کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕوا بەكێ بكەین بۆرسەى ئۆسلۆ, یان حكومەتى هەرێم ؟ ئەگەرنەوتى نەبوایە , دەمێك بوكەركوك پایتەختى هەرێم بو

Friday, 25/09/2009, 12:00


نەوت , یان ئاڵتونى ڕەش ئەگەر هەر وڵاتێك لێى بێبەش بێـت و خاوەنى چەند كێڵگەیك نەبێت لەو سامانەسروشتیە گرنگە ئەوا دەبێت هەمیشە چاویان لەدەستى خیرۆمەندەدەوڵەمەندەكانبێت تا لایەكى خێریان لێبكاتەوەو ژێرخانەى ئابورى وڵاتەكانیان لەئیفلاسبون بپارێزێت
كورد لەباشور چەندین ساڵە قوربانى ئەدات تەنها بۆئەوەى ئازادانە لەگەڵ ڕەوتى ژیاندا بەردەوام بێـت و لەژێر قەڵمڕەویى هیچ حكومەتێكدا نەبێت , سەرەراِیى بەخشینى هەزاران قوربانى , دواجار لەكۆتایەكانى سەدەى بیستدا ئەوەى كارى بۆدەكرا لەنێوان مێژویەكى 80 ساڵیدا تا ڕادەیەكى باش ئامانجى خۆى پێكاو لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراقیش هەلى زیاتر هاتنە ئاراوە بۆ چنگ خستنى چەند دەسكەوتێكى تر .
لەماوەى دووساڵدا ئابورى هەرێمى كوردستان لەئەنجامى گۆڕانگاریەكانى نێوگۆرەپانى سیاسى و ئابورى و كومەڵایەتى عێراق و ناوچەكە , بوژاندنەوەیكى باشى بەخۆیەوەبینى بەتایبەتى لەو داهاتەى كە لە میزانیەى عێراق وە تائێستا بۆى دابین دەكرێت .
یەكێك لە هۆكارەكانى ترى بوژاندنەوەى ئابورى هەرێمى كوردستان ڕەوانەكردنى نەوتە بۆ بازارچەكانى جیهان , بەڵام چۆن ڕەوانە دەكرێت و چۆن دەردەهێنرێت و چۆن دەفرۆشرێت , ئەوا تەنها چەند كەسێك دەیزانن كە لەپەنجەكانى دەست تێپەڕناكەن , لەكاتێكدا نەوت موڵكى هەمو خەڵكى كوردستانە بە كوردو مەسیحیى و عەرەب و توركمان و ئەرمەنەكانیشەوە , بەڵام كام لەم هەمو پێكهاتەجیاوازانەى كوردستان ئاگادارى چۆنێتى فرۆشتن و ئیمزاكردنى گرێ بەستیەنەوتیەكانن ؟ هەمومان بەوەخۆشحاڵبوین كاتێك كە كۆمپانیایى نەوتى(DON) نەرویجى بەبێى ئەوەى هیچ حسابێك بۆ هەڕەشەكانى (حسێن شەهرستانى) وەزیرى نەوتى عێراق بكات سەرقاڵى دۆزینەوە و دەرهێنانى نەوتى كوردستان بو, بەڵام كاتێك كە بۆرسەى ئۆسلۆ (OSE) فەزیحەتێكى گرێ بەستى نەوتى لەنیوانان (ئاشتى هەوارمى) و كۆمپانیاى (DON) ى نەرویجیدا ئاشكراكرد, كام لەو پێكهاتانە لەزارى وەزیرى سامانە سروشتیەكانى هەرێمەوە گوێى بیستى هۆكارەكانى ناوزڕاندنى ئەزمونى هەرێمى كوردستان بون كەئێستا بەهۆیەوە تەواوى میدیاكانى وڵاتى نەرویجى داگیركردوە ؟ ئاخۆ وەك پێتان نەوتیتن كە چۆن ڕێك كەوتن لەگەڵ كۆمپانیاى (DON ) ى نەرویجێدا بۆ ئێستا پێمان ناڵێن ئاخۆ ئەوەى كە بۆرسەى ئۆسلۆى نەرویجى (OSE) كەدەڵێت " ئاشتى هەوارمى وەزیرى سەرچاوە سورشتەیەكانى هەرێمى كوردستان بەبەهاى (35) ملێون دۆلار چەند پشكێكى لە كۆمپانیاى نەوتى (DON) ى نەرویجى بەشێوەیەكى نهێنى كڕیوە " بۆچى هیچ وەڵامێك بەخەڵكى كوردستان نادەنەوە ؟ ڕەنگە حكومەتى هەرێمى كوردستان وابیربكاتەوە كە خەڵكى كوردستان تەنها بۆودەستخستنى هەواڵ و زانیارى تەنها تەماشاى ڕۆژنامەو تەلەفزیونەكوردیەكان دەكەن و هەرشتێك لە دەرەوەى بازنەى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتیدا لەسەر هەرێمەكەمان بنوسرێت و بوترێت كەس ئاگاى لێى نابێت ؟!
لە وڵاتى نەرویج یاسا هەیە و نابێت هیچ كۆمپانیایەكى ئەو وڵاتە ناوى خاوەن پشكەكان بە نهێنى بهێلێتەوەو دەبێت ئاشكرایان بكات , بەڵام لەكوردستان تائێستاش كەس نازاتنێت سەرمایەى بچوكترین كۆلكە بەرپرسیش چەندەو ئەو سەرمایەیەى چۆن پێكەوە ناوە , ئەوەش جیاوازى حكومەتى وڵاتانى ڕۆژئاوا و هەرێمەكەى ئێمەكە هەردەبێت لە نائامادەبونى یاسادا هەمیشە چاومان لە وە بێت كە چۆن سامانى ئەم وڵاتە بەهەدەردەبرێت لەلاین دەسەڵاتدارانى كوردیەوەو تایاسایەكیش نەبێت بۆلێپرسینەوە لە بچوكترین تاكەوە تا سەرۆكى هەرێمەكەمان , ئەوا دەسەڵاتى كوردیى لەسەر حسابى میللەت خەونە جەهەنمییەكانى خۆیان بەدى دەهێنن و لەكۆتایدا تەواوى خەڵكى كوردستان دەكەنە كۆیلەى خۆیان .
دواجار بە وەیزرى سامانەسەرشتیەكان دەڵێم : ئێمە كارمان بەوەوەنییە كە چۆن پشكى كۆمپانیاى (Genel Enerji) زیاد دەكەن و بەهەمان شێوەش پشكى كۆمپانیاى (DON) لەكاتێكى تردا باشتر دەكەن , كاریشمان بەوەوەنییە كى وەك خۆتان دەڵێن بۆماوەى چەند هەفتەیەك كارەكانى كۆمپانیاى ( DON) ڕادەگرین , بەڵكو دەڵێم چۆن پشكەكان زیاد دەكەن و لەگەڵ كێ هاوكاردەبن گرنگ نییە , گرنگ ئەوەیە بە گوێرەى یاسا كاربكەن و لەوەزیاتر لەپێناوى سەرمایەى تاكە كەسیدا كەرامەتى هەرێمى كوردستان مەڕوشێنن و كۆمپانیاكانى وڵاتانى ڕۆژئاوایش فێرى فێلەكانى گەندەڵى مەكەن و سەرمایەى ئەو ڵاتانەیش مەخەنە بەردەم مەترسى ئیفلاس بونەوە .
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە