کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


چاوه‌ڕێ ی چاکسازی له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆر بۆچونێکی گه‌مژانه‌یه‌

Saturday, 25/02/2012, 12:00





 
هیچ گۆمانێك له‌وه‌دا نیه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆره‌ ئه‌وه‌یش ته‌نها بۆچون و ووته‌ی من نیه‌ به‌ڵکو به‌ پراکتیك له‌ بیست ساڵی حوکمڕانیان له‌ کوردستانی باشوردا ئه‌وڕاستیه‌ ڕانگی داوه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون.
دکتاتۆربوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ نیه‌ چونکه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ تایبه‌تی لانکی سیسته‌مه‌ دکتاتۆره‌کانی جیهانن، به‌ڵکوئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان وسه‌یره‌ عه‌قڵی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌ که‌وا چاوه‌ڕێ ی چاکسازی له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆر ده‌که‌ن. داوا ده‌که‌ن له‌ده‌سه‌ڵات که‌وا خۆی بگۆڕێت ڕیفۆرم ئه‌نجام بدات ئاخر پێم سه‌یره‌ چ دکتاتۆرێك له‌دونیادا توانیویه‌تی چاکسازی ئه‌نجام بدات هه‌موو ئه‌و ووڵات و سیسته‌مانه‌ی که‌ له‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا له‌به‌رامبه‌ر هێزی جه‌ماوه‌ر خۆیان پێ نه‌گیراو ڕووخان خۆ ده‌کرا پێش ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی ڕق وتوڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یاندا خۆیان بگۆڕن و ڕیفۆرم بکه‌ن ئه‌ی بۆچی نه‌یانکرد؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی گۆڕانکاری بکه‌ن چونکه‌ ڕیفۆرم کردن له‌سیسته‌مێکی دکتاتۆریدا کارێکی زۆر زه‌حمه‌ت وگرانه‌ چونکه‌ هه موو ئه‌وده‌زگایانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر بنیات نراوه‌ له‌وانه‌ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکردن و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وتێکڕای ده‌زگاکانی تریش وه‌هه‌روه‌ها هه‌مووژێرخانی ئابوری ووڵات وبواره‌ دارایی یه‌کانی ‌هه‌موویان حیزبی و بنه‌ماڵه‌یین وله‌خزمه‌تی سه‌رۆك وده‌ست وپێوه‌نده‌کانیه‌تی و وه‌هه‌روه‌ها
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ده‌زگایانه‌و گۆڕینیان له‌ ده‌زگای حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌وه‌ بۆده‌سه‌ڵاتی میللی واته‌ جه‌ماوه‌ری یانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌ت بۆ میلله‌ت و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب وبنه‌ماڵه‌ ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رۆک و حیزبه‌ دکتاتۆریه‌کان کارێکی هه‌روه‌ها ئاسان نیه‌و قابیلی قبوڵ نیه‌، چونکه‌ ئه‌وان پێ یان وایه‌ که‌وا شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێریان ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشیون وده‌بێت نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ده‌ستاو ده‌ست بکه‌ن و به‌رده‌وام بێت.هه‌ر بۆیه‌ش هیچ یه‌کێك له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ به‌هاری عه‌ره‌بیان تێدا ڕووی داو ڕژێمه‌کانیان ڕووخان جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رو ڕاپه‌ڕیو داوای چاکسازیان لێ نه‌کردن یه‌کسه‌ر دروشمی بڕۆیان دژبه‌کار هێنان چونکه‌ له‌وه‌ دڵنیابوون له‌وه‌ی که‌وا ئه‌و سیسته‌مه‌ دکتاتۆرانه‌ توانای چاکسازیان نیه‌و ته‌نها ڕیگه‌ی ڕزگاربوونیان له‌و ڕژێمه‌ دکتاتۆرانه‌ ڕووخاندنیانه‌ له‌ ئه‌نجامیشدا هه‌روا ده‌رچوو ئه‌وه‌تا له‌کۆی پێنج ووڵات و سیسته‌می دکتاتۆردا که‌ جه‌ماه‌ره‌که‌یان لێ یان ڕاپه‌ڕیون تا ئێستا چوار ڕژێمیان ڕوخاون و سوریه‌ش به‌ڕێوه‌یه‌.
واته‌ گاڵته‌ به‌خۆکردن و به‌ فیڕۆدانی کات و چه‌واشه‌ کردنی جه‌ماوه‌ره‌ که‌ ئۆپۆزیسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای چاکسازی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و پاکێجی ته‌سلیم ده‌که‌ن که‌ جێبه‌جێ یان بکات. چونکه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌
زۆر گران له‌سه‌ری ده‌که‌وێت که‌وا ریفۆرم بکات هه‌ر چاکسازیه‌کیش که‌ بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات جاڕی مه‌رگی خۆی ده‌دات . ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی به‌خۆی به‌خشیوه‌وخۆی به‌خاوه‌نی گه‌ل و ووڵات ده‌زانێت و هه‌ر به‌و شه‌رعیه‌ته‌ شۆڕشگێڕیه‌تیه‌ به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌دات و له‌نێوان کوڕو کوڕه‌زاو نه‌وه‌کانی خۆیدا ده‌ستاو ده‌ستی پێ ده‌کات. بۆیه‌ ته‌نها ڕێگایه‌کی کورت و کاریگه‌ر بۆ ڕزگار بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دکتاتۆروسته‌مکاره‌ ڕوخاندنیه‌تی نه‌وه‌ك چاوه‌ڕێ ی چاکسازی لێ کردن لێ ی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە