كاتى ئەوە هاتووە پەردە لەسەر گەندەڵى و راوەڕووتەكانى (دەروێش ئاغا) بەرپرسى مەكتەبى كۆمەڵایەتى گشتى پارتى هەڵماڵین!
Saturday, 21/02/2009, 12:00
2484 بینراوە
لەم ماڵپەرە دڵسۆزو كورد پەروەرە، ئەوەندەى بۆمان كرابێ دەمامك و ڕووى دزێوى دزیى و گەندەڵیەكانى زۆرێك لە بەرپرسانى گەندەڵ و مافیایى پارتى و یەكێتى یمان ئاشكرا كردووە، تا نەوەكانى ئێستا باشتر سەرانى خوێنمژو زاڵم و دۆگماكان ئاشنا بكەین!!
لە حەوتووى رابردوو ئاشنایەكم بە ترس و شەرمەوە باسى هەندێك دیاردەو گەندەڵى و راوەڕووتى (دەروێش ئاغایى) نۆركى بۆكردم، كە بەرپرسى مەكتەبى كۆمەَیەتى گشتى پارتیەو لە هەولێر باشتر لە هەولێریەكان ژیان دەگوزەرێنێ!
لە چایخانەكەى چوارتا لەگەڵ ئەو دۆستەم تا نزیكەى سەعاتێك بەیەكەوە 4 چایى دیشلەمەمان خواردەوە، بە دەم باسكردنى گەندڵیەكانى ئەو ئاغایەى لە ژیانیدا مەگەر لەشای و ڕاودا تەقەى خۆشى كردبێ و!!
ئەمڕۆ لە سایەى شەهیدانى سەربەرز (فەتاح ئاغا و عەبدوڵڵا ئاغا) كەوتۆتە هەوایى خۆى و هەرچى بۆ كرابێ و لە دەست هاتبێ بۆ خۆى و براو خزمەكانى كردووە، بە ناعەدالەتى و نادادپەروەرى، لەكاتێكدا بەرپرسى مەكتەبێكە بۆ چارەسەركردنى كێشە كۆمەڵایەتیەكان، كە گشتیان لە هەناوى نادادپەروەرى و نا عەدالەتى و نایەكسانى ڕوویانداوە!
دەروێش ئاغا لە شۆڕشى ئەیلولدا هەموو خەڵكى نۆرك و سیوەیلى و بارێ و شارباژێر ئەو شاهیدیە دەدەن بۆ ساتێك سەنگەرێكى ئەو شۆڕشەى نەدیوە، هەر خەریكى خۆ جوانكردن و شاڵلەبەر كردن و ڕاوكردنى ئاژەڵان و پەلەوەران بووە!
لە ساڵانى دواى شۆڕشى گوڵانیش لەگەڵ سوارا ئاغایى ئامۆزایى و عەلە خڕە لەشارى سلێمانى لە ڕۆژى نەورۆزى 1983 بە دەمانچەوە دەستگیركران ، ِتەنها 4 سەعات مانەوەو لەلایەن سەدام كاملەوە ئازاد كران ، خزمان شاهیدى بۆ من دەدەن، ئەوسا من لە ڕیزەكانى كۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستان بووم ، هەواڵەكە لە دەنگى شۆڕشى عێراقى یەكێتى بڵاوكرایەوە، چونكە ئیزاعەكەى یەكێتى دواى وتووێژەكەى 1985 كرایە دەنگى گەلى كوردستان!
دواى ئەو ماوەیەش هەردوو كیان دەروێش و سوارە چونە ئێران و لە بانەو شارەكانى ترى ئێران بوونە پێشمەرگەى سەرجادەو باوەڕناكەم 10 شەو لە ناو بارەگاكانى پارتیدا مابنەوە، بەختیارى براى دەروێش ئاغا پارەى خۆى و كاكەى و سوارە ئاغایى بە دەستەوە بوو قاچاخچێتى دەكرد، لەگەڵ شێح زرارى حاجى شێخ قادر ئەوسا ئەوانە ئیسلامى بوون و تا لەلایەن كوڕانى یەكێتیەوە چەك كران و ئێستاش گەورەترین دزى ناو (فەرماندەى لەشكرى پارتیە لە سەڵاحەدین!
دەروێش ئاغا لە شۆڕشى گوڵانیش هەر خەریكى خۆى و برا و خزمەكانى بوو، هەر خەریكى لیستى ساختە بوو بۆ وەرگرتنى كرێى خانوو خاروبارو موچە ى چەند مانگەى بنەماڵەى بارزانى!
جارێكیان لە سەقز پیاسەمان دەكرد، پێشمەرگەیەك لاى شەهید خاڵە عەفان بۆى گێرامەوە، دوو جار بە هۆى خۆدزینەوەى دەروێش ئاغا لە سنورى گوندى بانیشارى سنورى سورێن شكاوین چونكە ئەو دەیویست بە دوربین سەیرى شەڕەكان بكات و ئێمەش بداتە كوشت، ناچار هێرشەكانمان ڕاگرت!
ئەوا باسى شەڕى ناوخۆش با بوەستێت، كە دەروێش ئاغا بە چەقەنەیەك گیراو چونكە نەخۆى و نە براو نەخزمەكانى ئامادەنەبوون بەرگرى نەك لە لقى 4 بكەن، بەڵكو لە خۆشیان بكەن، لیوایى تایبەت هەموویانى سوارى كۆستەرە شینەكان كرد، بە مارشەڵ قادر قادرەوە، كە ئەویش ئیش تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكات، كە ئافرەتى سۆزانى و بەدڕەوشت ، یا ئەوانى لە دەزگاى باڵاى ئەیلول دانراون لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ تێكۆشەرەكانیان دەنا لە سەدا 80 گەر قادر قادر دەستدرێژى نەكردبنە سەر كچ و ژنەكانیان یا بۆیان پەیدانەكردبێ، یا دەعوەتى ماڵەكانیان نەبوونێ ئەوا موچەى بەندامى دەزگاى باڵا و لقەكانى ئەیلولیان بۆ نەبەستراوە، خۆ گەر زیاتریان كردبێ سەرو سەیارەى مۆنیكاو پرادۆیان دراوەتێ!!
بروانن دەروێش ئاغا تەنانەت زۆربەى خزم و دۆستەكانیشى لێى رازى نین، چونكە هەر ئیمتیازو زەوى و پارەو كرێى خانووى بۆ خۆى و براو هەندێك لە خزمە كاسە لێسەكانى وەرگرتووە!
دەروێش ئاغا لە ناو هەولێردا 7 خانووى هەیەو هەمووى داوەتە كرێ و هەر دەشكڕوزێتەوە!
گەورەترین بەنزینخانەى بە ناوى (میر) ەوە هەیەو ئێستا بە هۆى كێشەى پڕۆژەیەكەوە قەرەبووى 100 دەفتەر دۆلار كراوەتەوە!
لە شەقڵاوەو سەڵاحەدین 3 خانووى هەیە، و یەك فەوج پاسەوانى هەیەو تەنها 6 پاسەوانى لەگەڵدایە، مووچەى 80 زێرەفانى بۆ گیرفانى یەتى..
لە هەموو سوڵح و چارەسەرى كێشەیەك گەر دیارى گران بەهایى بۆ نەبێ، ئەوا كێشە كە وەخۆى دێڵێتەوە، گەر سەختترى نەكات!
خاوەنى 3 كۆمپانیایى بەناو ئاوەدانیە، مانگى پڕۆژەیەكى كارەبایى لە ڕێگەى هۆشیار سیوەیلى برایەوە بە بێ تەندەر بۆ دەردەچێت و ، هەزاران دۆلار دەخاتە گیرفانى لاى ڕاستیەوە!
لە حەوتووى پیشوو مەكتەبى سیاسى داوایان لە دەروێش ئاغا كردووە، كە ناوى 6 تێكۆشەریان بۆ بەرزبكاتەوە تا مووچەى 2 ملێۆن دیناریان بۆ ببڕنەوە، ئەویش بەختیارى براى و برایمى حەمەمین ئاغا نووسیوە، كە هیچیان پێشمەرگەى ئەیلول و گوڵانیش نەبوون، جیا لەوەى قاچاخچى بوون و تەنانەت گومانى سیخورٍى رژێمیشیان لەسەر بووە، چونكە دوو جار مستەفا چاوڕەش ویستى بیانكوژێت لەبەر خاترى من و چەند كەسێك نەیكوشتن!!
دەروێش ئاغا كرێى خانوو بۆ خۆى و 30 كەس لە حكومەتە گەندەڵەكەى هەرێم وەردەگرێت و برایم ئاغایش 25 كرێ خانوو وەردەگرێت و، سوارا ئاغاش 20 كرێ خانوو وەردەگرێت و 8 خانووشى لە هەولێر لە كرێدایەو موچەى پەرلەمان وەردەگرێت و بۆ یەكجاریش دەستى بۆ مداخەلەكردن بەرز نەكردۆتەوە!
ئەو دۆستەم لە چاخانەكەى چوارتا گووتى: ئێستا دەروێش و سوارا ئاغا لەناو ئاوارەو خزمەكانیان و پاسەوانەكانیان بەوە ناسراون، هەر كەسێك سەردانیان دەكا، دەڵێن: خوا ماڵى كورانى مەلا مستەفا كاول بكا، وەك هەموومانیان ڕیسوا كرد، گێرایەوە كە دەچیتە ماڵیان وەهات لێدەكەن زوو بڕۆێت باسى گرانى و نەبوونى و بێوەزعیت بۆ دەكەن، ئەوەشى بە سدقەوە باسكرد ، كە دەروێش ئاغا زۆر لە سوارائاغ پیاوترە لەماڵەكەى چونكە سوارائاغ بزانێ میوانى شەوانەى هەیە، دەڵێ: شەو نایەمەوە كۆبوونەوەمان لە پەرلەمان ههیە، دیارە پەرلەمان لە كوردستان شەوانە دەوام دەكەن، وەك مەكتەبى شەوان، یا وات لێدێت چیت پێە بۆ سوارائاغاى بە جێبێڵى، دۆستەكەم كە مانگى 3 شەو دەچێتە هەولێر بە سوارا ئاغا و دەروێش ئاغایى گوتبوو، گەر جەنابى تەرۆكم دى باسى هەژارى و نەدارى ئێوەى بۆ دەكەم، بەڵكو یەكى شوقەیەكتان لە كەسنەزان بداتێ!!