کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شه‌هرستانی چۆك به‌حكومه‌تی كوردستان دائه‌نێت

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1047 بینراوە


له‌هه‌واڵێكدا كه‌له‌ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ دا هاتووه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرستانی ده‌ڵێت كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتینه‌ڕێكه‌وتن كه‌ئه‌و نه‌وته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ردێت ته‌سلیم به‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت.
وه‌به‌پێی هه‌مان ڕێكه‌وتن كه‌له(المنتدى الاقتێادی العالمی كه‌له‌بحر المیت له‌ئه‌رده‌ن(كرا له‌م دواییه‌دا ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پاره‌ی نه‌وتی عێراق هه‌مووی ئه‌بێ بخرێته‌ناو خه‌زێنه‌ی مه‌ركه‌زی حكومه‌تی عێراقی وه‌دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقدا.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئه‌ڵێت حكومه‌تی عێراق ڕه‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌دیانه‌ی حكومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌نه‌وتیه‌جیهانیه‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكات، چونكه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی به‌ستویاننه‌گشتی بێ گه‌ڕانه‌وه‌بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق بووه‌و ئه‌ساسی قانونی نییه.!!

لێره‌دا به‌مافی خۆمانی ئه‌زانین ئێمه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان كه‌بڵێین عێراقی عه‌ره‌بی، كوردستانی خاپور كرد ئایا حكومه‌ته‌دوا له‌دواكانی عێراق ئه‌وانه‌ی دوای ڕوخانی به‌عس ده‌ست به‌كار بوون هیچیان بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كوردستان كرد؟؟

باشه‌له‌بری چی ئه‌وبڕه‌نه‌وته‌ی له‌كوردستاندا ماوه‌ته‌وه‌بكرێت به‌قوڕگی عێراقی عه‌ره‌بی داته- پیودا؟؟
باشه‌خۆ نه‌وتی كه‌ركوكی داما وهه‌مووی بۆ عێراق بووه‌چه‌ندین ساڵه، بۆچی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كۆیه‌و زاخۆو شوێنه‌كانی تریش بخرێته‌وه‌خه‌زێنه‌ی مه‌ركه‌زی عێراق؟؟

باشه‌ئێوه‌كه‌شاره‌زایی تان له‌قانونه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا نیه‌بۆ كاری خۆبه‌خۆ ده‌كه‌ن؟؟ ئه‌ی نه‌تان ئه‌زانی كه‌قانونییه‌ن هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نیه‌تا نه‌وت ده‌ربهێنێت، دواجاریش ئه‌م كێڵگه‌نه‌وتیانه‌ده‌كه‌وێته‌وه‌ژێر ڕكێفی عێراق؟؟ یاخود ده‌تان زانی به‌ڵام چاوچنۆكی و دزییه‌بێ پلانه‌كانتان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڕكرد؟؟

له‌ووڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتدا چه‌ندین كێڵگه‌ی زۆر گه‌وره‌ئه‌هێڵرێته‌وه‌وه‌ك سامانێكی قه‌ومی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، كه‌چی حكومه‌ته‌بێ ویژدانه‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌و هه‌موو پاره‌و داهاته‌ی كوردستان تێر ناخۆن، ئه‌وه‌تا ده‌یانه‌وێت ئه‌و تۆزه‌نه‌وته‌ی له‌كوردستاندا ماوه‌ئه‌ویش ده‌ر بهێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوو حیزبه‌كه‌بدزرێت!!

شینه‌كه‌مان ئێستا بووه‌به‌دوو شین.
دووای ئه‌وه‌ی دزیه‌كه‌یان بۆ نه‌چووه‌سه‌ر ئێستا به‌شه‌قی شه‌هرستانی و مالیكی ئه‌بێت ئه‌وه‌ی كردیشیان بیده‌ن به‌عێراقی عه‌ره‌بی داته‌پیوو.

ئافه‌رین حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆت و زانایی و پلان دانانت، ئافه‌رین بۆ عه‌قڵه‌شاره‌زاكانی كورد كه‌ئه‌م حكومه‌ته‌جوانه‌ده‌بات به‌ڕێوه.

له‌كاتێكدا كه‌پێویست بوو په‌رده‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی كوردستان ڕانه‌ماڵرێت و بكرێته‌پرۆژه‌ یه‌كی ستراتیجی و ئاینده‌یی بۆ نه‌وه‌خێر له‌خۆنه‌دیوه‌كانی داهاتووی كوردستان.
عافێتیان بێت... با عێراقی عه‌ره‌بی بیخوات، ئه‌مه‌ش بچێته‌ڕیزی خیانه‌ته‌دوور و درێژه‌كانتانه‌وه..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)