کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی هەریمی کوردوستان ، دێمۆکڕاسی تازەی رۆژهەڵاتی ناوەوڕاست ودەرئەنجامەکانی

Thursday, 10/10/2013, 12:00

1917 بینراوە





لە رووپەڕی ،بی، بی،سیBBC، بۆ رووپەڕی، کوردوستانپۆست

بەرپرسانی کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردن ئاکامی کۆتایی چوارمین هەڵبژاردنی پارڵمانی کوردوستانی عێڕاقیان راگەیاند .لەو هەڵبژاردنانەدا ، پارتی ٣٨کورسی ، گۆڕان ٢٤ کورسی یەکێتی ١٨ کورسی بەدەست هێنا .ئەو هەڵبژاردنە بارودۆخی سیاسی رابوردووی تێکدا پەیامێکی تایبەتی راگەیاند .
یەک : گرینگترین پەیامی ئەو هەڵبژاردنە تێکچونی پێوانەی سیاسی ودابەشکردنی سنوری هەریمی کوردوستان بوو کە دوای رووخانی سەدام لە نێوان دوو حیزبی قەدیمی لە کوردوستان بوو .بەو واتایە کوردوستان ببو بە دوو ناوچەی زەرد سەوز . ئەو دوو حیزبە هەر کام لە ناوچەیەک حوکمڕانیان دەکرد وخستبویانە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان . بەڵام ئەو هەڵبژاردنە توانی ئەو سنور سازییە کە لە پێشودا گیانی هەزاران کەسی فیدای خۆی کردبو بە شێوەیەکی ئارام ودێمۆکڕاسی لە رێگای دەنگی خەڵکەوە لە ناو ببرێ .
حەڕەکەتی گۆڕان کە وەکی ئۆپۆزیسیون کاری دەکرد وخوازیاری ئاڵوگۆڕەکان بوو توانی لە ناوچەی سەوزدا خۆرترین دەنگ ولە ناوچەی زەردیش وەکو هێزی دووهەم بۆ پارلمان دەنگ وەدەست بخا .لە راستیدا ئەو پەیامی خەڵکی کورد و چینی گەنج بوو بە ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بە شێوەیەکی عەشیرەگەری بە رێوە دەچن وپێیان گوتن کە هەر کام لە ئەندامانی بنە ماڵە بۆ خۆیان بڕیار دەدەن کە دەنگ بە کێ و کام حیزب دەدەن .
دوو: بە پێچەوانەی ئەوەی کە دوو حیزبی دەسەڵات بەسەر تەواوی کارو باری سیاسی و نیزامی و ئابوری وئاسایشی کوردوستان باڵا دەست بون وتەواوی پۆستە سەرەکیەکانیان لەبەر دەست دا بوو ! بۆ بیریان لەوە نەکردەوە کە خەڵک دەنگیان پێ نەداو وەلایان نێ ؟ بەرهەمی ئەو هەڵبژاردنە نیشانی دا کە حیزبە سوننەتیە کان کە هێزی پێشمەرگەو هێزی ئاسایشو توانای مەزنی ماڵییان لەبەردەست دابوو نەیانتوانی کورسیەکانی خۆیان بپارێزن وبە ناچاری شکستێکی مەزنی سیاسیان قەبوڵ کرد ، لە راستیدا ئەزمونێکی باش بوو بۆ جەماوەر کە تێبگەن دەنگی ئەوان کاریگەریەکی زۆری لە ئاڵو گۆڕەکاندا هەیە .
سێ : لە و هەڵبژاردنانەدا ئەو حیزبانەی کە دروشمی سەر بە خۆیی کوردوستانیان قەبوڵ بوو وپێش دەست پێکردنی شەڕی هەڵبژاردن حەولیان دەدا کە لە جەنگی هەڵبژاردندا ئەو خاڵە گەورە نیشان بدەن تا خەڵک پێشوازیان لێ بکا ! ئەوان توانیان بەو دروشمە هێندێک دەگ زیاد بکەن ،قسەکانی مەسعود بارزانی لەم بوارەدا خۆی وەک دروشمی سەرەکی نێشان دا لە رابوردوودا .
چوار: ئەو باوەڕەی کە کۆنە حیزبەکان خاوەنی راستەقینەی کوردوستانن ودەنگی خەڵکن ،لەو هەڵبژاردنانەدا زیاتر لە رابوردوو روخساری بێ رەنگی خۆی نیشاندا . حیزبێک کە بە لەبەر چاو نەگرتنی حەڕەکەتی / گۆڕان / حەولیدا چوکو بێ بایەخی نیشانبدا ، خەڵکی کورد لەو هەڵبژاردنانەدا بە دانی ٥٠٠ هەزار دەنگ حیزبی دایکی وەدواخست ویارمەتی گۆڕانی دا بەرابەر بەو حیزبەی کە هێزی ئابوری لە ئاستێکی بەرزدا بەدەستەوە بوو .
پێنج :خەڵکی کوردوستان سوننەی شافەعین بە پێی راپرسی رۆژانە ، شافەعیەکان دەبنە ناوەندی سەلەفیەکان. ترس لەوە کە لە داهاتودا بە گەورە بونی ئیسلامیەکان، ئە حیزبانە خوازیاری دەسەڵاتێکی ئیسلامی بن دوور لە چاوەڕوانی بوو چون وایان بیر دەکردەوە کە قەدەغەکردنی ئەڵکۆڵ یا هێرشکردنی سەر ناوەندی فرۆش دەتوانن هێدی هێدی پێگەیەکی باش بۆ خۆیان دروست بکەن . پیاوە ئایینیەکان لە قسەکانیاندا بە گۆرانی بێژی ژن گەنجەکانی کوردیان بەهێرش کردن دەست پێدەکرد لە هیندێک شار وشارۆچکە دەبونە هۆکاری نەخوازراو ، رێبەرانی ئایینی لە مزگەوتەکاندا لە جیاتی پشتیوانی لە خەڵکی سوریە حولیاندەدا گەنجە موسوڵمانەکان هان بدەن کە دژی برایانی خۆیان کە زیاتر لە ١٠٠ساڵە لەژێر شکەنجەدا دەژن ودەنالێنن وێڕای جیهادیەکان وسەلەفیەکان بچنە بەرەی شەڕ دەگەڵ کورد . خەڵکی کورد لەو هەڵبژاردنەدانیشانیاندا کە خەڵک موسەڵمانە بەڵام بۆ کوردو کوردوستان ،نە بۆ سەلەفیەکان کە دەنگی پێویستیان پێ نەدان .
شەش :رێبەرایەتی حیزبی دۆڕاو لەو هەڵبژاردنەدا وێنەی حیزبەکانی ئوروپی رایگەیاند کە دەبێ ئەو شکستە هەڵسەنگێنین و سیستمی بەرێوەبردن وکاری فکری بگۆڕین تا متمانەی سیاسی لە لای خەڵک وەرگرینەوە !؟ (وەرگێڕ :بەقەرا خۆیان درۆ دەکەن و هیوادارم ببێتە دەرسێکی گەورە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵات کە لە کەمپەکاندا قەتیس بون ودەڵێن خەڵکمان دەگەڵە!)
بەرهەمی دەنگی خەڵک نە بەپێچەوانەی شەڕوخوێن ڕشتن بەڵکەم وەکو دەسێکی مێژوویی بێ تا بتوانن سیاسەتێکی نوێی بۆ داهاتوو داڕێژن وخەڵک بۆ لای خۆیان راکێشن .
ئاکام : هەڵبژاردنی ٢١ سێپتامبڕی ٢٠١٣ نیشانەی دێمۆکڕاسییەکی داڕێژراو وراستەقینە بووکە پەیامی وشیاری خەڵک رادەگەیەنێ . وڵاتێک کە دوای ساڵەها رەنج و ئەنفال و سوتانی وڵات توانی لە کەمترین کاتدا لە دژوارترین رۆژگاردا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادترین وسالمترین هەڵبژاردن بە گوێچکەی دۆست و دوژمن بگەیەنێ .
یەکەمین هەنگاوی دەسەڵاتی باشور تێکدانی هاوپەیمانی ستڕاتیژی ساڵەکانی پێشویە کە لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا کراوە . رێگا خۆش کردن بۆ دەسەڵاتێکی میللی کە بەهەمی دەنگی خەڵکە دەبێ هەموار بکرێ . لە کۆتاییدا جگە لەو دوو حیزبی دەسەڵات ، حەڕەکەتی / گۆڕانیش / دەبێ قۆڵ هەڵمالێ و شان بە شانی دوو حیزبی دیکە ئەو بەڵێنیانەی کە بە خەڵکی داوە جێ بەجێ بکا لە ناوەدا رۆڵی گۆڕان لە هەموان قورسترە بۆ بەرێوە بردنی ئەو بارودۆخە وشەڕ لە گەڵ فەسادی ئیداریو جیاوازی خوازی . هەر سیاسەتێک یا حەڕەکەتێک جودا لەوانە کە ببێتە هۆی گیرو گرفت لە بەرانبەرگۆڕاندا یا لە قەراخ هێشتنەوەی ئەو بزوتنەوەدا دەبوتە گەورەترین هەڵ بۆ تەواوی حیزبەکان بەرهەمی ئەو کارەش نەرێنی دەبێ و کاردانەوەی پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوە .
لە نوسینی : موحەممەد رەزا ئەسکەندەری / سەردەبیری رادیۆ کوردانە / رووپەڕی ،بی، بی، سی .
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی / جەعفەر کەریمی
١٠/ ١٠/ ٢٠١٣/ ت/ فەنلاند


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)