کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تتان به‌پاره‌ی خه‌ڵكی مه‌كڕنه‌وه

Monday, 20/08/2012, 12:00


ده‌مێكه‌ وتوومانه‌ ئه‌وه‌ی له‌و كوردستانه‌ ده‌گوزه‌رێت هیچی كه‌متر نیه‌ له‌وه‌ی له‌سوریا و لیبیا ده‌گوزه‌رێت،ده‌مێكه‌ وتوومانه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌و كوردستانه‌یه‌ هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ به‌شار و قه‌زافی ،بێ به‌ختی وڵاتی من له‌وه‌دایه‌ دوای ئه‌و ئه‌سه‌د و قه‌زافیه‌ كه‌سێك نیه‌ به‌قه‌د تاڵه‌ مویه‌ك دڵسۆزی تیابێت تاكو ئیمه‌ی هاوڵاتی دڵمان به‌وه‌ خۆشبێت رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كوردستانێكمان نابێت بێ گه‌نده‌ڵی و بێ دزی و دوور له‌پێشێلكردنی مافی هاوڵاتیبوون ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیسیۆنێكی راسته‌قینه‌ بوونی نیه‌ له‌م هه‌رێمه‌،
ئه‌مرۆ له‌سایتێكی سه‌ربه‌یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ ده‌دا كه‌وا یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك قه‌ره‌بوو سێ ملیارو نۆسه‌د و بیست و پێنج ملیۆن دینار وه‌كو قه‌ربوو له‌حوكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ له‌مه‌ڕ سوتاندنی باره‌گاكانیان له‌ده‌ڤه‌ری بادینان،یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌،پارتی باره‌گای سوتاندووه‌ كه‌چی له‌ بودجه‌ی خه‌ڵك قه‌ربوو ده‌كرێته‌وه‌ ،به‌داخه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین یه‌كگرتوو یان سیاسیه‌كانی بێ ئاگان له‌و مه‌سه‌جه‌ی پارتی یانیش پاره‌ كوێری كردوون و ئاسۆیه‌ك نابینن تا روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن ،ئه‌وه‌ی پارتی له‌و مه‌سه‌جه‌ به‌یه‌كگرتووی دا دوو شت بوو :
یه‌كه‌میان:پارتی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌گرتووی له‌ده‌ڤه‌ری بادینان له‌سه‌ر خۆی لادا و خستیه‌ سه‌ر ملی هاولاتیانی هه‌رێم به‌و به‌لگه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و باره‌گایانه‌ی سوتاندووه‌ ئێ ده‌بێ له‌بودجه‌ی پارتی قه‌ره‌بووی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو بكرێت نه‌وه‌ك له‌ بودجه‌ی خه‌ڵك،بۆیه‌ ئێستا یه‌كگرتوو به‌وه‌ رازی بووه‌ كه‌ خه‌لك باره‌گای سوتاندووه‌ پارتی به‌ریئه‌ له‌ سوتاندنی باره‌گاكانی.
دووه‌میان :پارتی یه‌كگرتووی به‌وه‌ ناشیرن كرد كه‌ له‌بودجه‌ی خه‌ڵك قه‌ره‌بووی بۆكرده‌وه‌ ،ئێستا یه‌كگرتوو به‌م كرده‌وه‌یه‌ی پارتی له‌نێو خه‌ڵك ناشیرن بووه‌،چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین یه‌كگرتوو له‌نێو بادینان ته‌سفیه‌بوو و ده‌ربه‌ده‌ركرا و سوكایه‌تی پێ كرا ئێستا یه‌كگرتوو له‌سه‌رحیسابی خه‌ڵكی به‌سێ ملیارو نۆسه‌د و بیست و پێنج ملیۆن دینار كه‌رامه‌تی خۆی كڕیه‌وه‌
به‌ریزان زۆر ده‌مێكه‌ بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ ئاخۆ بۆچی و له‌به‌ر چی حیزبێكی سیاسی له‌و هه‌رێمه‌ نی یه‌ دڵسۆز بێت بۆ خه‌ڵكی تا گه‌یشتمه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئاخر سه‌رجه‌م حیزبه‌ كوردیه‌كان له‌كوردستان به‌ ده‌ستی سعودیه‌ و توركیا و ئێران و هتد... دروست بوونه،حیزبێكیش بێگانه‌ دروستی كردبێ چی وه‌فایه‌ك و دڵسۆزیه‌كی بۆ ولاتی خۆی ده‌بێت ،جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌وڵاته‌ بێگانانه‌ ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ،له‌كوردستاندا هیچ جۆره‌ ماف و خواستێكمان به‌دی ناێیت تا حیزبێكی سیاسی له‌نێو خۆماندا دروست نه‌بێت دوور له‌ ده‌ستی بێگانه‌ ،ئاخر حیزبێك خۆی به‌ئۆپۆزیسیۆن بزانێت چۆن ده‌بێت رازی ببێت له‌بودجه‌ی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ ،حیزبێك لایه‌نگرانی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ بدرێت باره‌گای بسوتێت و كه‌رامه‌تی بشكێندرێت چۆن ده‌بێت رازی ببێت به‌قه‌ربووكردنه‌وه‌ی به‌و پاره‌ دزراوه‌ی بودجه‌ی كوردستان،له‌كۆتایدا تاكه‌ پرسیار ئاراسته‌ی سه‌رانی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م ئایا شه‌راف و كه‌رامه‌تتان به‌ پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرنه‌وه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە