شێركۆ بێكەس تۆ لەكوێى..؟
Friday, 10/07/2009, 12:00
شێركۆ ئەو هەناسە شیعرەى كە بەردەوام لە نوێ بوونەوەو گۆڕاندایە ..ئەو شاعیرەى كە بەردەوام وەك هەڵوێستێكى ڕۆشنبیرى و بەشدار لە پڕۆسەى سیاسى و بەرە و پێش چونى كۆمەڵگا .. ئەو شاعیرەى كەلە شۆڕشى نوێدا وەك هەڵوێستێكى نەتەوەیى بەشێك بووە لە وشەى بەرگرى لە چارەنوسى میللەتێك .. ئەو شاعیرەى كە وەك (دەق ) توانیویەتى فرە دەلالى لە ستاتیاكا و فرە خوێندنەوەى بۆ دەقەكانى بكرێ وە دنیایەك خوێندنەوە هەڵگرێ .. كەلە شیعریشدا بە باوكى نوێ بونەوە و گۆڕانى ئەدەبى ئەژمار دەكرێت ئەمەش زۆربەى ڕەخنەگرەكان خوێندنەوەیان بۆكردوە ..وا ئێستا دەبێت ئەم شاعیرە وەك پێویستى قۆناغى گۆڕانى گشتى و سیاسى ناتوانێ هەڵوێست وەرگرێ لە بەرامبەر وشك بوون و بە كۆنكرێت كردنى دەسەڵات و مردنى ناوەڕۆكى ئەوشیعرانەى شێركۆ كە دەكرانە دروشم ..با بپرسین ئێستە شێركۆ هەست ناكات پێش هەمو كەس غەدرى قورس ..تێنەگەیشتنى قورس ..كوشتنى قورس بەرامبەر شیعرى شێركۆ كراوە ..با بپرسین ئێستە شێركۆ و شیعرەكانى جیا بونەتەوە لەیەك یان شێركۆ دەبێت مردبێت ..گەر وا نەبێت دەكەوێتە بەر بەرپرسیاریەتى شیعرى خۆى .. ئێستە ئێمە لەبەردەم قۆناغێكى گرنگى مێژویداین كە دەكرێ ئەخلاق بۆ سیاسەت و سیاسەتیش بۆ هاوڵاتى بگەڕێتەوە .. ئێمە دەزانین زۆربەى مانشێتەكان كە گوێ ى شۆڕشگێڕەكانى پڕ دەكرد شعرى شێركۆ بوون لە ژێر ئەو شعر و دروشمانەى شێركۆدا دنیایەك سیاسى ناسیاسى مافایایى بازرگان دروست بووە..دەكرێ شێركۆ چ بڵێ ..؟ ئێمە دەبینین ڕەهەندیەكان هەر لە (بەختیار على و مەریوان وریا و ڕێبین هەردى و دڵشاد حەمە و حەمە عومەر و چۆمان هەردى...هتد) چۆن توانیویانە زەمینەیەكى گەورە لە ڕێى میداى ئازاد و هاوڵاتى و ئاوێنەوە بخولقێنن بۆدروست بونى ئۆپۆزسیۆنى هەقیقى وە ببێتە چاودێرو ڕخنە گرێكى جدى بەرامبەر ناعەدالەتیەكان بەرامبەر هەمو مافەكانى هاوڵاتى كورد , دەكرێ بپرسین كوا ئەو شێركۆیەى بەردەوام ڕۆحى گۆڕانى ناو ئەدەبى دەگواستەوە بۆناو ڕۆحى نوێ بونەوەى نەتەوەیەك .. ئێمە دەپرسین دەبوایە شێركۆ پێش هەموو كەس هەلوێستى جدى و شۆڕشگێڕانەى هەبوایە چونكە مردنى هەقیقەتى دروشمەكان مردنى شێركۆیە وە لەژێر دروشمەكانى شێركۆدا یارى بە چارەنوسى نەتەوەیەك دەكرێ .. ئێمە دەپرسین كوا شێركۆكەى كە شیعرى بۆ (مامە ڕیشەو حەمەڕەش و ئارام شەهاب و ..هتد) دەنوسى .. ئایا ئەمانە بمانانایە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە چییان دەوت .. با بپرسین وەك ڕۆشنبیرێك چ دەڵێت ..؟ بەو شۆڕشە نوێیەى كە ئۆپۆزسیۆنى ئیستا كورت كردوەتەوە بۆ هاوپەیمانى ستراتیژى وكوشتنى ڕۆحى مل ملانێیەتى و كوشتنى ئازادى و ڕوخانى كەسێتى كورد و داڕمانى ژیرخانى گشتى ..؟ ئێمە دەپرسین لە دواى ئەو نوسین و هەڵویستەى كە لەسەر سەرۆك و دەستور نووسى دەبێت شێركۆ بێ دەنگ بێت یان پڕ بیت لە هاوارى ناڕەزایى ..؟ با بپرسین ئێمە ڕۆژانە لە بەر چراى شیعرى تۆدا دەبوینە كەسێكى بە هەڵوێست و شۆڕگیڕ ..ئێمە لە بەردەم دەریاى نوسین و شیعرى تۆدا هەمومان دەبوینە شاعیر دەبوینە ئەخلاقى سیاسى ..ئێستا ناكرێ و نابێ ئەم چاوەڕوانیەمان بمرێت.. ناكرێ ئەو گوێیەى ئەم شیعرانەمان پێ دەبیست لە چاوەڕوانى شێركۆدا بمێنێتەوە ..؟ ڕۆژانە چاومان بەسەر ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و شاشەكاندا چاوەڕوانى دەنگ و ڕنگ و بڕیار و هەڵوێست و شیعرى شێركۆیە تا جارێكى تر ڕۆحى نوێبونەوە ببەخشێتەوە پێمان لە دەرگاى شیعرەكانى شێركۆوە داواى گۆڕان و گەڕانەوەى حەقیقەتى ناوەرَۆكى شیعرەكانى خۆت و گەڕانەوەى حورمەت بۆ تاكى كوردى بكەین ...ئایا دەكرێ شێركۆو شعرى شێركۆو هەڵوێستى شێركۆ لێرەدا كۆتاى بێت...؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست