په‌یوه‌ندیه ته‌لیفۆنیه‌کانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان موسته‌فا چ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌کرێت
Friday, 23/12/2011, 12:00
ووته‌یه‌کی سیاسی هه‌یه ده‌ڵێت له سیاسه‌تدا نه‌دوژمنایه‌تی ونه دۆستایه‌تی تا سه‌ر نیه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی تاسه‌ر هه‌یه.
ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی دوای شه‌ڕێکی خوێناوی درێژخایه‌ن کرده هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کترملکه‌چ بوون بۆ ئیراده‌ی میلله‌ت وخوێنی شه‌هیدان نه‌بوو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان نه‌بوو به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی دووحیزب و دوو سه‌رۆك و دوو بنه‌ماڵه بوو.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 وه‌وه یه‌کێتی و پارتی به‌فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وله‌نێوان خۆیاندا حکومه‌ت و به‌رله‌مان ده‌ستاوده‌ست ده‌که‌ن وبوون و نه‌بوونی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردووه.
گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب له‌ڕاده‌ی ئاسایی تێپه‌ڕیووه‌وبه پێ ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه جیهانیه‌کان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم یه‌کێکه له ده‌سه‌ڵاته فاشل و شکستخواردووه‌کانی جیهان و ناوچه‌که.
زه‌روره‌تی سیاسی دوژمنه‌کان ده‌کاته هاوڕێ وهاوڕێش ده‌کاته دوژمن.
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وئابووری ماوه‌یه‌کی درێژه یه‌کێتی و پارتی کردۆته هاوپه‌یمان وله‌یه‌کی ماره‌کردوون که‌چی پێ ده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاکانی یه‌کێتی و پارتی (تورکیا‌و ئێران) نه‌هێڵن ئه‌م زه‌واج وهاوپه‌یمانیه به‌رده‌وام بێت.
به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی چه‌ند وه‌خته توانیبێتیان درۆ له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیان بکه‌ن وهه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندبێت به‌ڵام ناتوانن درۆ له‌گه‌ڵ ئاغاکانی خۆیان بکه‌ن و هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنن.گومان له‌وه‌دا نیه پارتی له‌ژێر ئینتیداب وده‌سه‌ڵاتی تورکیادایه وئه‌و پارێزگاری مانه‌وه‌ی ده‌کات هاوکاری کردنه سه‌ربازیه‌که‌ی ساڵی 1997 دژی یه‌کێتی زیندوترین به‌ڵگه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه پارتی ناتوانێت له‌ژێر فه‌رمانی تورکیا ده‌ربچێت. یه‌کێتیش هاوپه‌یمانێك و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی ئێرانه که‌واته هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵتداریه‌کێکیان جه‌مسه‌ری ئێرانه‌و ئه‌وی تریان جه‌مسه‌ری تورکیایه ئه‌م دوو ووڵاته‌ش واته تورکیا‌و ئێران ئه‌مڕۆ دووهێزی دژ به‌یه‌کن که‌واته یه‌کێتی و پارتی چیتر ناتوانن هاوپه‌یمان بن و ده‌بێت هه‌رچی زووتره به‌دوای هاوپه‌یمانی نوێ‌دا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه.
بزوتنه‌وی گۆڕان ئه‌مڕۆ پارسه‌نگی ته‌رازوه‌که‌یه که‌ده‌توانێت به‌ڵانسی هێز بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ لایه‌نێك یه‌ك لا بکاته‌وه هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌کێتی و پارتی هه‌ردوکیان دڵداری له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌وێت بۆ خۆیی ڕابکێشێت په‌یوه‌ندیه ته‌لیفۆنیه‌کانی تاڵه‌بانی بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات.
ڕوون و ئاشکرایه که‌وا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی شیعه له‌وانه مالیکی و حه‌کیم و سه‌درله‌ژێر ڕکێفی ئێرانن و ناتوانن له جه‌مسه‌ری ئێران ده‌ربچن هه‌رچی حیزبه سوننه‌کانیشن له‌وانه تاریق هاشمی نوجێفی و ساڵح موتڵه‌ق له ژێررکێفی ووڵاتانی که‌نداووتورکیادان ئێستاش ئه‌مه‌ریکا له عێراق کشاوه‌ته‌وه‌وئیتر ده‌بێت جه‌مسه‌ری شیعه‌و جه‌مسه‌ری سوننه ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن.
له‌م کاته‌دا یه‌کێتی به‌هۆی نزیکی له ئێرانه‌وه ناتوانێت ده‌ست به‌رداری مالیکی شیعه‌کانبێت به‌هه‌مان شێوه پارتیش ناتوانێت به‌هۆی تورکیاوه ده‌ست به‌رداری سوننه‌کان بێت جا به‌م هۆیه‌وه ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه‌کان به‌هه‌مانشێوه یه‌کێتی و پارتیش ده‌گرێته‌وه.
حاکم زاملی ئه‌ندام به‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی مالیکی له یه‌کێك له ماڵپه‌ڕه‌کاندا نووسیبووی چیتر لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی(التحالف الوگنی) پێویستمان به هاوپه‌یمانی لیستی کوردستانی نیه‌و ده‌توانین له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لیستی عێراقیه‌ی سپی هاوپه‌یمانی بکه‌ین و زۆرینه‌ی سیاسی پێك بهێنین به‌ڕای من ڕاسته ئه‌مه قسه‌ی سه‌ر زاری ئه‌و به‌رله‌مانتاره‌یه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه پلانی ئێرانه‌وتاڵه‌بانیش
لێ ی ئاگاداره جا بۆیه ئه‌مه دوو ڕۆژه جلال تاڵه‌بانی به‌گه‌رمی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فادا ده‌کات که‌وا به‌شداری له‌چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی عێراقدا بکات .
به بۆ چونی من چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌م جۆره‌یه پێ ده‌چێت سیناریۆیه‌کی ئێرانی له ئارادا بێت که ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و حکومه‌تێکی نوێ به ئیتلافێکی نوێ پێك بهێنرێت به‌م شێوازه‌ی لای خواره‌وه:
ئیتلافی شیعه‌و یه‌کێتی نیشتمانی و گۆڕان و یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ به‌شداری بکه‌ن له‌م ئیتلافه نوێ یه‌داو حکومه‌تی نوێ ی عێراق پێك بهێنن و پارتی له حکومه‌ت ده‌ربکرێت ئه‌و کاته ئه‌م ئیتلافه نوێ یه ده‌بنه خاوه‌نی 197 کورسی به‌رله‌مان و زۆرینه‌ی سیاسی پێك ده‌هێنن و هیچ پێویستیان به لیستی عێراقیه‌و پارتی نیه که هه‌میشه کێشه بۆ ئه‌و حکومه‌ته سروست ده‌که‌ن.
جا بۆیه به‌ڕای من ڕۆژانی داهاتوو زۆر ڕوداوی سیاسی جیاواز ڕووده‌دات به‌تایبه‌تی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌کانداو له‌کوردستانیش له‌نێوان یه‌کێتی و پارتیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست