کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ‌12ی ئه‌م مانگ لە کوردستان باران ده‌بارێت

Saturday, 04/12/2010, 12:00


ماوەیەکە جموجۆڵەکان لەکوردستان بەئەدای پاڕانەوە و نزاکردن و شێوەیەک لە خورافات ، سەراپای کەسانی ئاینی و نائاینی گرتۆتەوە.
پاڕانەوە لەخوا پەیوەستە بەداخوازی خەڵک لە گەڵ خوای خۆی ، ئەمە دەتوانرێت بەهەند وەربگیردرێت، بەڵام بوکە بە بارانێ کاتێک بۆ مەبەستێکی نزا بەکار هات دەچێتە چێوەی خورافاتەوە.
مەرج نییە هەموو پاڕانەوەیه‌ک لەلای خوا پەسند بێت ، شێوەیەک لەو پاڕانەوە و نوێژانە نائومێدی دروست دەکات . بەو هۆیەوە مرۆڤ لەنێوان خوداو خۆیدا گومانێک دەخوڵقێنێت، دەکەوێتە سنوری بێ هیوایی.. دەکرێت مامۆستایانی ئاینی و ئەوانەی ئەم پاڕانەوانە هەڵدەسوڕێنن و بیر لەوە بکەنەوە ، کە سزای خودایی لەبەرامبەر ڕاڕایی دڵی مرۆڤەکان لەپاش بێ هیوایی لە پاڕانەوەکە شیبکەنەوە.
هیچ ئاینێکی خودایی بەئاینی ئیسلامیشەوە نکۆڵی لە زانست ناکات . دەکرێت مامۆستایانی ئاینی چەمکی زانست فەرامۆش نەکەن و هۆکاری زانستیانەی باران بارین و نەبارین بۆ خەڵک شیبکەنەوە . سەردەمەکە سەردەمی تەکنەلۆژیایە، ماتڕیاڵەکانی بەردەست زۆر بەئاسانی نزیکمان دەکاتەوە لەوەی چۆن و کەی، یان چ شێوە بارانێک دەبارێت . یان ئەوەتا مەلاکانی ئێمە بێئاگان و ئەوەی دەیزانن پەرەی پێنادەن.
سەیری ئەم لینکە بکە کەڕۆژی ١٢ و ١٣ ئەم مانگەمان بۆ دەردەخات کە لە کوردستان و له‌ عێراق چۆن و که‌ی باران دەبارێت.

http://weather.msn.com/tenday

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە