سه‌پانی بنه‌ماڵه نییم، تا شانازیی بە عێراقیبونمەوە بکەم
Friday, 10/02/2012, 12:00
له پاسه عاسیهکانی سلێمانیا بووم که ئه‌ڵیی تونێلی یه‌ک که‌سییه، به خۆ چه‌ماندنه‌وه‌وه ڕووه‌و ڕوبهروییهکی 30 به 30 سم- ێک، داپۆشراو به چه‌رمێکی چڵکن و ههڵتهقیو، بۆ گه‌یشتن به جێی مه‌به‌ست، بۆ پانبونهوه پیایا به هه‌ڵه‌داوان خۆم گه‌یاندێ. له‌و پاسه تهنگهبهرانهیا که به بیانوی گه‌یاندنی کرێ یا دانی به شۆفێره‌که، سه‌رنشینه‌که‌ی پشته‌وه ئه‌یا به گوێلاک یا به‌شانی ئه‌وه‌ی پێشهوهیا، ڕادوێکه‌ی خاڵه‌ی شۆفێر، له‌سه‌ر که‌ناڵی بنه‌ماڵه مافیاکه‌ی سلێمانی گیرسابووه‌وه، وا ڕێکه‌وت به‌له‌زه‌ته‌کانی ڕادوێی بنه‌ماڵه ڕێکلامیان، ماشه‌ڵای لێ نه‌بێ بۆ عێراقی ئێسک سوک، عیراقی کوردکوژ و کورد و کورده‌واری ئه‌نفالکه‌ر و ته‌عریبکه‌ر ئه‌کرد.
ڕێکلامه‌که‌ی ئه‌و ڕادوێیه که به داهاتی میلله‌ت زوڕنا بۆ بنه‌ماڵه و بهرژهوندییهکانیانی پێلێئهدرێ، نه‌ک بۆ کورد و کێشه ستراتیجی و ئاسۆکه‌ی، به‌دڵێکی عێراقیانه، نه‌ک کوردانه بۆ ئه‌و عێراقه شومه، ئاوا ئه‌ی ڕست؛(عێراقی تۆ عێراقی من .... عێراقی تۆ عێراقی من. ئه‌وه‌ی ترم نه له بیرم ماوه نه شایسته‌ی وتنهوهشیهتی)- ههرچۆنێکیبێ... یه‌کێ له سه‌رنشینه‌کان خۆی پێ نه‌گیراو هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بونی ڕسته‌ی (عێراقی تۆ عێراقی من- ه ..که‌یا، یه‌کسه‌ر پێی بڕی و به په‌له بۆی ته‌واکرد و وتی، وه‌ڵا مه‌گه‌ر عێراقی تۆ و عێراقی خاوه‌ن و کوێخاکهت بێ!، قۆرت مهشکێنهو، نه ئێمه‌ی تێوه گلێنه و نه ئـێمهشی تێخه، بهدڵگرانیشهوه ئه‌شڵێم هه‌ر پیرۆزی خۆتان و بیرکردنه‌وه‌ی خاوتان بێ. خراپیان نهوتووهکه ئه‌ڵێن ته‌یری گول عاشق به داری زهقنهبوده، ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم وتی، باوه‌ڕبێ له دڵمابوو و له‌سه‌ر ده‌مم بوو ئه‌وه‌ی تۆ وتت من بیڵێم. باقی سه‌رنشینه‌که یایانه پێکه‌نین.
دیاربوو شۆفێره‌که، ئه‌وێش پڕبووی نائینسافی سیستمی جوت بنه‌ماڵه‌که‌ی باشورمان بوو، وتی ئێستا ده‌می پێ دا ئه‌خه‌م، به‌هه‌ڵه چۆته سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله. ئه‌و ڕودانه خۆی له‌ویا و له‌و پاسه تهنگهبهرهیا، له مه‌ڕ پرسیاری پێناسه‌ی کۆمه‌لگای کورده‌واری له پاڵ عێراقی عهربیا، نیشانه‌ی هه‌ست و به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی به‌شه بهئهمهکهکهی کورد دا ئه‌نرێ، عێراقی عه‌ربی که به باق و بریق و کورسیه‌که‌ی جه‌لالی به برغوی ئه‌مه‌ریکی و بزماری ئێرانی چێکراو و ڕاگیراو، مێژوی 90 ساڵی عێراق، بۆ ئێمه پڕ له نه‌هامه‌تی و ئه‌نفال و ته‌عریب و ته‌بعیس و کیماوی، یادگاره ئازارده‌ر و تاڵه‌کانی که بونته مۆته‌که‌ی شه‌و ڕۆژانی زۆربه‌مان، ئه‌وانه‌مان که بیر و هۆشمان له‌لایه‌ک له لای ئێستای داوهشاومان، ئاسۆی سه‌رفرازی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌شمان له لایه‌کیتر، ئاوا به‌سانای و به ناسانای، ته‌فسیر و توانای سرینهوهیی یاده تاڵه لهدوانههاتووهکانی نێو ناخ و ده‌رون و هه‌ڵکه‌وته‌ی ئێمه‌یا نیشتون و چهقێندراوون، نییه و نابێ.
چونکه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه کوردی به هه‌ڵوێستیان پێ ده‌سته‌مۆ ناکرێ و چۆکیانیان پێ دانادرێ، بنه‌ماڵه قالهئاسا (قاله‌ی به‌رده‌رکی سه‌را) ده‌ست ئه‌وه‌شێنێ، قاله‌ی کڵۆڵ به‌ده‌ستی خۆی نه‌بوو، مێشکی ئه‌و ئاوا بۆی ئههێنابوو، ئه‌مه‌ی دیان مێشکی گوایه سۆسسیالدیموکراتانهیه لێ له قاله‌ی کڵۆڵ ترسناکتر ده‌ست ئه‌وه‌شێنێ، به مه‌به‌ستێ وا له تاک و کۆمه‌ڵانی کورده‌واری ئه‌مڕۆمان ئه‌کا و بۆ وای بۆ ئه‌هێنێ، نانی شه‌ویان نه‌بێ بیخۆن. ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌مسالی ئۆپۆزیسیۆن به‌ده‌ردی برسێتی ئه‌برێ، دار به ڕۆحی ئه‌وان و ده‌ربڕینی ئازادا ئه‌یا، هه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه عه‌نتیکه‌یه، کام ته‌نکه‌ر زهبهلاحترینه به‌وه نه‌وت و سامانمان ئاودیو ئه‌کا، بۆ ناوهشکردنیشی کام ناپاک که‌مترین کێشه ئه‌وه به وزیر و به‌رپرس به‌سه‌رمانا ڕائه‌گرێ. ئه‌وه‌شی ده‌م ئه‌کاته‌وه و پێیان ئه‌ڵێ خواتبێ عه‌باس وانباێ، که‌چی وه‌ک قاعیدهییهکان کوردی وه‌ک سه‌ید که‌ریمان به ڕۆژی ڕوناک لێ ئه‌فڕێنێ. به‌رپرس و کۆڕه به‌رپرس، به‌ڕۆژی ڕوناک و به‌شه‌و له ههرێمهکهمانا ده‌وری شه‌وله‌بان ئه‌بینێ، بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بێ، کام فه‌خفوری پڕه ده‌ست بۆ ئه‌وه ئه‌با، کام فه‌رش ئاوریشمییه له‌ویا لێ پاڵئهیاتهوه. له‌ولاوه عێراقه عه‌ره‌بیه‌که‌ش هه‌ر ڕۆژه و پهڵپێکمان پێئهگرێ. عێراق نه‌ک هه‌ر خۆی له سیاسه‌تی 90 ساڵی نامرۆڤانه و ته‌عریب و ئه‌نفال و کێشه‌کانی و ئه‌نجامه‌کانی و کاریگه‌رییه‌کانی شێته‌ی شهربهتئاسا خۆی ئه‌دزێته‌وه، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو بۆ پڕۆسه زنجییرهییهکانی قڕکردن و سوکایه‌تیه نه‌گریسه‌کان پێامان و ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی عێراق به بهعسهکهشییهوه بۆی ناوینه‌ته‌وه، ئاشکرا ئه‌بینرێ و هه‌ست ئه‌کرێ وشه‌ی (ئامین) ئه‌وه‌نه ئه‌ڵێنه‌وه به جۆرێ لێویانی هه‌راسان و داغان کردووه، که چی ئۆپۆزیسیۆن بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێ یا نه‌زانێ، بۆ به‌زمی عێراق و عێراقچێتی ئه‌چن ده‌رکی گه‌راجی به‌غای مه‌رکه‌زی سه‌قافه‌تی ئه‌نفال و ته‌عریبمان لێ ئه‌گرن، ئه‌رێ باشه توخوا ئه‌وه (موسوڵمانێ) نه‌بوو ئۆپۆزیسێون تێبگه‌یه‌نێ، ئاخر هه‌رچیه‌ک ئه‌و ڕێیه‌ی گرتووه، هه‌ر له نوری سه‌عیده‌وه بیگره تا ته‌ها محێدین مه‌عروف پیایا وه‌ره‌خواره‌وه به جه‌لالی عێراقچیا، نه خۆی نه ساحێبی خێری له خۆی نه‌بینیوه!
جاران له سلیمانی و ده‌ورپشتی ناوهێنانی کوردستان به(شیمال) شانبه‌شانی هانده‌ره نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ڵوێسته نیشتیمانییه‌کانی تر، لهولاشه نا مرۆڤایه‌تی عێراقه‌که‌ی به‌عس و پێش به‌عس به‌رامبه‌رمان، هه‌میشه ئه‌م ناوه بێڕێزی لێنانه ئه‌میش له خۆ‌یا هاندهرێکیتری له چیاکردنی پۆلێك کوردی به‌هه‌ڵوێست بووه له گه‌یاندیانه به ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه و خابات وبه‌رخۆدان.
له کوردستان ئێستا وشه‌ی (شیمال) له پاڵ لۆگۆیتری ناشازی عه‌ربی کۆمپانیاکان که زۆربه‌یان به گیرفانی جوت بنه‌ماڵه و ئهزلامهکانیانهوه درومانکراون تلاوتلێنیانه، ئێستا عێراقییه‌کان یه‌ن به‌ناوی بازرگانی و کۆمپانیاوه سه‌رقاڵی ته‌عریبی خاکی باو باپیرانمان و مۆرکی عه‌ربی لێ ئهنهێن. بۆ دامهزراندهن مێینه‌یان لێ مان ئه‌وێ و عه‌ربی زانیش بێ. له کوردستان بانقیان بۆکردوینهتهوه به‌ناوی (شیمال)ه وه ئاخر لای ئه‌زمونی جوت بنه‌ماڵه و حاشیه‌کانی ئاساییه سڕینه‌وه و لاوازکردنی پێناسهکوردییهکانمان و ئاوێته‌کردنی کورده‌واریمان له‌گه‌ڵ که‌لتوری برایانی عهربیانا، هه‌ڵوێستی بنه‌ماڵه له‌مه‌شا و (کوره به‌س هه‌ر ئیش بڕوا) که بووه.
باشه ئه‌ی بۆ هه‌ر لۆمه‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین ئه‌وه‌تا قاوه‌خانه‌ی که‌لتوریمان هه‌یه لهشارهکهیا، کوردی زماندۆستی تیایه به چوارده‌وری خۆ‌یا هه‌شت هه‌شت قسه‌ئه‌کا و ڕێگه به خۆی نه‌بێ ڕێگه بهکهسیتر نایا، گازینۆکهیان ناوی (شه‌عب)ه له کاتێکا بۆ شه‌عبی عه‌ربی وشه‌ی گه‌ل یا نه‌ته‌وه‌مان هه‌یه، که‌چی ئه‌و هێزه ڕۆشنبیر و که‌سیه‌تییه وێژه‌ییانه، ڕهشبهختانه ئه‌و وشه پیرۆزه کوردییانهیانمان ناچێ به بیریانا و فه‌رامۆشیان کردووه. من چی له هه‌ڵبه‌ست و په‌خشان و نوسینی کوردی په‌تی بکه‌م که ڕوخساری شار و ده‌ڤه‌ره‌که به‌ده‌ست و له پێش چاوی خۆمانا، خۆمان ده‌ستبه‌رداری ته‌عریبی ڕوخساری وێژه‌ی و زمانه‌وانیی بویین. شار چۆنی ئه‌گری و ئه‌یبنی تا بۆیه‌ت له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆنی عه‌ربی تری لێیه‌ت، لۆگۆی لایه‌ک له ده‌رمانخانه و کلینیکی دوختۆر یهکختۆرهکان ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه، ئه‌مانه که یاری و بازرگانی به ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه ئه‌که‌ن، هه‌رچی ڕێز هه‌بێ بۆ هه‌ست و زمانی کوردی و وێژه‌که‌ی نیانه، کۆمپلێت به عه‌ربی ئه‌نوسن، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شاره‌که له هۆزی داخل حسه‌ن بن.
لهسهرقهبرانهوه به قه‌زازه‌کان و سابونکهرانا ڕووه و به‌رده‌کی سه‌را، کۆڵانه کۆنه‌کانم بهسهرئهکردهوه، ئه‌و پێشنیوه‌ڕۆ هه‌ینیه، له‌و گه‌ڕه‌که خه‌ڵک که‌م دهرامهتانهیا که خه‌ڵکه‌که‌ی له ده‌ڤه‌ره دورهوهکانهوه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ ڕویان تێکردووه و تییا دامه‌زرا و نیشته‌جێ بوون، زیاتر له که‌ڕه‌تێک گه‌نجم له بری بیجامه به دسداشهوه ئه‌بینی، که گه‌یشتمه پشتی به‌رده‌رکی سه‌را بینیم بۆ فرۆشتن، بهدوکانێکا دسداشه له هه‌موو جۆرێ شۆرکرابونهوه. شاره‌که و باشورمان بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری کورده‌واری لێ دانه‌بڕێ و به ئاراسته‌یه‌کی تێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیا نه بردرێ، پێویستیه‌کی زۆر ه به‌په‌له و پیاچونه‌وه و هه‌ڵمه‌تێکی وێژه‌ی و زامانه‌وانی و کوردهوارێتی هه‌یه، هوشێارکردنهوه و کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه ئه‌پده‌یتێکی فول و قوڵی ئه‌وێ. ڕێنماکردنی خۆشنوسه‌کان به پابه‌ندبونیان به ڕوخساری کورده‌واری و زمانه‌که‌یه‌وه گرنگه ئه‌مانه ڕۆلێ ئامۆژگاری وێژه‌ی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی یهنهلایان بگێڕن، هه‌ر پاره‌که نهئاخنه باخه‌ڵیان. ئه‌و لۆگۆییهی ئه‌وان ئه‌ی کێشن یا ئه‌نوسن، له شاره‌که‌یا جێی یاقوتیان هه‌یه له به‌ر ڕۆشنای که‌لتوری و ڕۆشبیرییا. بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی لۆگاکان، چ له باره‌ی هه‌ڵه و کێشه‌ی زمانه‌وه چ له‌باره‌ی ئیستیتیک و ڕوخساری شاره‌کانه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شالیارییهتی (وه‌زاره‌تی) ڕۆشبیری یا یشارهوانی و شاره‌وانییه‌کان پێویسته کارمه‌ند و نوسینگای به‌شی وێژه‌و و زمانی تیا بکرێته‌وه، ئه‌و نوسینگانه سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وانی و تهندروستێتی زمانه‌وانی و کوردایه‌تی لۆگۆکان له ئه‌ستۆبگرن، به‌رپرسیارانه کاری بۆ بکه‌ن، ئاخر زمانیش بێجگه له پێناسه و لایه‌نه کهلتوهرییهکهی، سامانێکی به‌هاداری نه‌ته‌وه و نیشتیمانهکهمانیشه. گرنگه و ده‌بێ فه‌رمان بێ که کارگه‌کان و بازاره‌کان و دوکانه‌کان و کۆپانیاکان و مۆڵ و سیتیه‌کان و لایه‌نه بهرژهواندیدارهکانیتر بۆ لۆگۆکانیان، ڕه‌چاوی ڕوخساری کورده‌واری و ڕوخساری شاره‌که به هه‌ند وه‌رگرن، کۆگا و کۆمپانیا و ده‌رمانخانه‌کان و دکتۆره‌کان، گرنگه له‌وه تێبگهینرێن ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌وان ئه‌ی گێڕن و ئه‌یبه‌ن به‌ڕێوه هی خۆیانه، به‌ڵام ده‌ڤه‌ره‌که هی هه‌مومانه که ناوچه‌یه‌کی کورده‌واری و کوردستانییه. کاتێ لۆگۆیه‌ک به زمانی خۆت و ناوێکی کوردی دهێته پێش جا‌و له شارهکهتا ههستێکیتری نهتهوایهتیترت لادروست ئه‌بێ، هاندهرێکیتره بۆ ده‌ربڕینی سۆز بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌ت نیشتیمانه‌که‌ت، له کاتێکا شاره‌که‌ت شاریکی کوردییه و تۆ یه‌یت به پانی و به زه‌به‌لاح لۆگۆیه‌کی عه‌ره‌بی زه‌ق ئه‌که‌یته‌وه، ئه‌و نا به‌رپرسیارییه‌تییه له ده‌رونه‌وه نیگه‌رانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، وات لێ ئه‌کا هه‌ست به هه‌نده‌ر بکه‌یت و خۆت له ده‌ڤه‌رێکی ههندهرانهی (ده‌گه عه‌لا وه‌حده و نوس) ببینیته‌وه. چ پێویست ئه‌کا نوسین و لۆگۆ به عه‌ره‌بی بێ یا ناوه‌که‌ی عه‌ربی بێ. ئه‌و که‌سه‌ی که نابه‌رپرسانه زمانی شاره‌که‌ت و نه‌ته‌وه‌که‌ت فه‌رامۆش ئه‌کا، له‌کاتێکا کوردێکی زۆر بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، قوربانی و خوێنی بۆ داوه، فه‌رامۆشکردنی ڕێز و هه‌ست نه‌کردن به‌و بهرپرسییارییهتییه و ئه‌وه‌ش که زمان و وێژه‌ی خۆی فه‌رامۆش ئه‌کا، ئه‌وه تاوانه و بێ ویژدانییه، به بێڕێزی و که‌مزانی زمان و که‌لتوره‌که‌مان لێکئه‌درێته‌وه. ههڵوهشین و لاوازکردنی سۆز بۆ ڕوخساری کوردهوارییهتی ده‌ڤه‌ره‌که‌مانی لێکئهکهوێتهوه و دیاره ئه‌مه‌ش مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نییه، ئه‌ی باشه ئێمه بۆ به‌کوردی و زمانی کوردی ئهخوێنیین.
سه‌رۆکی هه‌رێمی باب و کوڕ و پێڕی تاسهلێس، له 31 ئابیشا هه‌ر پابه‌ند بو به جلی کوردی و جامانه‌ی خلیجییهوه، که بۆ سوپاس گوزاری سه‌دامی ئاشنای به‌سه‌رکردوه، هه‌ر په پۆشاکی کوردیه‌وه ستایشی بۆ ئه‌بو عوده‌ی گۆڕبه‌گۆر ئه‌هێنایه‌وه. ئه‌و که‌س له خۆی بهکوردتر نازانێ، جاشه خیانهتکارهکایش خۆ به دزداشهوه بۆ جیانی کورد و خاکه‌که‌ی پێش به‌عس نه‌که‌وتبوو، له‌و چالاکییه تاوانییه شهرماوییانهیانا به پۆشاکی کوردییه‌وه ئه‌نجامیان ئه‌یا. بۆیه پۆشینی پۆشاکی کوردی لای ئه‌م جوت جۆره، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئه‌مانه دڵپۆپێک له سۆز و هه‌ست به‌رامبه‌ر کورد و کوردایه‌تی و نیشتیمانه‌که‌مان شک ئه‌به‌ن. کوره‌که‌ی مه‌لا ئه‌ڵێ له 14 ساڵییه‌وه پێشمه‌رگه بووم، سه‌یری ناوی کوڕه‌کانی که.(مسرور و منسور و نازمچێ و چی تر) ئه‌ڵێی له واحهکان چه‌کدار بووه و ئه‌و چه‌کدارییه‌ی ئه‌و کردوییه‌تی له حله و سه‌ماوه بووه، نه‌ک له دۆڵ و چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان.
له سلێمانی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، له سایه‌ی یه‌کێتیه‌که‌ی ماڵی جه‌لال، بووه به شاری ته‌مه‌ڵی و گه‌نده‌ڵی، بڕوانه له و لۆگۆیه‌ی که له وێنه‌که‌ی خوارهوهیایه، بزانه له سایهیانا چۆن ڕوخساری شاریان بۆ ڕازانوینهتهوه، لای ئه‌وان وایه به عه‌ربی نه‌بێ که‌س له زمانی زگماکی کوردی خۆی ناگا. ئه‌رێ بڵێی سلێمانی و شاره‌کانی تر خه‌ڵکه‌که‌ی به دیالێکتی سۆرانی یا بادینییه‌که‌ی، ئه‌و زمانه عهربییهیان لا پهسهندتربێ له کوردییه‌که‌ی خۆیان؟ یا ده‌سه‌ڵاته ئه‌نفال و ته‌عریبی ڕوخساری که‌لتور و زمانمان ئه‌کا و له پشتیه‌وه‌ن تا جیڕتر بمان گوشێ عێراقی ئه‌نفال، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانییه، ئه‌م فه‌رامۆشی و تاوانه به‌رامبه‌ر زمان که‌لتور و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان بۆ؟ ئه‌رێ بابه سلێمانی چه‌ندی عه‌ربه ئاوا به زه‌به‌لاحی ئه‌و نوسینه له‌ویا و له شوێنیتری شاره‌که و شه‌قامه‌کانی وا عهرهباویکردووه و ئهعارهبێنێ؟ ئاخر له پای چی، چێ له پشت ئه‌م بێڕێزییانانهوهیه به‌رامبه‌ر به بونمان وه‌ک کورد و نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن زامان پاراو و که‌لتوری زه‌نگین؟
فه‌رموو ئه‌م نوسین و لۆگۆیه و لۆگه‌ی له‌م چه‌شنه، به‌و زمانه بێگانه‌یه له‌و شاره‌یا که پێی ئه‌ڵێن سلێمانی، ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین زمانه‌که‌ی خۆمان لا سوک و ته‌وقه
یان ئه‌م لۆگۆیه‌ی خانه‌قین. باشه ئه‌م هه‌موو یاساناس و کوردزماندۆستهمان هه‌یه شه‌رم دایان ناگرێ ئاوا نمایشی زمانمان بکرێ.
وردبه‌ره‌وه ئه‌بینی خۆ له‌گه‌ڵ عهرهبییهکهیا هیچ جیاوازییه‌کی وای نییه. ئێ به‌و ئاسته‌وه چۆن خۆت له نه‌ته‌وه و زمانی عه‌ربییه‌وه جیا ئه‌که‌یته‌و جیاوازی پیشان ئه‌یه‌یت. عه‌ره‌ب ئه‌وه و لۆگۆی وه‌ک ئه‌وه ببینێ و بی خوێنێته‌وه، ئه‌ڵی خۆش زمان خۆ هه‌موی به پیتهکانیشهوه عه‌ره‌بییه، ئیتر بۆ له ناوچه عه‌ره‌بی و عێراقیه‌کانی تری جیائه‌که‌نه‌وه! له سه‌رێکه‌وه ڕاستیش ئه‌کا، ئه‌ی خۆ لای خۆمان وه‌زیری ڕۆشبیریمان هه‌یه، داڕزێن ئاوه‌ها، خۆ لایهل له داهاتمانی بۆ دائهدۆشرێ. عه‌ربی خانه‌قین یا که‌رکوک یا موسڵ، نایه‌ت گۆران و پیره‌مێرد و وه‌لی دێوانه بخوێنێته‌وه، ئه‌وان ئه‌و لۆگۆیانه ئه‌بینن و ئه‌خوێننه‌وه، له‌وێشه‌وه ئه‌ژمار بۆ که‌لتور و زمانه‌که‌مان ئه‌که‌ن!
که‌شناسانی ئه‌زمونی هه‌رێم یا هه‌رێمی ئه‌زمون! خۆڵبارینه حه‌یاته‌که‌ی که له عێراقه‌وه زوو زوو ڕو له ده‌ڤه‌ره‌که‌مان ئه‌کا، باسی زیانه‌کانی که له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێ ئه‌که‌ن و به بێ به‌ره‌که‌ت و به زه‌ره‌ر و زه‌ره‌ری ژینگه‌یی ئه‌خه‌مڵێنن، له‌پاڵ ئهماشا ئه‌یان وت، جگه له خۆڵ، خوا پێماننهگرێ، شتی تری عێراقی له گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێ، ئه‌و با عه‌ربیه خۆڵاویه، به هه‌ڵکردنی له‌سه‌رمان جۆرێ له ڤیروسی سۆزی عێراقچێتیشی له خۆ ئه‌گرێ و لێئه‌که‌وێته‌وه و تاک و گروپی لاوازههناوی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له خشته ئه‌با و له کوردهواریهتی و هه‌ست بۆی لێی لا ئه‌یا، با که کێچی عێراقی و عێراقچێتیش ئه‌ئاخنێته که‌وڵیه‌وه. ئه‌و بای نه‌گبه‌تیه و بهڵاوییه وای بۆکه‌سی وا هێناوه، به پله‌یه‌کی وا که به بوێرانه‌وه بڵێ ئاره‌زومه‌ندی به‌رامبه‌ر پرسیاری ده‌وڵه‌تی کوردییلای کۆمه‌ڵگا و تاکی کورد خواستێکی هه‌ڵه‌شه‌ییه و خه‌وی شاعیرانه‌یه! بێ ئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌م نازی سیاسی و نوکته‌چییه مه‌به‌ستی چی و کام و له‌گه‌ڵ چ شاعیرێکیهتی و بووه، بڵێی مه‌به‌ستی له‌و شاعیره نه‌بوبێ که له‌و نه‌جه‌ف و کهربهلایهیا ئه‌ی شیعران به‌سه‌ر (ئه‌لحه‌کیم)هکهیا! کاریگه‌ری باکه له سه‌ر جه‌لال و حیزبه‌که‌ی ماڵیا، وا ورده ورده گۆڕانیش له عێراقچێتی وهرئهیا، باشه گۆڕانێ که سه‌ری نایه‌شێ، ئه‌وه حه‌بی سه‌رئێشه بۆ قوتئهیا؟ پاشان خۆمان ئه‌وه‌نه کێشه‌ی هه‌ڵخراو و هه‌ڵپه‌سێردراو و وشکراو و قرچاو و گوشروا و ڕاخراوی وامان هه‌یه چ له نێو خهدی خۆمانا چ له له گه‌ڵ عێراقی مالیکی جه‌عفه‌ری و عۆدهییا، چۆن ئه‌کرێ ده‌ستبه‌ردارییان بین و بازیان به‌سه‌را بێنین و بچین به ناوی دبلۆماسی و توانای سوڵحه‌وه ئه‌ستوری عه‌یاره‌ی عێراقی بونمان نمایشکهین. ئۆپۆزیسۆن ئه‌گه‌ر هێزه و جیاوازه و گۆڕانخوازه، له‌پاڵ بیرازکردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵا ناوه‌کییانه‌ی یه‌خه‌ی نشونمایان گرتوین و سڕکردوین، با خۆشی ئاماده و تهرخانبکا له‌برامبه‌ر به‌ڵای مانه‌وه‌مان له باوه‌شی عێراقی ئه‌نبار و کهربهلایا، با ڕێڕه‌وی به‌غا ڕوه‌و ڕێڕه‌وی سه‌رفرازی نیشتیمانه‌که‌مان، به هزر و توانایه‌کی گۆڕانکاریی ته‌ندروست و زانستییانه‌وه بگوڕێ، نه‌ک بچێ له ڕێی قه‌دبڕه‌وه کوردستان‌مان له عێراق نزیکتربکاتهوه، نزیکبونه‌وه‌یه‌ک لکاندنی پته‌وتری کوردستانمانی پێوه لێبکه‌وێته‌وه. هه‌ر کارێک بکرێ له به‌غایا، ئه‌بێ بۆ و له پێناوی پرسی سه‌رفرازیمان شتێکی تییا بهێڵدرێته‌وه و ئهژامار بۆ ئه‌و پرسه به هه‌ند وه‌بگیردرێت.
سه‌رتان نه‌ئێشێنم، نهسینهکهم به پاسه‌که ده‌ستم پێ‌کرد، هه‌ر به‌وه‌ش ئه‌هێنمه کۆتای، سه‌رنشینه‌که‌ی ته‌نیشتم ویستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و کێشی سهرنشینهکهیتری که هاته وه‌ڵام له‌سه‌ر به‌زمی ڕێکڵامی ڕادوێی بنه‌ماڵه بۆ عێراقی تۆ عێراقی من....،،وتی هه‌ی برای سته‌مدیده‌ی ده‌ستی عێراق و بنه‌ماڵه، ئنجا تۆ ئه‌وه بۆ ئه‌ڵێی، ئه‌ویش وتی ئه‌ی ئه‌ته‌وێ له‌وه بهلهزتتر بڵێم، وتی ئه‌گه‌ر پێته له‌وه به‌له‌زه‌تر، سوێندبێ به‌ئه‌زمونی بنه‌ماڵه و کوڕه‌به‌رپرس، کرێی پاسه‌که‌ت له‌سه‌ر من. کابرای به‌زمانیش وتی ده‌باشه گوێ بگره، ئه‌ویش وتی، خه‌مت نه‌بێ، گرتومن نایه‌ڵم بفڕن، وتی تو ئه‌زمونی دوساڵ به دوساڵ، به‌ڵێن ئه‌یه‌ی که ئهیانگری؟ وتی وتم به‌ڵێنبێ، ئه‌ویش وتی براکه‌م، سوکی و سوکایه‌تی و خه‌وش له جۆرا ده‌وڵه‌مه‌نده. چۆن پشیله هه‌ر پشیله، ماڵێ و دهستمۆ یا به‌ره‌ڵای که‌لاوه، سوکی و سوکاتیهتیش هه‌ر خه‌وش و سوکایه‌تییه. وتی بۆ ئێمه که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک هی ئه‌م بهرزاییانهین و فتوحات و غه‌نیمه‌ت و برسییه‌تی و شتیتری پیرۆزی له‌و بابه‌ته له بیابانه‌کانی عه‌ره‌بستان و مهنگۆلستانهوه نه‌ی پهڕاندوینهتهوه ئه‌م ناوچانه، ئێ پاشان خاوه‌نی پێناسه و که‌لتوری ڕه‌سه‌ن و جیاوازی خۆمانین، کوردستان و عێراق که دو پرسی جیاوازبوون و جیاوازن، ئه‌بێ هه‌ر جیاوازیش ببن، ئاخر خۆ موڵکی باوکی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه نییه، شوره‌ییه و سوکایه‌تییه وه‌ک هه‌مو سوکایهتیهکانیتر، چ خۆ گیڵکردن لێی و چ په‌سه‌ندکردنی مانه‌وه تیایا و چ هه‌ڵوێستی ده‌سته‌وه‌ستانیش به‌رامبه‌ر به له باوهشکردنمان و ڕاگرتنمان له بڕه‌و دان به مانه‌وه‌مان تیایا. ئا ئنجا با ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم خێرا پێش ئه‌وه‌ی دابه‌زم، وتی له پێش دوکانهکهما دوان مشتومڕییان بوو، یه‌کێیان ئه‌یوت، نه حیزم نه دز، نه سه‌پانی بنه‌ماڵه، ئه‌وه‌م نه‌بێ بیلامانێ که جارێ وا هه‌ر عێراقیم، لێ له سایه‌ی جه‌لال و یه‌کێتییه‌که‌ی ئێستای بنهماڵهکهییا، بیلامانێ دڵگرانم و لام سوکایه‌تییه و وه‌ک (هین) و سه‌رشۆڕی هه‌ست به هه‌مان سوکایه‌ت ئه‌که‌م که جارێ به فه‌رمییه‌که‌ی هه‌ر عێراقیم. ئه‌ویتریشیان وتی وه‌ڵا بابه ده‌ستی بگرن هیچی وای نه‌ووتووه! وتی براکه‌م، ئه‌م ناوه نه‌شیاو و نامۆیه به ئێمه و له جنسی سوکایه‌تییه و به‌سوکایه‌تی له‌سه‌رمان ئه‌که‌وێ و که‌وتووه، به‌سه‌ری خاڵه، گه‌ر ئاوا به‌رده‌وام نه‌فه‌سه‌کانی ده‌می جه‌لا و ئه‌و با خۆڵاویهش که لهسهحراکانی عێراقه‌وه هه‌ڵ ئه‌کوتنه سه‌رمان، ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌ویان لێ نه‌گیردرێ، ئه‌وا حه‌جیشی بۆ بکه‌ی ئه‌و ناوه بێگانییه (عێراقی) 90 ساڵه‌ییه لێیان گیرکردوین لێمان نابێته‌وه!
وته‌که‌ی کابرای سه‌رنشین (وه‌ڵا بابه ماگالشی) عه‌ره‌بی بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی نوسینه‌که‌م له وشه‌ی عه‌ربی بهدوربێ وه‌ک ئه‌بینن (وه‌ڵا بابه ده‌ستی بگرن هیچی وای نه ووتووه) م بۆ دانا. براده‌رێکم ئه‌م نوسینه‌ی خوێنه‌وه، ئه‌ویش خۆی پێ نه‌گیرا و پێیوتم ((وه‌ڵا بابه تۆش ماگالشی) وتم چی بوو من بۆ؟ وتی له وشه‌ی عه‌ره‌بی چه‌ند بۆت کرابێ، باش بژارتکردووه، لێ به‌چی ئه‌چێ که پیته‌کان خۆیان سه‌راپایان عه‌ره‌بین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست