کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی بێ متمانه‌یی به‌ چه‌ته‌کانی ده‌سه‌لات.. خه‌ڵکی کوردستان پاره‌کانیان له‌ بانکه‌کان ده‌کێشێننه‌وه‌..

Sunday, 30/01/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو بانکه‌کانی کوردستان پێیراگه‌یاندین ، که‌ ئیمڕۆ له‌ شاری سڵیمانی و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێر خه‌ڵکی ئه‌و پارانه‌ی که‌ پێشتر  له‌ بانکه‌کان دایاننابوو‌ ، رایانکێشاوه‌ته‌وه‌ لای خۆیان ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خه‌ڵکی له‌ بێ متمانه‌ییان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ چه‌ته‌گه‌ریی و مافیاییه‌وه‌ دێت که‌ ئیدی زمانی سیاسی نازانن له‌ یه‌ک شله‌ژان که‌ له‌ ئه‌نجامی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان هاته‌ کایه‌وه‌ ،له‌ دژه‌ کاردانه‌وه‌یان په‌نایان بۆ زمانی به‌کارهێنانی هێز و چه‌ک برد. به‌ تایبه‌تی به‌یاننامه‌که‌ی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ هێج مۆڕاڵێکی سیاسی بۆ یه‌ک تۆزقاڵ تێدا نه‌بوو به‌ڵکو له‌ هه‌ره‌شه‌ زیاتر هیچی دیکه‌ نه‌بوو و ، هه‌رکاتێ ویستبیتی ئاگری شه‌رێکی ناوخۆ گڕ بداات ، نه‌یاره‌کانی به‌ ئینقلابچی ناو  بردووه‌ و ده‌ستی به‌ تیرۆر و شه‌ر کردووه‌ .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌لکی به‌ پراکتیک به‌ ته‌واوی متمانه‌ کێشانه‌وه‌ی به‌ ده‌سه‌لاتێکه‌ که‌ جگه‌ له  تالان و تیرۆر هیچی دیکه‌ نازانێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە