کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له دوای نه‌مانی به‌عس له‌ کوردستان چ گۆڕانکاریه‌ک کرا؟

Wednesday, 10/02/2010, 12:00


 
  به‌شی چواره‌م و کۆتایی

له‌ به‌شه‌کانی ڕابردوو باسی بواری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌یی و روشنبیریم کرد که‌ له‌ دووای نه‌مانی به‌عس له‌ کوردستان چ گۆڕانکاریه‌ک کرائه‌ویش به‌ هۆی زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه‌ له‌م به‌شه‌ی کۆتایش که‌ به‌شی چواره‌مه‌ باس له‌ بواری ئابوری ده‌که‌م له‌ کوردستان وه‌ بواره‌کانی تریش ماون به‌ڵام ده‌مه‌وێ بهێڵمه‌وه‌ بۆ که‌سانی پسپۆر بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێ بکه‌ن جونکه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ توانای من دانه‌بێت که‌ باس له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان بکه‌م هه‌روه‌کو ده‌ڵێن نان بۆ نانه‌واو گۆشتیش بۆ قه‌ساب.

ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین که‌ به‌عس هه‌موو توانای خۆی ته‌رخان ده‌کرد بۆ له‌ناو بردنی داهاتی کوردستان ، سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ دانانی ئابلوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر عیراق ، بژێوی ژیانی خه‌ڵک له‌ ئێستا چاکتر به‌ڕێوه‌ ده‌چوو ، زۆری سه‌رمایه‌ی کوردستان بریتیه‌ له‌ داهاتی گونده‌کان ، که‌ له‌کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌کان به‌عس گونده‌کانی وێران کرد ، به‌ڵام له‌ دووای ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 خه‌ڵک په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌کانیان و هه‌وڵی ئاوه‌دانکرد نه‌وه‌یان ده‌دا که‌ مایه‌ی خۆشحاڵی بوو به‌ڵام:-

1-حکومه‌تی هه‌ردوو ئیداره‌ گونده‌کانیان فه‌رامۆش کرد له‌ هاندانی جوتیاران بۆ چاکردنی بواری کشتوکاڵ و نه‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێویست ، وه‌کو ئاو و کاره‌با و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و چاکردنی ڕێگاوبان و ....هتد ئه‌مانه‌ بووه‌ هۆی جۆڵکردنی گونده‌کان و کۆچ کردنیان بۆ شار ، به‌عس گونده‌کانی به‌زه‌بری چه‌ک تێکدا، به‌ڵام ئه‌وان به‌ فه‌رامۆشکردن و نه‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری تێکیان دا، له‌ کاتێکدا که‌ گونده‌کان لانه‌ی خه‌باتگێرانی هه‌موو شۆڕشه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان بوون و سه‌رجاوه‌ی داهاتی ئابوری کوردستانیشن.

2-داهاتی کوردستان له‌ پێش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق بریتی بوو له‌ داهاتی گومرگه‌کان ، به‌ڵام به‌کارهات بۆ شه‌ری ناوخۆیی و ماڵوێرانی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی چاو برسیه‌کانی ناو حیزب و خۆشکردنی شه‌وی سور له‌سه‌ر حیسابی زگی برسی خه‌ڵک ، که‌ ئه‌م خه‌ڵکه‌ قبولیان ده‌کرد به‌س له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌رین و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس.

3-داهتی کوردستانیان وه‌کو به‌رنامه‌یه‌کی پلان دارێژراو به‌کاریان نه‌هێنا که‌ هه‌ستن به‌ دروست کردنی چه‌ندین کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر ، که‌ کۆمه‌ڵێک که‌سیش وه‌کو کرێکار بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ، خۆیان له‌ بێ کاری ڕزگار بکه‌ن و له‌وێ کار بکه‌ن ، هه‌ستان به‌ برینه‌وه‌ی موچه‌ خه‌لکیان نا چار کرد که‌ به‌دوای حیزبه‌که‌یان بکه‌وێت.

4-بۆ زیاتر گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌کانیان له‌ دوای به‌ناویه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ ، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر به‌دوو وه‌زره‌ت مایه‌وه‌.

5-بازاره‌کان پڕن له‌ کاڵای بیانی ته‌نها تور و شێلم نه‌بێت خۆماڵین جونکه‌ سه‌رفیاتیان که‌مه‌.

6-خه‌ڵک بێ کارو کاسبی و کرێکاریش له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دێنن بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی دونیا بده‌ن که‌ کوردستان خه‌ریکی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بتنادنانه‌وه‌یه‌ و له‌ لایه‌کی تر دانیشتووی هه‌رێم له‌ ژیانێکی پڕ گوزه‌رانی و کامه‌رانی ده‌ژین له‌ کاتێکدا خه‌ڵک بێ کار و داما و و هه‌ژار ده‌ژیت.

7-هه‌موو ئه‌و کاڵایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ دێن هی به‌رپرسه‌ باڵاکانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن و زۆربه‌ی کاڵاکانیش ئێکس پایه‌ر و ماوه‌ به‌سه‌رجوون، ئه‌مه‌یه‌ بازرگانی کردن له‌سه‌ر خه‌ڵک!

8-تاکو ئێستا بوردجه‌ شه‌فاف نیه‌ و نازانرێت جۆن سه‌رف ده‌کرێت به‌ڵام ده‌زانرێت که‌ ده‌چێته‌ گیرفانی کێ.

هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ وای کردووه‌ که‌ خه‌ڵک له‌ ته‌به‌قه‌ی برسیه‌تی و نا به‌رپرسانیش له‌و په‌ڕی زگ تێری و کۆبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پاره‌ و داهاتی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌که‌ن و جارجاریش پیاوه‌تی به‌م داهاتانه‌ ده‌کرێت بۆ برا عه‌ره‌به‌کان و کۆمه‌ک و یارمه‌تی کردنی خه‌لکی هایتی له‌ کاتێکداخه‌لک له‌ ژیانیكی سه‌خت ده‌گوزه‌رێنێت به‌ نمونه‌ خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌ تاکو ئێستا به‌ برینداری کیمیابارانه‌که‌ ده‌ناڵێنن ، ئه‌ مانه‌ هه‌مووی وای کردووه‌ که‌:-

1-هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و نزمی بڕوات.

2-نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان زیاد بێت.

3-بیر له‌ خۆ کوشتن بکرێته‌وه‌.

4-خه‌ڵک نائومید بێت و به‌ ئاسانی بڕوا به‌ ووتاری سیاسی نه‌کات.

5-ڕق هه‌ڵگرێت له‌ هه‌موو پیرۆزیه‌کانی هاونیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.

6-گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد بکات و ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له‌جاو رێژه‌ی ماره‌کردن زیاد بێت و قه‌یڕه‌ کچ و قه‌یڕه‌ کوڕ زۆر بێت له‌به‌ر خراپی باری ئابووریان و به‌رپرسانیش ئه‌مه‌ بۆمه‌رامی کاری سێکسی بقۆزنه‌وه‌.

7-رێژه‌ی کۆچ کردنی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات زیاد بکات و خۆیان به‌ره‌و ڕێگایه‌کی نادیار به‌ڕێ بکه‌ن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە