کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

خەتای خۆمانە!

Sunday, 28/03/2021, 13:17

1549 بینراوە


وڵاتێکی وەکو ئێڕان، کە لە چەند نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە لەسەر رێبازیی ئایینیش شیعە و سوننە، کە زۆرینەیان شیعەن.
 هێرشی عەڕەبەکان بوو بەهۆی ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە دەست لە ئایینی زەردەشت بەربدەن و بە زەبری شمشێر رووبکەنە ئیسلام. ئێستاش وڵاتی ئێران وەکو زۆربەی دەوڵەتە ئیسلامییەکان پڕە لە مزگەت و پڕە لە مەلای شیعە و سووننە. خەڵکیش هەم لە ماڵەوە وهەمیش لە ناو مزگەوتەکاندا نوێژ و دوعا بۆ کەسانێک دەکەن، کە کاتی خۆی بە زۆرداری لە دینیان وەرگەڕاندوون! ئەوکەسانەی کە سوجدەیان بۆ دەبرێ نە فارسن، نە کورد نە ئازەریی نە تورکمان، نە خەڵکی ئەو وڵاتەن! بەڵکو ئەوکەسانە بیانین.

کەوابوو گرفت لە چیدایە؟

 گرفتەکە لەوەدایە کە عەرەبەکان تەنیا نیشتیمانی ئەو نەتەوانەیان داگیرنەکرد، بەڵکو مێشک و هزریشیان داگیرکردن، هەروەکو چۆن کورد لەلایەن تورک و فارس و عەرەب نیشتیمانەکەی داگیرکراوە، لەهەمانکاتدا زۆربەی کورد مێشکیشیان داگیرکرا بۆیە خیانەت تێیدا گەشە دەکات، کارەساتەکە تەنیا ئەمەشیان نییە، بەڵکو بەهۆی ئیسلامەوە کورد جارێکی تریش داگیرکراوەتەوە. بۆیە تا مێشک ئازاد نەبێ خاکیش ناتوانێت ئازاد نابێ.
هەرچەندە خاک کۆچ ناکات، هەر لەسەر جێگای خۆیەتی، بەڵام مێشک کۆچ دەکات و نیشتیمان جێ دەهێڵێت، لێ ئەوە ئێمەیەن کە پێش ماڵئاواییکردنمان لە ژیان دەبێ بیپارێزێن تا نەوەکانی دوای خۆمان تێیدا نیشتەجێ بن.

باشووری کوردستان:

هەڵبەت گرفتی خەڵک لە باشووری کوردستان تەنیا ئەو دەسەڵاتە نییە، گرفتی سەرەکی ئەو باوەڕەیە کە ئەو دەسەڵاتەی هێناوەتە سەرکار و دەنگی پێدەدات.
گرفت خەڵكەکە و عەقڵەکەیەتی، کە بیری پێناکاتەوە، بۆیە هەندێک جار تەزووی وشیاربوونەوەی پێدا دێت، بەڵام کە دێتە سەر بڕیاردان و زۆرینەیان دەڵێن دژی پارتیی و یەکێتیین، بەڵام لە ناخەوە لە پارتیی و یەکێتیی دوورناکەونەوە و لەوا خائینترن، کە ناتوانن لەو حیزبانە دوور بکەونەوە، بۆیە دەچنە سەر گۆڕی ئەو بەناو سەرکردانەی کە بوونەتە مایەی نەهامەتی و بەدبەختی!
گرفتی خەڵك لە باشووری کوردستان لەوەیە کە چاوەڕوانی دەستێکی دەرەکین رزگاریان بکات! ئەمەش خەسڵەتی کۆیلەبوونە، کوێلەبوون تەنیا سیمای کۆت و زنجیرەکە نییە، بەڵکو کۆیلەبوونی ئەو عەقڵەیە کە لەسەرەوە باسمان کرد. گرفت ڕامانی خەڵكانێکن کە لە ئاسیاندا مێشک بەستوویەتی و حەز بەگۆڕینی ناکات! تەنانەت پرس و گرفتەکەش دەمانباتە سەر ئەوەی کە بڵێین بیرکردنەوەی مێژووییمان بەرەو ئالزایمێرێکی سیاسی دەڕوات و زۆر زوو رابوردوو لە بیر خۆمان دەبەینەوە، پەرستنی ئەو ئیمامانەی کە بۆمان داتاشراون، وەک پەرستنی ئەو سەرکردانەی باشووری کوردستانە، کە دوای مردنیان گۆڕی ملیۆن دۆڵاری لە سەر حیسابی خەڵکیان بۆ دروست دەکڕێ و هیچ کەسیش دەنگی لێوە نایەت! ئێمە یەکەمین میللەتین، کە گۆڕ بۆ خائینەکانمان دروست دەکەین و دەچین زیارەتیان دەکەین. ئێمە یەکەم میللەتین کە نمونەی مەسعود بارزانی بەرهەم دەهێنین و خیانەتەکانی دەژمێرین، دوایی ژمارەی خیانەتەکانی لەبیر دەکەینەوە و سەرلەوێ دەست بە ژماردنی خیانەتی نوێتری دەکەینەوە.

تۆبڵێی خەتای خۆمان بێ؟

دوای سەددام سەدان سەددامی کوردمان بە دەستی خۆمان لە سەر ژیانی خۆمان داتاشیوە وەک بت روویان تێدەکەین و دەیانپەرستین!
پێدەچیت ئێمە تام و خۆشی لە کۆیلاتی و لە بێ ئەقڵی خۆمان وەربگرین، بۆیە نامانەوێت ئازاد بین، هەروەک ئەو باڵندانەی کە دەرگای قەفەسەکەیان بۆ دەکرێتەوە، نایەوێت بچنە دەرێ، یان کە دەچنە دەرێ، فڕێک لێدەدەن، دوایی دەچنەوە ناوی.