کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كەى ئێن ئێن ئامادە نەبوو ئەو ڕاپۆرتە لەسەر ئافرەتە قوربانيیەكەى قەڵادزێى بڵاوبکاتەوە

Sunday, 23/06/2013, 12:00

1226 بینراوە


دوايى ئەوەى ئافرەتێك بەناوى (خ . م . ئـ) دوور لەهەموو ڕێنمايى و بنەمايەكى تەندروستى لەناو عيادەى دكتۆرێك لەقەڵادزێ بەنجى نەشتەرگەرى لەباربردنى منداڵى بۆ دەكرێت و دواتر تووشى خوێن بەربوون دەبێت بە پەلە ڕاوانەى نەخۆشخانەيەكى ئەهلى دەكەن لەڕانيە تا واى نيشان بدەن سەرەتا براوە بۆ نەخۆشخانە دواتر دەينێرن بۆ سلێمانى و سەرئەنجام گيان لەدەست دەدات، كەسوكارى ئەم ئافرەتە لەپێش هەمووشيانەوە هاوسەرە بەڕێزەكەى بەپەلە پەيوەندى دەكەن بەپەيامنێرى كەى ئێن ئێن لەقەڵادزێ كە ناوى گۆران عەبدوڵايە بە دوور و درێژى لەو بارەیەوە قسەی بۆ دەکەن لەسەر ئەم كارەسات و فەزيحە تەندروستیيە، دواتر هاوسەرى ئەم قوربانيە ئامادە نابێت قسە و لێدوان بۆ هيچ كەناڵێكى ترى ڕاگەياندن بدات، دەڵێ لەبەر ئەوەى لێدوانم بۆ كەى ئێن ئێن دواوە بەسە، دوايى سێ ڕۆژ لە چاوەڕوانى كەى ئێن ئێن ئەم ڕاپۆرتە بڵاوناكاتەوە ئەمەش نيگەرانى زۆر تووند لاى كەسوكارى قوربانيەكە دروست دەكات و هاوسەرى ئەم قوربانيە تەلەفۆن بۆ براى ووشيار دەكات و پێ دەڵێت: بڵاو نەكردنەوەى ئەم ڕاپۆرتە دوو ئەوەندەى تر زام و برينى ئێمەى كولاندەوە.
بەپێيى ئەو زانياري و بەدواداچوونانەى ماڵى قوربانيەكە كردوويانە كاتێك پەيامنێرى كەى ئێن ئێن لەقەڵادزێ پەيوەندى كردووە بەو دكتۆرەوە، کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە، ئەویش لێدوانى نەداوە بۆ كەى ئێن ئێن گووتوويەتى من خۆم و بنەماڵەكەم لەسلێمانى گۆڕانين و ..... هتد . بۆيە گومان دەكرێت لەبەر ئەوە ئەو هەواڵەیان بڵاونەكردبێتەوە .
تائێستا تاكە دەزگا و كەناڵى ڕاگەياندن گرنگى بەم بابەتە داوەو بڵاوى كردۆتەوە تەنها كوردستانپۆست بووە، بەپێيى ئەو زانياريانەى ئەمرۆ 23 / 6 لەقەڵادزێ بڵاوبۆتەوە وەزارەتى تەندروستى پاڵپشت بەم نووسينەى كوردستانپۆست ئەمرۆ پەيوەنديان كردوە بەبەڕێوبەرايەتى گشتى تەندروستى ڕانيە كەبەپەلە ليژنەيەك پێك بهێن و ڕاژەى ئەم دكتۆرەيە لەقەڵادزێوە بگوازنەوە بۆ شوێنێكى تر .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)