كۆبوونەوەیەك لە نێوان گۆڕان و یونامى و رێكخراوى مافەكانى مرۆڤ بەرێوەچوو پەیام ئەحمەد"فریامان بكەون كوردستان وەك لیبیاى لیهاتەوە.
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
سەبارەت بە بارودۆخى ئێستاى كوردستان و پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ و ئەو كوشتن و دەزگیر كردنەى لەلایەن هەردو حیزبى دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر كوردستانیان دەكرێت لەبەرامبەر خۆپیشاندان و داوا كردنى مافە سەرەتایەكان، كۆبوونەوەیەكى سێ كاتژمێرى لەنێوان فراكسیۆنى گۆڕان و بزووتنەوەى گۆڕان و یونامى و رێكخراوى مافەكانى مرۆڤى جیهان بە رێوە چوو.
پەیام ئەحمەد پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگەیاند: كۆبوونەوەكە كە كاتژمێر چوار دەستى پێكرد و تاوەكو كاتژمێر حەوتى ئێوارە دوێنێ28/2 لەگەڵ بەرپرسى یونامى و بەرپرسى رێكخراوى مافەكانى مرۆڤ لە جیهان كەبارەگاكەى لە جنێفە باس كردن بوو لە خراپى مافە كانى مرۆڤ لە كوردستان، ئەو كوشتن و رەش بگیریەى هاوڵاتیانى كوردستان و برینداركردنیان لەبەرامبەر داوا كردنى مافە سەرەتایەكانیان.
هەروەها ئێمە لە لایەن خۆمانەوە سەرجەم ئەو ناوانەمان بە دیكۆمێنت دا پێیان لەگەڵ ئەو گرتە ڤیدۆیانەى لە كوشتن و دەزگیر كردن و بریندار كردنى هاوڵاتیان.
پەیام راشى گەیاند: باسمان لەو هێزانە كردوە كە ئێستا هێنراون بۆ سەر شەقامەكان، كەس نازانێت ئەم هێزانە سەر بە كێن و كە هەموویان بە ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ و جام رەش و دەمامكیان داوە كە خەریكى سزانى خەڵك و ئیرهابى هاَوڵاتیانەوەن لە زۆربەى شوێنەكان تەقەى هەرەمەكى بەسەر خەڵكى دەكرێت و بەم هۆیەشەوە خەڵك كوژراوە و بریندار بوون.
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان لە درێژەى لێدوانەكەى وتى باسمان لە بارودۆخى هەولێر كرد كە بریار بوو رۆژى هەینى خۆپیشاندان بكرێت، بەڵام لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە نەیان هێشت خۆپیشاندان بكرێت و كەوتنە رەش بگیرى هاوڵاتیان و بە هۆیەوە خەڵكێكى زۆر دەزگیر كراوە، داوامان لێكردن بەهاناى ئەو خەڵكەوە بێن كوردستان بۆتە لیبیا.
لە لایەن خۆیانەوە هەر یەك لە یونامى و رێكخراوى مافە كانى مرۆڤى جیهان رایانگەیاند: ئێمە راپۆرتێك لەسەر كوردستان و ئەو پێشێلكاریانەى مافەكانى مرۆڤ بەرز دەكەینەوە و بە وردى باس لەو كوشتن و رەشبگیریەى هاوڵاتیان دەكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست