کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاتى دەرخستنى گەندەڵیەكانتان هاتوە ! وەڵامێك بۆ زنجیرە شەكرشكاندنەكانى علوج جوندیانى .

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1625 بینراوە


بەشى سێیەم (3)
پەندێكى كوردى هەیە ئەڵێ :(كورد بدوێنە خۆى شەرحى حاڵى خۆى ئەكا) ، علوج جوندیانى لە كوردستانى نوێ ى ژمارە : 4857 رۆژى 29/4/2009 دا لە بەشێكى شەكرشكاندنەكەیدا ئەڵێ : (بەهەرحاڵ ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دەرچوون و ڕێك پێچەوانەى ئەو حساب و كتابانە بوو كە كاك نەوشیروان و هاوەڵەكانى كردبوویان بەتایبەت كەئەوان وایان دانابوو لەهەڵبژاردنەكاندا هەم نفوزى سكرتێرى گشتى و هەم نفوزى هەڤاڵ كۆسرەت بچووك بكەنەوە ...) ، پێویست بەدووبارە كردنەوەى ئەوە ناكات كە خەتى مامەى علوج بۆ هێنانى زۆرینەى دەنگەكان چ كارو كردەوەیەكى نادیموكراتى و ناشەرعی و بڕى چەندین ملێۆن دۆلاریان بەهەدەردا لەم پێناوەدا كە ئەكرێ هەر بۆ بیرهێنانەوەیان ووەك مشتێ لە خەروارێ دوو بەڵگە بخەینە ڕوو [ یەكەم / گرتە ڤیدیۆكەى مەڵبەندى دەربەندیخان ببینن كە چۆن سەید عمر كارگێرى ئێستاى مەڵبەندى دەربەندیخان سوێندى خەڵك ئەدات كە دەنگ بەلیستەكەیان بدات وەلەكاتى خۆیدا خەڵكێكى زۆر لەمۆبایلە كانیانەوە بۆیەكتریان دەناردو دواتریش لە كوردستانپۆستى ئازیزدا بڵاوكرایەوە ،دووەم / پێشوازى تاڵەبانى لە بەرزانى ئەحمدكوردە لەوشەوەى كەبۆ بەیانیەكەى هەڵبژاردنى مەڵبەندى سلێمانى ئەنجام ئەدرا و چەندین جار نیشاندانەوەى لە سەرجەم تەلەفزێۆنەكانى تاڵەبانى و هەر بۆ بەیانى زووەكەشى رۆژنامە رووزەردەكەى كوردستانى نوێی علوجەكەى جوندیانى ئەم بابەتەى كرد بە بابەتى سەرەكى رۆژو وێنەیەكى گەورەى تاڵەبانى و ئەو قارەمانەى دابەزاندبوو]كە بەڵگەى دیاروئاشكران لە سەر چۆنیەتى پارە بەخشین لەلایەك و دەستێوەردانى تاڵەبانیش لەلایەكى ترەوە دەرئەخات ! ئەوى ترى بۆ بەر ویژدانى كادیرەكانى تر بەجێ ئەهێڵین و ئێستا بابێنەوە سەر مەسەلە بنچینەییەكە وبزانیین ئەو علوجە چ دەستەواژەو رستەیەكى ریز كردوە لە نووسینەكانیدا ،كە سەیرى ئەو چەند دێڕە نوسراوەى سەرەوە بكەین ئەبینیین دەستەواژەى " نفوزى سكرتێرى گشتى " بەكار هێناوە ئەم دەربڕینە خۆی لەخۆیا بەڵگە و نیشانەیە كە سكرتێرى گشتى نفوزى تایبەت بەخۆى هەیە لەناو یەكێتیی ریزەكانى یەكێتییدا ، ئەمەش ئەكاتە (تایبەت لەناو گشتدا) واتە سكرتێرى گشتى خەت و باڵى تایبەت بەخۆى هەبوە وەك تایبەت لە نێو گشت دا ، ئەمەش بە ئوتوماتیكى تاڵەبانى لە سكرتێرى گشتى و بێ لایەن بوون و یەكسانى بەرامبەر بەهەموان دەكاتە سكرتێرى دەستەوتاقمێكى دیاریكراوكە پشتیوانى و پشتگیرى بۆ تەنها ئەو تاقم و دەستە دیاریكراوەیە ! كەبەو هۆیەوە یەكێ لە تایبەتمەندیە گرنگ و پێویستیەكانى بوون بەسەرۆك و سكرتێرى گشتى ون ئەكات و سیفەتى سەرۆك لە تاڵەبانى دائەماڵێ ، چونكە سەرۆك ئەبێ خۆى تجرید بكا لەهەندێ رەگەزو ئینتیماوبێ لایەنى خۆى بۆهەموان بەروونى بخاتەگەڕ ! زۆرێك لە سەركردەو كادیرە پێشكەوتوەكانى یەكێتیی پێشتر ئەم خەسڵەتى لایەنگیریەى تاڵەبانیان وەك رەخنەیەك هەبوە و لە زۆر گفتوگۆ و ململانێكانیشدا ئاماژەیان پێداوە ! بەڵام لەلایەن لایەنگرانى خەتە پانەكەى تاڵەبانیەوە وەك هێلى سوور و دانانى تاڵەبانى بە مقدس و بێ لایەن ناوەزەند كراوە لەوەڵامەكانیاندا ، بۆیە ئێستا ئەوە زۆر روون بۆتەوە كە تاڵەبانى تەنها بۆ لایەنگرانى لەو دەستەوتاقمەى كەهەیەتى هێڵى سوورە و قابیلى پرسیارو رەخنە گرتن نیە ، چونكە تەنها ئەو سەروك و سكرتێرى ئەو دەستەوتاقمە دیاریكراوەیە نەك سەرۆك و سكرتێرى گشتى هەموو یەكێتیی ریزەكانى یەكێتیی وەكو خۆیان هەمیشە ئیدیعاى بۆ ئەكەن و كاریشى پێناكەن ؟ . لە دنیاى دیموكراتى و شارستانیدا هیچ كەس و لایەن و گروپێك نە موقەدەس و نە هێڵى سوورە، هەموو قابیلى چاودێرى و لێپرسینەوەو رەخنە لێ گرتنن و كەس لە سەروى یاساوە نیە و هەموان لە بەرامبەر یاسادا مل كەچ و یەكسانن وكەس لەیاسا گەورەتر و باڵادەستر نابێ و سەروەریش تەنها بۆ یاسایە ! علوج هەر تەنها بەوە نەوەستاوە بەڵكە بوختان و مونافقیش ئەكات وئەڵێ لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا كاك نەوشیروان هەوڵى بچوكردنەوەى نفوزى كاك كۆسرەتیشى داوە ! بەڵام رووداوەكان و بارودۆخى ئەوساى ململانێكانى نێوان باڵەكانى یەكێتیی لەوسەردەمەدا بە پێچەوانەى وتەكانى ئەم علوەجەوە بوون چونكە ركەبەرى و ململانێى توند بەتایبەتى لە هەندێ شوێنى وەك (هەولێر ، مەخموور ، دوبس ، كەركوك ، شەقڵاوە ، چۆمان) لە نێوان پاڵیوراوى خودى كاك كۆسرەت و تاڵەبانیدا بوو، مەنتیق و عەقڵى كێ جگە لە عەقڵە بوختاناوى و مونافیقەكەى تۆنەبێ ئەوە قبوڵ ئەكا كە كاك نەوشیروان ئەو هەوڵەى لە دژى كاك كۆسرەت دابێ ، كە ئەوكاتە لە بۆچوونەكانى كاك نەوشیروانەوە نزیكتر بوو نەك تاڵەبانى ! ئەترسم ماوەیەكى تر دوور خستنەوەو پەڕاگەندەكردنى هەموو كادیرە دڵسۆزەكانى دەڤەرى هەولێرى ئازیز و بەتایبەتى ئەو (106) سەد و شەش كادیرەى راگەیاندن كە بە خەتى كاك كۆسرەت ناوئەبرێن و بە پیلانى تایبەتى جەنابت دژایەتى كران ودوور خرانەوە بیخەتە ئەستۆى كاك نەوشیروان و شەكرێكى تریش وەك شەكرەكانى ترت بشكێنى ! لە نوسینەكانى پێشتردا لەخۆوە نەم وتوە ئەم علوجە مێشكى پوت وپوچە ، دڵنیابە كاك كۆسرەت بەم ماستاو مامە خەمەییەى ئێستا ئەى كەیت رابردووى لەبەر چاو لێڵ نابێ و پێویستە هەندێ خەسترى بكەیتەوە ! . (وەڵامەكان بەردەوام ئەبن) .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)