کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دەست گەندەڵی بۆ كوێ بچین؟! پیشانگایەكی كاریكاتێری لە سەنتەری رۆشنبیریی پردێ

Wednesday, 11/05/2011, 12:00




سەنتەری رۆشنبیریی پردێ، لە درێژەی كارو چالاكییەكانیداو لە باخچەی سەنتەر، پیشانگایەكی كاریكاتێری تایبەت بۆ كاریكاتێریست "پشتیوان حەسەن" بەناونیشانی (لەدەست گەندەڵی بۆ كوێ بچین؟!) لە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە 10/5/2011 كردەوە.
پیشانگاكە بە ئامادەبوونی بەرپرس و نوێنەرانی فەرمانگە حكومی و حزبییەكان و جەماوەرێكی بەرچاو لە هونەردۆستان و دژە گەندەڵكاران كرایەوە. پیشانگاكە (30) تابلۆی كاریكاتێری هونەرمەندی شێوەكار "پشتیوان حەسەن"ی لەخۆگرتبوو كە زۆرێك لە كایەكانی ژیانی كۆمەڵگای گرتبووەخۆو زیرەكانە ناوەڕۆكی تابلۆ كاریكاتێرییەكانی هەڵبژاردبوو.
شایانی باسە ئەمە یەكەمین پیشانگای كاریكاتێریست پشتیوان حەسەنە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە