گوتاری ئیسلامی له نێوان بڕوا پێبوون و بێڕه‌واجكردندا ، كێ لێی به‌رپرسیاره ؟
Saturday, 10/05/2014, 12:00
.. زانایانی ئاینی پێیان وتین پێویسته موسوڵمان حه‌زی خۆی تێكه‌ڵاوی كار‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كات.. بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی یان بۆ ده‌هێناینه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی كافرێكی بێڕه‌زای ده‌ستدرێژكاری به‌زه‌ویدادا ، بابای كافر له‌ژێره‌وه تفێكی كرد‌و به‌و تفه گیانی خۆی له‌مه‌رگ قوتاركرد .. كاتێ به حه‌زره‌تی عه‌لی یان گوت : بۆ نه‌تكوشت ..؟
فه‌رموی : نه‌مویست حه‌زی خۆم له له‌گه‌ڵ نیازی سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تمدا تێكه‌ڵاو بكه‌م .. كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپاڵاوتن و به‌خت یاربوون له‌ده‌رچوندا مووچه‌وبه‌راتێكی زۆری تێدایه ، پێشبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و دنیایه كلكی ئه‌سپی تیا ده‌پسێ..
ڕموزی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ك و لیبڕالی له‌له‌لایه‌كیكه‌وه و ڕموزه ئیسلامیه كانیش به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌رمه‌ی ململانێدان بۆی ..
ئه‌رێ كاكینه به‌خوا سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك ملیۆن دینار موچه و مژدانه‌ی دوای ده‌رچونتان بوایه ، ئاماده بوون فلسێ له گیر فانتاندا بۆ بانگه‌شه نا به‌ڵكو بۆ نوكی پێنووسی سه‌ر كاغه‌زی خۆپاڵاوتنتان به‌خه‌رج بده‌ن ..؟
كه‌لێشیان بپرسی ده‌ڵێن وانییه مه‌به‌ستمان خزمه‌ته‌و نیازێكی وا له گۆڕێ‌دا نییه.. كه‌چی ڕۆژێ له‌ڕۆژان له‌خۆیان ناپرسن:
- ئاخر من چیم له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێكدا موچه‌كه‌م به‌ڕێژه‌ی %1000له‌سه‌دا هه‌زار به‌رز ببێته‌وه ..؟
- ده‌بێ بۆم ڕه‌وا بێت .. ؟
- بڵێی هیج داهێنانێكی وام كردبێت و به‌خۆم نه‌زانیبێت ؟
به‌ڕاستی سه‌یره له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه , باس باسی گه‌نده‌ڵیه‌و له‌خۆیان ناپرسنه‌وه.
سه‌یره پایه‌ی هه‌ندێ له ڕه‌مزه ڕوحیه‌كان ، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له چڵكاوی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه وه‌ربده‌یت ، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ كه گه‌ل پێویستی به نمونه‌یه‌كی چاولێكراوی عزه‌تمه‌ندی و دنیانه‌ویستی بوو .. له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ته‌واوی بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كێرڤی بزاوتی ئیسلامی له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا له هه‌ڵكشانه‌وه به‌ره‌و چه‌قبه‌ستوویی به‌رێت ..به‌ڕاده‌یه‌ك كه بێهیوایی به‌دوای خۆیدا هێناوه .. دیاره زۆر بوون ئه‌وانه‌ی سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی با نمونه چاولێكراوه‌كان هه‌روا نمونه‌ی به‌رخودان و قوربانیدان و دنیانه‌ویستی و ئاراسته‌كارێكی به‌گوێكراوبن ، با به‌هۆی چونیان بۆ‌نێو ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی ئه‌و ئیمتیازاته نادادپه‌روه‌رانه‌یه كێرڤی بڕواپێبوونیان له ناو جه‌ماوه‌ردا نه‌یاته‌خواره‌وه ، مادام ناتوانن نمونه‌یه‌كی جیاوازبن له شه‌فافی و ده‌نگ دلێری زیاتر له‌وانیتر و پرۆژه‌ی پشتی نابه‌رابه‌ری شكاندن ،.. وه‌ڵامی هه‌ندێك پاداشتدانه‌وه‌ی ماندووبوونیان بوو .. ئاخر كاكی براینه ئه‌گه‌ر بڕیاره به پاداشتی دنیا ئه‌رخه‌یانبن ، ئیدی دڵنیابن گوته ڕوحی و قیامه‌تیه‌كانتان به دوامه‌نزڵی خۆیده‌گات و دڵی شكاوی جه‌ماوه‌ر ئاسان نیه بهێنرێته‌وه جێی خۆی .. ئه‌وه‌ش به‌ره‌نجامی سیاسه‌تێكی سه‌قه‌ت ، جیهانبینی له خودی خۆ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆدا قه‌تیسكردنه.. ئۆباڵی بزاوتێكی چاوله ئاسۆی ئێوه‌بڕیوی دوێنێ و تۆراوی ئه‌مڕۆش له گه‌ردنتاندایه ..
مه‌گه‌ر دوای سواربوونی پشتی ئه‌سپی به‌رژه‌وه‌ندیتان ، هیوا پێبووه‌كانتان ، ئه‌گه‌ر ئیسلامین یان عه‌لمانین ، دوابه دواتان به ئاهه‌وه بڵێن :
ئاه ..
چما ئه‌وه ، سوتانی باڵی په‌روانه‌بوو
یان هه‌ڵوه‌رینی خونچه‌كان ..؟
ده‌بێ له كوێ بێ ، گۆڕستانی هیواكان ..؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست