با لە 16/3 شۆڕشێك لە دژى گەندەڵ و دزەكانى هەڵەبجە بەرپا بكەین.
Sunday, 15/03/2009, 12:00
1708 بینراوە
دەبێت لە یادى ئەم ساڵدا خەڵكى هەڵەبجەى شەهید جارێكى تر مۆنۆمێنتەكە بسوتێنن وە ئەوانەى لە پشت ئازاد كردنى فڕۆكەوانەكەوە دەبێت لە قەفەزى تاواندا دادگاى بكرێن و وەك سەدامى نەفرەت لێكراو لە سێدارە بدرێن,با ئەو كەسانەى لە سەر ئێسك و پروسكى شەهیدانى هەڵەبجە كۆشك تەلاریان بەرەو ئاسمان بەرز كردوەتەوە و سەیارەو مۆنیكایان لە سەر حسابى كەس و كارى شەهیدان كڕیوە با ڕاپێچى دادگا بكرێن لەوانە وەك خدرى سەرۆكى شارەوانى هەلًەبجە كە نامەوێت باسى دزى و درۆزنیەكاننى بكەم چونكە هەموو نهێنیەكانى ئاشكرایە.وە دزێكى ترى هەڵەبجە شاهۆى مدیر ناحیەى شارۆچكەى سیروان كە لە ناوچەوانى نووسراوە كە دزێكى چاوچنۆكى بێ ئابڕووە كە سادەترین دزى ئە و نا پیاوە دروستكردنى خانوویەكە 1000000 دۆلارى (یەك ملێون دۆلار) تێچووە وە چەندەها دزى تر.
داوا لە كەس كارى شەهیدان دەكەم كە هەرگیز دەنگ بەم دزانە نەدەن وە شۆرشێك دژى ئەم دزە بێ شەرەفانە بكەن.