەر دووکیان ئێستاش لە سلێمانین . بەداخەوە.
ئەم چیرۆکەی مامۆستا سەباح زۆر تاساوو کپ و بێدەنگی کردم و وورتەی لێبڕیم و لە دڵی خۆمدا ووتم . ئێستا ئەم دوانە دەشێت هەر دووکیان یان خەریکی کەسابەتێکی سادەبن و یاخود فەرمانبەرێکی بچوکبن و لەوانەشە ئێستا لایەنگری لیستی گۆڕانکاری بن و بە بڕیاری دکتۆر بەرهەم تاڵەبانی نان بڕاو کرابن و لەپیشەکەیان دەرکرابن . ئای کە چەند ئەم چیرۆکە ئازاری دام و هەروەک خۆڵ بکەی بەشارە زەردەواڵەدا ئاوا هەموو هەست و ناخ و بیرەووریەکانی ووروشکانم . بەڕاستی سەختە.... ساڵانێکە هەگبەی پڕ لە ئازارم کوناو کون دەیان گێڕم ، هەرچەندە دەمەوێت لە کۆڵم ببنەوە بەڵام چیبکەم لە کۆڵم نابنەوە ، چەندە دەمەوێت وونیان کەم و نەمێنن بەڵام چیبکەم (حەقن ڕەقن) زۆر لەم زەمەنی هەڕاجە دەترسن و دەزانن کە چەندەش خۆشم دەوێن ، لێم نابنەوە . ئاخر منیش بێ باوک بووم وەک ئەوان منیش لەساڵی 1968ه‌وە بارزانی باوکمی بەکوشت داوە لە کەرکوکیشا بەئیعدام کردنی داوە، برایەکیشم هەر بەکوشت درا، ئێستاش نازانم بۆ بەکوشت دران. هێندەش دەزانم پێیان دەوتن ئەمانە پێشمەرگە بوون، بەدرۆش جار جارێ دەمبیستن دەیان ووت ئەمانە شەهیدن، بەڵام من بڕیارم داوە قەت بەشەهید ناویان نابەم ، لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ هەموو شەهیدان . باواز لەمانە بهێنم . بێمەوە سەر دکتۆر بەرهەم .
دەبوایە دکتۆر بەرهەم حەق و ڕەق بوایە داکۆکیکاری یەکەمی ئارامەکان و ئاسۆکان بوایە ، نەک یەکەمین داهێنەری هێڵی سوری خائینان و چەتە نان بڕەرەکان بوایە . نەدەبوایە کەسێکی دەست ماچکەر بوایە. بە خۆڕایی ناڵێم دکتۆر بەرهەم تاڵەبانی ، وەیاخود کەسێکی دەست ماچکەر.
ئاخر دکتۆر بەرهەم دەچێت دەستی هێرۆی ژنی تاڵەبانی ماچ دەکات لە پێناوی ئەوەی بەکوڕی جەلال تاڵەبانی قبوڵ بکرێت، بەو دەست ماچکردنە بەکوڕی تاڵەبانی قبوڵ دەکرێت، خۆ ئەوەش چاک دەزانێ کە تاڵەبانیش دەستی (حەمائیلە خانی) ژنی بارزانی ماچ کردووە بۆ ئەوەی بە کوڕی بارزانی قبوڵ بکرێت، ئەویش بەو دەست ماچکردنە قبوڵ دەکرێت. هێرۆخانیش بۆ هەمان مەبەست ئەویش هەر دەستی حەمائیل خانی ماچ کردوە. مانای ئێستا دکتۆر بەرهەم نفوسی خۆی گۆڕیوە ، لەوە دەچێت پێی شەرم بێت کە کوڕی حاکم ساڵح بێت، بۆیە وه‌ک چۆن ته‌حسین شاوه‌یس بوو به‌ کوڕی بارزانیی، ئیستا به‌رهه‌میش بۆته‌ کوڕی تاڵه‌بایی و تاڵه‌بانیش بۆته‌ کوڕی بارزانیی، که‌وته‌ ئیستا به‌رهه‌م برازای ته‌حسین شاوه‌یسه‌، یانی به‌رهه‌م بووە بە بەرهەم کوڕی تاڵەبانی کوڕی بارزانی.
مادام ئەو زاتە کوردایەتی بە دەست ماچکردن دەکات بۆی نییە لە کوردستاندا خۆی بۆ هیچ پۆستێک کاندید بکات . ئاخر ئەو کەسە تەکنۆقراتە لە ویژدانیش لای داوە . ناشتوانێ بڵێ وانیە . کاتێ بەڕێزی برای ئەوەی لەپڕێکا بو بە ملێونەرێ ، لە برایم خەلیل قەلی بەستوی ئێکسپایەر دێنێت ، لەوێ لە کۆنترۆڵا پێدەزانرێ و دەگیرێ ، دکتۆر بەرهەم تاڵەبانی کوڕی بارزانی جێگری سەرەک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بازگەکەوە دەکات و دەڵێ ئەو قەلانە بۆ دەگرن خۆ بۆ کورد نیە بۆ عەرەبەکانە ، نامەوێت لەسەر ئەمە بڕۆم بەڵام هێندە دەزانم پاش یەک هەفتە ئەو قەلە ئێکسپایەرانە لە بازاڕەکانی سلێمانیدا دەفرۆشرێت . خوا ئەزانێ مردنی چەند کەسی لە ئەستۆ گرتبێ. لە بەر ئەوە بۆی نیە بەهیچ جۆرێک بۆ هیچ پۆستێک لە کوردستاندا خۆی کاندید بکات .


تێبینی\ ماوەی چەند ڕۆژێ لەمەو بەر بابەتێکم لەژێر ناونیشانی (ئەم گۆڕانەش ئیفلیج بوو) نووسی وەک کەسێکی ئازاد . وەبابەتەکەش ڕوون و ئاشکرابوو هیچ پەیڤێکم ئاڕاستەی خودی کاک نەوشیروان نەبوو ، تەنها مەبەستم بوو کە پەیامی حەوت خاڵی شووم بگەیەنم کە بۆ گۆڕانکاری زیان بەخشە . بەڵام کەسێک هێرشێکی توندی کردە سەرم و زۆر زۆر بەنا ئینسافانە تومەت باری کردم . دوا جار بۆم دەرکەوت کە ئەمە پلانی تایبەت بوو لە لایەن ئەهلی حەوت خاڵەکەوە کە ئەو حەوت خاڵە کاریگەریەکی تەواوی لەسەر دروست کردون و دیارە عەزێتی داون و ئێستاش لەهەوڵی ئەوەدان کە دەیانەوێت من تێکبشکێنن . وە کەمێکیش ئاگاداری هەندێ مەسجی تریشم. بۆیە بڕیارم دا کە بەم زوانە وەڵامم هەبێ بۆیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە