کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبێ بەشداریكردنی هەڵبژاردن ئەمەیە كاردانەوەكەتان لە خانەقین

Friday, 07/08/2009, 12:00


كە ناهێڵن بەشداربین لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان بۆ وا دەكەن

لە كاتێكدا هەموو وڵاتانی جیهان بە یەك دەنگی و هاودەنگی بانگەوازی دیموكراسی و یەك گیری و نەمانی گەندەڵی دەكەن بۆ بڵاوبونەوەی ئاشتی لە سەرانسەری جیهان بەڵام وادیارە هەرێمی كوردستان لەم یەك دەنگی و هاودەنگییە خۆی كشاندۆتەوە ئەمەش پاش ئەوەی كەوا ریكلام و پۆستەری لیستە خۆهەڵبژێرەكان لە ناو شەقام شوێنە گشتی و بازارەكانی كوردستان بڵاو دەكرایەوە بە بۆنەی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی پەرلەمان .
ئایا ئەوەی خۆی هەڵبژێرێ وەكوو لیستێكی سەربەخۆ جیا لە لیستی كوردستانی تاوانیكردوە !؟ ئەمەش پاش ئەوەی ئاهەنگێك سازكرا لە باخچەی گەورە (منتزە)لە شاری خانەقین بە بۆنەی سەركەوتنی لیستی كوردستانی بەسەرپەرشتی لقی (15)ی پارتی نادیموكراتی كوردستان . لەم ئاهەنگەدا گاڵتە بە لیستی گۆڕان دەكرێت و سوكایەتی بە دكتۆر كەمال میراودەلی دەكرێت لە رێگای كۆرانی وتنەوەی كۆرانبێژ موعتەسەم خانەقینی ..مەبستەكەش ئاشكرایە بۆ !!!!!!! ؟
ئێمە لێرەدا پرسیارێك ئاراستە دەكەین كەوا حزبی بەعس دەیوت ئەگەر لە حزب بكشێتەوە ئەوا ریسوا دەكرێی ئایا ئەم سوكایەتی كردنە هەمان مانا ناگەێنێت ؟ ئەی خۆ بەدیموكراسی زانەكانی كوردستان ئەمەیە دیموكراسیەكەتان !! كەوا شەو رۆژ بە گوێمانیدا دێنین وادیارە هیچ نازان دەربارەی دیموكراسیەت تەنها ئەوە نەبێ بە هەڵگرتنی چەند دروشمێكی درۆ و دەلەسە گوزارشتی لێبكەن ، لێرەدا وەكو ستافی گۆڕانخواز داواكارین بە هیچ شێوەیەك جارێگیتر ئەو گوزارشتانە دووبارە نەكرێتەوە چونكە ئەگەر پەیڕەوی ئەم رێرەوە بكەن ئەوا بێ گومان لە وڵاتانی جیهانی سێیەم بە دەرن و پێم وایە بە وڵاتانی جیهانی سیەم ئەژمارتان بۆ بكرێ باشترە جا خوا میهرەبان بێت بۆ ئەو كاتە چونكە ئەگەر رەفتاری وڵاتێكی جیهانی سێیەم بەم شێوەیە بێت ئایا لە ئاستێكی نزمتردا بێت چۆن رەفتار دەكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە