مستەفا چاو ڕەش كورسیەكان هەراج دەكات!!!
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەست كوردستان پۆست كەوتووە، مستەفا چاو ڕەش نوێنەرى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان. بۆ لادانى بەرپرسانى یەكێتى بەتایبەتى ئەوانەى سەربەلیستى گۆڕان. بوونە یاخود ئەوانەى ئەوانەى گومانیان لێكراوە، كاریان بۆ ئەو لیستە كردبێت،ئێستا لەسەركاریان لادەدەن،كورسیە بەتاڵەكانى هەراج كردووە،
لەبارەى كارەكانى مستەفا چاو ڕەشەوە بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كەداواى لێكراوە بچێتە ناوچەیەكى دوور لەشوێنى نیشتەجێبوونى دەوام بكات، بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەیەكێتى زۆر بەهەڵەداچووە كەبەتەماى مستەفا چاو ڕەش گۆڕانكارى پێبكرێت. و بتوانێت یەكێتى لەناوچەكە دروست بكاتەوە.ئەو بەرپرسە باڵایە پێى وایە مستەفا چاو ڕەش لەتەشكیل كردنى هەیكەلى مەڵبەند شكستى هێناوە ئاماژە بەوە دەكات كەدۆڕاوترین بەرپرسى یەكێتى بردۆتە پێشەوە، كەعومەر قادر لێپرسراوى ڕێكخستنى مەڵبەند بوو هەموو دۆڕانەكەى یەكێتى لەم سنورە لەئەستۆى ئەودابوو بەڵام بەداخەوە كاك مستەفا بەهەڵەداچوو پلەكەى بەرزكردەوە،دەبوایە بەرلەهەركەسێك ناوبراوى ڕەوانەى ماڵەوە كردبا چونكە ئەو لێپرسراوى كاكڵە و ناوەڕۆكى یەكێتى بوو لەم سنورە، ئەو بەرپرسە دەڵێت من گرفتم نیە لەوەى ئەو چۆن مامەڵە دەكات كێ دەكاتە بەرپرسى پلە یەك و كێ دەكات بەپلە دوو بەڵام عەسرەت بۆ ئەوە دەمگرێت، كەئێمە لەپێناو یەكێتى خوێنمان ڕشت ئیمڕۆش كێ بەرهەمەكەى دەخوات.نێردراوى كوردستان پۆست لەناو مەڵبەندى هەشت زانیارى وردى دەست كەوتووە كەڕۆژانە چەندین ڕیش سپى و پیاو ماقوڵ سەردانى مەڵبەند دەكەن و دواتر دەچنە لاى مستەفا چاو ڕەش لەئۆفیسەكەى بەمەبەستى ئەوەى كورسیەكیان بداتێ جا بەڕێوەبەرى ناحیەبێت یان قایمقام یان لێپرسراوى هەر فەرمانگەیەك بێت ئاساییە،
نێردراومان سەردانى ئۆفیسى مستەفا چاو ڕەشى كرد. لەوكاتەدا چەندین سەرۆك عەشیرەت و كۆنە مستەشارى لابوون كەبۆ كورسیەك سەردانیان كردبوو، بەهۆى ئەوەى ئۆفیسەكەى زۆر قەرەباڵغ بوو نێردراومان هیچ زانیاریەكى دەست نەكەوت تەنیا ئەوەنەبێت كەیەكێك لەپاسەوانەكانى ئەو سەرۆك عەشیرەتانەى لاى مستەفا چاو ڕەش بوون. بەنێردراوى كوردستان پۆستى ڕاگەیاند ئێمە بۆ ئەوە هاتووینەتە ئێرە كەمستەفا چاو ڕەش خزمێكمان بۆ بكات بەبەڕێوەبەرى ناحیە چونكە ئێمە هەواڵى ئەوەمان زانیوە كەمستەفا چاو ڕەش كورسى بەڕێوەبەرى ناحیە و قایمقام و لێپرسراوى كۆمیتە فەرمانگەكانى ترى هەراج كردووە بۆیە ئێمەش هاتوینەتە ئێرە،
پەیامنێرى كوردستان پۆست لەچەندین سەرچاوەى باوەڕپێكراوەوە زانیارى وردى دەست كەوتووە، سەبارەت بەو كاندیدانەى بۆ قایم قایمى ڕانیە و بەڕێوەبەرى ناحیەكان و لێپرسراوى كۆمیتە و فەرمانگە حكومیەكان دانراون، پێدەچێت لەچەند ڕۆژى داهاتوودا دەست بەكاربن،
ئێمە وەكو كوردستان پۆست هیچ بایەخێكى نیە بەلامانەوە كێ دەبێتە بەرپرس و كێ لادەبرێت،بەڵام هەر زانیاریەكمان دەست بكەوێت دواى تەئكیدكردنەوە لەڕاستى و دروستى ناوەڕۆكەكەى وەكو خۆى بڵاویدەكەینەوە.لەئەڵقەى یەكەمیشدا،ڕەمك ڕەمەزان قادر بەڕێوەبەرى ئێستاى ناحیەى حاجیاوا كە كاندیدى قایمقامى ڕانیەیە پێدەناسێنین كەچ دزێكە و خاوەنى چ بڕوانامەیەكە،تكایە چاوەڕوان بن ،،،
پهیامنیری کوردستانپۆست2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست