کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داواى دادگاییكردنى دوو سەرۆكى شارەوانى پێشووى كەلار رەوانەى دادگایەكى تر دەكرێت

Sunday, 27/05/2012, 12:00




دۆسییەى دوو سەرۆكى شارەوانى پێشووى كەلار كە تۆمەتباركراون بە تێوگلانیان بەگەندەڵی، بەهۆی ئیحراجكردنەوە دادگاى تاوانەكانى گەرمیان ناتوانێت دۆسییەكانیان ببینێت و رەوانەى دادگایەكى دیكە دەكرێت.
دواى ئەوەى لەسەر ئەو بنەمایەى راپۆرتی سەرۆكایەتى دیوانى چاودێری دارایی ، لیژنەیەك لە سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانی، لەسەر ئەو گەندەڵییانەى لەناو كاروبارى شارەوانیی كەلار كراون، سەرۆكى شارەوانى پێشووى كەلار، (حەسەن جیهاد) ئەندام پەرلەمانى ئێستای عێراق و (سەلام عەلی) تۆمەتباركراون بە تێوگلانیان بەگەندەڵی، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئیحراجكردنى سەرۆكایەتى دادگاى تاوانەكانى (گەرمیان كەركوك) ، ناتوانێت دۆسییەى ئەو دوو سەرۆكایەتیەى شارەوانى كەلار ببینێت و رەوانە دادگایەكى دیكە دەكرێت.
لە نووسراوێكى سەرۆكایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى كەركوك كە وێنەیەكى دەست كەووتووە بەژمار (2206)ى لە رۆژى (16/11/2009) ئیمزاى (ئەكرم فەرەج ئەمین) سەرۆكى دادگاى لەسەرەو ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسی هەرێم كراوەو تێیدا ئاماژەى بە نووسراوى ژمارە (271) لە (28/9/2009) دادگاى لێكۆڵینەوەى كەلار دەكات ، كە ئاگاداریان كردوون كە لە (7/9/2009) فەرمانى دەركردووە بۆ تۆمەتبار (حەسەن جهاد ئەمین) بە پێی ماددەى (289)لە (ى.س) ، بەڵام پاش دووجار ئاگاداركردنەوە ناوبراو ئامادە نەبووە بۆیە لە(13/9/2009) فەرمانكردنەكە كراوەتە فەرمانى دەستگیركردن دەرحەق بەناوبراو، هەروەها بەهەمان شێوە لەنوسراوەكەدا نوسراوە لە (7/9/2009) بڕیارى دەستگیركردنى تۆمەتبار (سەلام علی محەمەد) دەركراوە كە چی سەرەراى تێپەڕبوونى ماوەیەكى زۆر ئەو بڕیارانە تاوەكو ئێستا جێبەجێ نەكراون.
لە نووسراوێكى دیكەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان بەژمارە (101420) لە (29/12/2009) ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیس/جوڵانەوەو تاوان كراوە سەبارەت بە تۆمەتبار (حەسەن جیهاد ئەمین) كە فەرمانى گرتنى هەیە لەدادگاى لێكۆڵینەوەى كەلار كە داوادەكەن لە رێگەى وەزارەتى ناوخۆو مەرجەعى خۆیەوە رەوانەى پۆلیسی كەلار بكرێت ، بۆ ئەو مەبەستە كارى پێویست ئەنجام بدەن.
دەربارەى دۆسییەى ئەو دوو سەرۆكایەتیەى شارەوانیەى كەلار، سەرۆكى داواكارى گشتى لە گەرمیان نزار حەسەن راگەیاند"بە نووسراوێك ئاگاداركراینەوە كە دۆسیەكان كۆمەڵێكیان رەوانەى دادگاى تاوانەكان كراون بۆ دادگاى كردن ، لە قەزاى كفری كۆمەڵێك نووقسانى تێدایەو چاوەرێبووین تەواوبكرێت، بەڵام بەبڕیارێك خودى سەرۆكى دادگاى تاوانەكانى (كەركوك-گەرمیان) لەبەر ئەوەى دەڵێت " هەست بە حەرج دەكەم"، گواستنەوەكە یاساییە.
ناوبراو رونیكردووە" ئەگەر دادوەر هەستیكرد كە كەسێك لایەنى خزمایەتى یان گرژییەك لە نیوان خۆی و ئەو لایەنە هەیە ، هەستیكرد ناتوانێت بە عەدالەتی كێشەكە ببینێت بۆى هەیە داواى گواستنەوەكردنى بكات".
نزار ئاماژەى بەوەكرد " ئێستا سەرۆكایەتى دادگاى تاوانەكانى گەرمیان كێشەكانى ناردووە بۆ هەولێر داوا دەكات گواستنەوەى كێشەكە ببرێت بۆ دادگایەكى دیكە كە دەسەڵات لای تەمیزەو سەرۆكەكە تحدیدى ناكات، ئیتر نازانم دادگاى تەمیز بڕیاریان داوە هەواڵەى كەن بۆ چ پارێزگایەك".
لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەرى پۆلیسى گەرمیان عەمیدى مافپەروەرمحەمەد فائیق وتى" ئەو نوسراوە لە پێش من دەرچووە ئاگادارى نیم.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە