شه‌ڕی گوله‌ن و ئه‌ردۆغان، وێنه‌کانی ئۆجه‌لان
Saturday, 28/12/2013, 12:00
چه‌ند رۆژێکه کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان گه‌لی کوردی خستۆته شادومانی، چونکه دوای 14 ساڵ ئه‌وه جاری یه‌که‌مه به‌وشێوه‌یه به‌کۆمه‌ڵ و به‌شێوه‌یه‌کی ساف وێنه‌ی به‌ڕێزیان بگه‌نه رای گشتی کوردستان و بڵاوبکرێنه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئێستا له ناوخۆی تورکیا شه‌ڕێکی توند له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی دۆستی ئیسلامیگهرا گوله‌نیه‌کان و ئه‌ردۆغانیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به زمانێکی تر له‌نێوان ده‌وڵه‌تی فه‌رمی و ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب.
رابردووی به‌ره‌ی ئیسلامگه‌را له تورکیا ئه‌زانرێت که رابردوهکهیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عوسمانی و ههرماوهیهو به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌رکه‌ونه گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌مانایه‌کیتر هیچ له گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌رنه‌که‌وتوون، له‌دوای ساڵانی 1990 رۆڵیان له‌تورکیا زیاتر ده‌ره‌که‌وێ، ئه‌مه‌ش له ساڵی 1996 به‌ڕێکه‌وتنی پارتی ره‌فاه به‌سه‌رۆکایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان، له‌گه‌ڵ پارتی رێگای راست به‌سه‌رۆکایه‌تی تانسۆ چیلله‌ر بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکی هاوبه‌ش دروست بکه‌ن، حکومه‌ته‌که‌یان ته‌مه‌نی درێژنهبوو، به‌کوده‌تای 28ی شوبات 1998 به‌دوورخستنه‌وه‌ی ئهربکان له سیاسه‌ت کۆتای به سه‌رده‌مه‌که‌یان هات.
کۆمه‌ڵێک کادیری سه‌رکردایه‌تی و دامه‌زرێنه‌ر و به‌ئه‌زمون له‌ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گوڵ له‌دوای ساڵی 2001 له پارتی ره‌فاه جیابوونه‌وه‌و به‌پارت و لیستێکی جیا به‌ناوی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2002ی په‌رله‌مانی تورکیا بوون و زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان برده‌وه. لێره کۆمه‌ڵێک پرسیار سه‌ری خۆیان ده‌ره‌خه‌ن، ئه‌ویش چی‌بوو لیستێکی به‌ناوه‌ڕۆک ئیسلامی له‌ماوه‌ی ساڵێک کارکردن بگاته ئاستی بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان؟؟ له‌ماوه‌ی 12 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان چۆن توانرا سێ جار ببێته پارتی یه‌که‌م له په‌رله‌مان؟؟ بۆچی تائێستا هه‌موولایه‌ک لهپێداههڵگوتنی ئه‌ردۆغان و پارتیهکهیو مۆدێله‌که‌ی دابوون، چۆن بوو له‌ناکاوێک لێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌نده‌ڵی وبه‌رتیل وه‌رگرتن ئاشکرا ده‌کرێن و وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانیش به‌سره راپۆرتی وازهێنان پێشکه‌شی ئه‌ردۆغان ئه‌که‌ن؟؟ ئه‌و دوو دۆسته ئیسلامیه میانڕه‌وه هاوته‌ریب ده‌سه‌ڵاتداره چی بۆته هۆکار که چیتر ناتوانن ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پێکه‌وه به‌ڕێوه‌ببن؟؟
هاتنه سه‌رکاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌که‌په بێگومان به‌ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ جهماعاتهکانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌جه‌ویدیش له‌لایه‌ن خودی ئه‌مریکاوه روخێنرا، ئه‌ویش به‌کشانه‌وه‌ی پاره‌کانی له بانکه‌کانی تورکیابوو. ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ی 12 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیدا زۆرترین شه‌ڕی ناوخۆی له‌به‌رامبه‌ر هێزه مللیگهرا و شۆڤێنیه نه‌ته‌وه‌ییه تورکه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردبووه، له ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی "کێشه‌کان بێنینه ئاستی سفر"یان هه‌بووه، به‌ڵام زۆرترین شه‌ڕیان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل کردوه‌و زۆرترین دۆستایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بردوه.
ئه‌ردۆغان زۆرترین هه‌وڵی داوه تاکو به‌بێته تاکه هێزی ناوخۆ و هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، بۆ ئه‌مه‌ش تا ئێستا ململانێی له باکوری کوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که خودی خۆی ببێته نوێنه‌ری کوردیش، بۆ ئه‌مه‌ش کورده‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت و کۆنه جاش و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته به‌کرێگیراوه‌کان و هه‌ندێک سه‌رمایه‌داری کوردی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و هه‌ندێک له‌دۆست و لایه‌نگرانی پ د ک ی عێراقی بۆ لای خۆی راکێشاون و له‌و رێگایه‌شه‌وه ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ک نوێنه‌ری کورد نیشان بدات. بێگومان ناتوانێ ئه‌مه بکات چونکه کورد نوێنه‌رو سیاسه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، کهبهساڵانه له‌و رێگایه‌وه له‌ناو هه‌وڵ و تێکۆشاندان. راسته ئه‌ردۆغان تائاستێکی باش له‌راکێشانی لاینگران و کادیرانی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په سه‌رکه‌وتووبووه‌و زۆر کات وه‌ک نوێنه‌ری تورکی شۆڤێنی جموجۆڵی کردوه، به‌ڵام له‌وانه نییه به‌وشێوه‌یه له‌به‌رامبه‌ر کورد سه‌رکه‌وتوبێ. ئه‌مریکا هه‌وڵیدا ئه‌که‌په بکاته نمونه‌یه‌ک بۆ تێکشکانی ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه په‌رست و دیکتاتۆره به‌ناو عه‌لمانیه‌کان، ئه‌مه‌شی له میسر، لیبیا، یه‌مه‌ن و تونسی تاقیکرده‌وه، به‌ڵام له سوریا ده‌رکه‌وت که ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه تائێستا پێگه‌که‌ی بههێزهبێ ئیسلامی میانڕه‌وی سونی ئه‌که‌په‌ی و ئیخوانی نییه، به‌ڵکو ئیسلامی توندڕه‌وی سونیه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌لقاعیده، هه‌مووشمان شاهێد حاڵی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌ردۆغان و به‌ره‌ی نه‌سره‌و لاینگرانی ئهلقاعیدهبووین لهسوریاو هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، ئه‌مه‌ش وایکرد هه‌م ته‌مه‌نی ئه‌سه‌د درێژبکه‌نه‌وه، هه‌م ئه‌مریکا به‌سیاسه‌تی خۆی له ناوچه‌که بچێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان له‌تورکیا گرنگیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زیاتره، چونکه سه‌رکه‌وتن له‌شاره‌وانیه‌کان گره‌نتی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ئێستا رێگری له ئه‌که‌په بکرێ، بێگومان کشانه‌وه‌ی ئه‌که‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ره، چونکه خودی ئه‌ردۆغان له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیه‌وه هاتووه. هه‌مانکات خه‌یاڵی ستراتیژی ئه‌که‌په تاکو 2023 تێکده‌شکێنرێ. پرسیاره گه‌وره‌که لێره‌یه بۆچی رێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی گوله‌ن و ئه‌ردۆغان تێکشکا؟؟ ئایا به‌ڕاستی ئه‌ردۆغان گوێڕایه‌لی داواکاریه ئیسلامیه‌کانی گوله‌ن نه‌بوو و له‌خۆی بای بووه، یان له‌لایه‌نی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌کانی له هاوبه‌شی کردنی په‌شێمان بۆته‌وه؟؟ یان به‌ڕاستی پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل خواردنه له‌لایه‌ن گوله‌نیه‌کانه‌وه؟؟ یان مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد و قۆناخی ئیمرالیه؟؟ له‌ئێستا ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووی دۆخێکی سه‌خت بۆته‌وه، هه‌ردوو دۆست و رێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی گوله‌ن و ئه‌مریکا پشتیان له ئه‌ردۆغان کرد...!!
گوله‌ن ئه‌مه‌ی به مۆڵه‌تی ئه‌مریکا کرد، ئه‌مریکا کاری به ئه‌که‌په ته‌واوبوو، واتا ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په له‌ڕێگای ئه‌مریکا و گوله‌نه‌وه هاتونه‌وه سه‌رکار و له ڕێگای ئه‌وانیشه‌وه ئه‌چێت؟؟؟ ئه‌ردۆغان ئه‌توانێت له‌و شه‌ڕ و ته‌ڵه‌یه‌ی بۆی دانراوه‌ته‌وه ئه‌توانێ سه‌رکه‌وێ؟؟ گۆڕانی کابینه‌ی حکومه‌ت و هێنانه پێشی کادیره‌کانی ئه‌توانرێ خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێ، چونکه بینیمان ئه‌جه‌وید نه‌یتوانی ساڵێک به‌بێ ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بکا.
شتێک پێویسته بزانرێ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی میانڕه‌و به‌هێزی ده‌ره‌وه نه‌بێ، تواناکاری ئه‌وه‌ی نییه به‌هێزی خۆی بێته ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببات. هه‌مانکات ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه بێبه‌ری بن له گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل خواردن و دزینی سه‌روماڵی هاوڵاتیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌که‌په و ئه‌ردۆغان کورد له باکور و له‌باشور له‌ناو په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیدان. ئه‌وه‌ی له‌باکور به‌ڕێوه‌ئه‌چێ له‌ئه‌نجامی تێکۆشانی چڵ ساڵی و چوارده ساڵ به‌رخودانی زیندانی رێبه‌ر ئاپۆیه. بێگومان له‌ئێستادا ئومێدێکی بچوک دروستبوه بۆ چاره‌سه‌ری، ماوه‌ی ساڵێکه قۆناخێک به‌ڕێوه‌ئه‌چێت. هه‌رچه‌نده هیوایه‌کی که‌میش هه‌بێ دیسان پێداگری ئه‌کرێت بگێنرێته ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری... ئه‌وه‌ی کورد چاوه‌ڕێی نه‌بوون له‌و نێوه‌دا ده‌رکه‌وتنی وێنه‌ی زیندانی رێبه‌ر ئاپۆ بوون، له‌ماوه‌ی چوارده ساڵی رابردو زۆر قسه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان کران، به‌ڵام که‌س چاوه‌ڕێی نه‌ده‌کرد به‌و جه‌سته و ته‌ندروستیه باشه دوای چوارده ساڵ به‌ڕێزیان ده‌رکه‌وێت، چونکه به‌ڕاستی به‌قسه خۆشه چوارده ساڵ زیندانی تاکه‌که‌سی له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریایه‌ک، له‌چیڕۆکی حه‌زره‌تی یونس ئه‌چێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان دڵخۆشکه‌رن، هه‌مانکات له‌شه‌ڕی گوله‌ن و ئه‌ردۆغاندا کورد ده‌سکه‌وتێکی به‌هاداری ده‌سکه‌وتووه. گومانی گه‌وره ئه‌وه‌یه که گوله‌ن و ئه‌مریکا وه‌ک دانیشتنه‌کانی ئۆسلۆ، ئه‌م قۆناخه‌ش پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه، بۆیه گومانی هه‌ره زۆر ده‌رخستنی وێنه‌کانی له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گولهنهوهبێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کا قۆناخه‌که مهترسیداربێ. ئایا ئه‌ردۆغان به‌ته‌نها ئه‌توانێ ئه‌م قۆناخه له ئاشتی و چاره‌سه‌ری به‌ڕێوه‌ببات و بگێنێته که‌ناری چاره‌سه‌ری؟؟ به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له‌سه‌رپێ بوه‌ستێ باپشتی کورد و رێبه‌ر ئاپۆ به‌رنه‌دا. له‌ئێستادا تاکه گره‌نتی مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانه له‌ده‌سه‌ڵات.
هه‌ردووو پارتی باشور پ د ک و یه‌کگرتوو له‌په‌یوه‌ندی ستراتیژیدان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌په و ئه‌ردۆغان، له ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کانیان سیاسی و ئابوری و مۆدێلی به‌ڕێوه‌به‌ردنیان هاوبه‌شن، یه‌کگرتوو خۆی به ئه‌که‌په‌ی باشور به‌ناو ده‌کات. پارتی چ وه‌ک حیزب چ وه‌ک حکومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی له ئه‌نکه‌ره‌ن چارێگێکی ئه‌وه ناچنه به‌غدا.... هه‌تا قسه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێن "پارتی و ئه‌که‌په رێککه‌وتون بۆ به‌جێکردنی نه‌خشه‌ی میساقی میللی و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و موسڵ بۆ سه‌ر تورکیا، ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت له مه‌سه‌له‌ی ناردنی نه‌وتدا تاقیبکه‌نه‌وه"، بۆ ئه‌مه‌شه به‌مشێوه‌یه نه‌وت هه‌رزان فرۆشی تورکیا ئه‌که‌ن و پاره‌که‌شی ئه‌خه‌نه ئه‌و بانکه‌ی"هه‌ڵک بانک" که له‌ئێستا ناوه‌ندی سپی کردنه‌وه‌ی پاره رهشهکانه، وه‌ک ئه‌ڵێن"400 ملیۆن دۆلاری مه‌سرور بارزانیش له‌و بانکه ده‌رکه‌وتوه"!، چونکه تورکیا به‌خاوه‌ن ماڵ ئه‌زانرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ئۆکه‌ی ئه‌مریکا وه‌ربگرن. په‌له‌ی ئه‌ردۆغان و نێچیروانیش له واژۆکردنی په‌یمانی نه‌وت به‌خاڵێکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت. بۆیه ویلایه‌تی چواره‌می ئه‌ردۆغان بۆ یه‌کگرتوو و پارتی هیوا به‌خشبوو، به‌ڵام له که‌وتنی ئه‌ردۆغان خه‌ونی هه‌ردوو لایان ئه‌شکێ.
له‌ئێستا ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه، ئه‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌مریکاو گوله‌ن دا سه‌رکه‌وێ؟؟ له‌وشه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌وه وه‌ک خه‌ڵکی کورد ده‌سکه‌وتێکمان له وێنه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستکه‌وتوه، ئایا ده‌سکه‌وتی تری به‌دواوه دادێ وه‌ک به‌ده‌ستخستنی کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک شاره‌وانی، هه‌ندێک ته‌نازولاتی تر له پرسی چاره‌سه‌ری و گۆڕینی شوێن و جێگای به‌ڕێز ئۆجه‌لان، گۆڕانکاری له یاسا و ده‌ستوری ده‌وڵه‌تدا؟؟. قۆناخی داهاتوو به ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ئه‌که‌ین یان به عه‌بدوڵا گوڵ و جه‌ماعه‌ت و فه‌تحوڵا گوله‌ن، ئایا ئه‌مریکا له ئیسلامی ئه‌که‌په‌ی بێزاره یان له خودی ئه‌ردۆغان...........؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست