بنه ماڵه‌ی بارزانی جێنیشینی ده‌ره‌به‌گه کانی رابوردون.
Saturday, 16/05/2009, 12:00
پێشه‌کی ده‌بێژم هه‌واو تهکبوری ئێوه هه‌ر گیز ناگاته هه‌واو تهکبوری حه‌مه ره‌زا شا‌و په‌هله‌وییه‌کان ، یان سه‌دام و حیزبه‌که‌ی ، ئیتر بۆ هێنده خۆتان لا گه‌وره‌یه‌و میله‌ت وه‌ک بونه‌وه‌رێکی له راده‌به‌ده‌ر بچوک سه‌یر ده‌که‌ن ، ئه‌ڵبه‌ت ته‌نها ئه‌مه خوێندنه‌وه‌و بیر‌و بۆ چونی خۆتانه نه‌ک چوار ده‌ورو ده‌رو دراوسێ ، زۆر مه‌ترسیداره مرۆڤ بۆ خۆی خۆی پێ شت بێ به‌ڵام لای چوارده‌وره‌که‌ی هێنده بچوک و لاواز بێت ، ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه بۆ هیچ که‌سایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌کانی پێشوش نه‌چوه‌ته سه‌ر تا له‌م عه‌سره‌دا بۆ ئێوه بچێته سه‌ر و خۆتان پێ دێوزمهبێت ، ئه‌مرۆ عه‌سری ته‌کنه‌لۆژیاو به‌ره‌و پێشه‌وه چونه عه‌سری له‌یه‌ک تێگه‌شتنه نه‌ک عه‌سری خۆ به‌زل زانین ، ئه‌و رفتارانهش که له سه‌ده‌کانی رابوردو دا و تا سه‌رده‌می ئاغاواتیش به‌یره‌و ده‌کرا ئێوه‌ش هه‌مان ئه‌و رێچکهیهتان گرتۆته به‌رو هه‌رچۆن بۆ ئه‌وان چوه‌سه‌ر ئاواش بۆ ئێوه ده‌چێته سه‌ر، پێم ناڵێن جێاوازی نێوان مه‌سعود بارزانی و بنه ماڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گێکی سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه چیه؟ ده‌ره‌به‌گه‌کان به‌به‌ری ره‌نجی جوتیاره‌کان ده‌ژیان به‌ڵام ئه‌مرۆ ئێوه به‌به‌ری ره‌نجی میله‌ت ده‌ژین ، ده‌ره‌به‌گه‌کان له‌سه‌دا یه‌کی ده‌دا به جوتیاره‌کانی ئه‌مرۆ ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌و ریژه‌یه به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن ، ده‌ره‌به‌گه‌کان جوتیاره‌کانی ده‌تۆران ئه‌مرۆ ئێوه میلهتێکتان تۆراندوه ، ده‌ره‌به‌گه‌کان بێ‌زیان نه‌ده‌هات جوتیارێک ئاشت که‌نه‌وه ئه‌مرۆ ئێوه بێزتان نایه میله‌تێک ئاشت بکه‌نه‌وه ، جوتیاره‌کان به‌ری ره‌نجیان ده‌ره‌به‌گ ده‌یبرد ئه‌مرۆ ئێوه به‌ری ره‌نجی میله‌تێک ده‌به‌ن ، ده‌ره‌به‌گه‌کان ته‌نها داهاتی جوتیاره‌کانیان ده‌دزی به‌ڵام ئێوه داهاتی کوردستان ده‌دزن که‌وابو ئێوه له ده‌ره‌به‌گه‌کان زوڵمتان سه‌د قاتره، ئێوه ده‌مارتان له ده‌ره‌به‌گه‌کان ئه‌ستور تره، چونکه ده‌ره‌به‌گه‌کان جار‌و بار له گه‌ڵ جوتیاره‌کاندا یان له رێگای موراقیبهکانیانهوه ده‌که‌وتنه ئاخافتن به‌ڵام ئێوه ئه‌وه‌شتان نیه، ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و راستیه بزانێ که ئێوه‌ی بنه ماڵه‌ی ده‌ره‌به‌گ و ئهقتاع که‌مترین مرونه‌ت نانوێن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تێکۆشه‌ری وه‌ک جه‌وهه‌ر نامق و ده‌یان و سه‌دان شۆرشگێری دیکه ئیتر ده‌تانه‌وێ داوای چی له میله‌تێک بکه‌ن یان میله‌تێک چاوه‌روانی چی وهفایهکتان لێ بکات .
ئێوه به‌هه‌مان عه‌قڵ و رفتاری ده‌ربه‌گه دێرینه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ئیتر چۆن میله‌ت لێتان جارهس نابێت ، ئێوه گه‌وجن نه‌ک پێتان وابێ میله‌ت به‌گه‌وج بزانن ، چونکه گه‌ر رێزه‌یه‌ک وه‌فاو قیمه‌م وجودی هه‌بایه لاتان ده‌بو به رێنمایی میله‌ت و به پێی خواست و داواکاری میله‌ت رفتارتان بکردایه ، میله‌ت متمانه‌ی به‌ئێوه به‌خشی له‌سه‌ر داخوازی میله‌ت ئێوه گه‌شتنه ئه‌م قۆناغه ، نه‌ک ئێوه وه‌ک فریشته یان وه‌ک ویراسه بۆتان مابێته‌وه ، ئێوه‌یه‌ک تا هه‌نوکه نه‌تان توانیبێ دڵی ره‌نجاوی کوردێک بهێنه‌وه جێ یاخود مرۆڤێکی کورد ئاشتبکه‌نه‌وه ئیتر له مه به‌دوا چیتان له‌ده‌ست دێ ، ئێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ و نه‌یاره‌کانی کوردا نهتانتوانیبێ شه‌فافانه بپژمن به‌ڵام له که‌ناڵه‌کانتانه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان قسه‌ی زل ریز ده‌که‌ن ، ئێوه نهشۆرشگێرو نه تره ماشن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێ ئهقتاعێکن و هه‌مان رێچکه‌ی دهرهبهگهکانتان گرتوه و بوون به جێ‌نشین ئه‌وان ، ئه‌م زوڵمه‌ش به‌ری کۆتایه بۆ ئاگاداریتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست