کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌عسیه‌کان ده‌بوایه ‌ وه‌کو نازی و فاشی قه‌ده‌غه‌ بکرابان

Saturday, 23/01/2010, 12:00


ده‌بوایه‌ له‌ عێراقی تازه‌دا حزبی به‌عس[البعپ] وه‌کو حزبی نازی ئه‌ڵمانیا و فاشی ئیتاڵیا قه‌ده‌غه‌ بکرابایه‌ . ئه‌و به‌عسیانه‌ی هه‌نووکه‌ ، هیچ جیاوازی یان نی یه‌ له‌ حزبه‌ به‌عسیه‌که‌ی ێه‌دام و له‌ ئه‌وه‌ی عه‌فله‌قی . مامجه‌لال له‌خۆڕا به‌عسی یه‌کانی کرده‌ دوو به‌ش و له‌به‌رچاوی هه‌نده‌ک له‌ به‌عسیه‌کانی پێشوو و ئێستاکه‌ ، هه‌نده‌کی قه‌بوڵ کرد و ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ نیشاندان و هه‌نده‌کی تری خسته‌ پاڵ سه‌رۆکی عێراقی به‌عسیی مردوو سه‌دام حسێن و گوایه‌ که‌ {{به‌عسی ێه‌دامین}} قه‌ده‌غه ی ‌کرد . مامجه‌لال ده‌بوایه‌ له‌به‌ر بۆردومانی قه‌ڵادزێ و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هیدانی ئه‌نفاڵه‌کان و بارزانی یه‌کان و له‌به‌ر چاوه‌ڕه‌شه‌کانی شه‌هیدان [‌شه‌هاب شیخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب که‌ ساڵی 1976 له‌ سێداره‌ دران هێشتان به‌عسی سه‌دامی دانه‌مه‌زرابوو به‌ڵکو هه‌ر به‌عسیه‌کان بوون ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی له‌ سێداره‌ دا] ئه‌و حزبه‌به‌عسیه‌ی قه‌بووڵ نه‌بایه‌ که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی عێراق رازی نین بێته‌وه‌ و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن . له‌ کوردستان وه‌کو خوارووی عێراق ده‌بوایه‌ خه‌ڵکی له‌ دژی قسه‌کانی مامجه‌لال و به‌شداری به‌عسیه‌کان خۆپیشاندانیان له‌دژی ئه‌و بڕیاره‌ی مام جه‌لال بکردبایه‌ . خۆشه‌ویستی مامجه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو عاره‌بان ریزداربیت جار نا جار قسه‌ی واده‌کات که‌ به‌‌یهیچ جۆر مێژوو ره‌حمی پێناکات . هه‌ر ئه‌و به‌عسیانه‌ له‌ساڵی 1963 قاسمیان شه‌هید کرد و ده‌ستی خۆیان به‌خوێنی شیوعییه‌کان سوور کرد و ناویان چووه‌ زبڵدانی مێژوو .هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆژی 8 شوبات له‌که‌ی ڕه‌شه‌ به‌ نێوچه‌وانی به‌عسیه‌کان . له‌به‌ر خاتری ئه‌و ڕۆژه‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی مۆسکو به‌ناوی [سه‌لام عادل] سکرتێری حزبی شیوعی عێراق ناولێنرا و له‌ دنیادا ڕووڕه‌شی بۆ به‌عس یه‌کان مایه‌وه‌ .سه‌دامیش هه‌رده‌م شانازی کردووه‌ به‌وه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌رکرده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر عه‌بدولکه‌ریم قاسم کردووه‌ . مامجه‌لال جاره‌ک به‌ حه‌که‌می له‌ قه‌ڵه‌م دا و جاره‌کی تریش ئه‌م لاوئه‌ولای ێه‌دامی راموسی و به‌جلی کوردی خۆی له‌باوه‌شی ئه‌و خوێنمژه‌ کرد . له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژی جیهان دانیشت . هه‌نووکه‌ش که‌س له‌ عه‌ره‌به‌کان به‌و قسه‌ی مامجه‌لال دڵیان ئاوناخواته‌وه‌ چونکه‌ له‌به‌رده‌م ێه‌دام حسین و عه‌لی حه‌سه‌م مه‌جید ئه‌وه‌نده‌ خۆی ‌ بچووک کرد بوو که‌ عاره‌بی شیعه‌ و سونه‌ قێزیان ده‌بۆوه‌ . خۆزگه‌ مامجه‌لال خۆی له‌باسکردنی ئه‌و شتانه‌ ده‌پاراست تاوه‌کو که‌ مرد ریزی هه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵ و نه‌فره‌ت نه‌کرێت . چاک بوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیاری دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ سزای له‌ سێداره‌دان بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی به‌ناوبانگ به‌ عه‌لی کیمیایی و 15 ساڵ زیندانی بۆ سوڵتان هاشم بڕیه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نا تاوانه‌که‌ی خسته‌ سه‌رشانی کاکه‌نه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ و براده‌ری و نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌یاری‌ . به‌عسیه‌کان بۆ کورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی عێراق هه‌ر به‌عسیه‌کانی ئه‌نفاڵ و کیمیاباران و کوشتنی تێکۆشه‌رانه‌ جا به‌عسی سه‌دامی بێت یان به‌عسی عه‌فله‌قی .
  22/1/2010ستۆکهۆڵم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە