ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ کوردانی سوێد
Wednesday, 07/11/2012, 12:00
بەیانی دانیشتنی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی هەموو پارتەکانی پەرلەمانی سوێدە، لەسەر پێشنیازی پارتی ژینگەی سوێدی مەسەلەی ئەنفال جینۆسایدە . ئەم بابەتە سەرەتا دەبێ لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر وەربگرێ ئەوکات بەروارێکی بۆدادەنرێ لەئایندە بۆسالی داهاتوو ،تا دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ناسینی ئەنفال بەجینۆساید و دەنگدان لەسەری ئەنجام دەدرێ . کەئەگەر رەتکرایەوە ، ئەوا دەبێ ٢ سالی تر چاوەڕی بکەین ، بەلام ئەگەر رەزامەندی لەسەر درا ئەوا دەچیتە بەرنامەی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ناسینی ئەنفال بەجینۆساید و ئەکات قۆناخی دوەمی دەنگدانەکە کەیەکلا کەرەوەیە دەست پێ دەکات
شایەنی باسە لە١٣ بەرواری /٠٦/٢٠٠٨ بۆیەکەم جار لەمێژدا ، لەلایەن ٥ پەرلەمانتاری جیا ی سوێد ، خرایە پێش بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە ، بەلام بەداخەوە رەت کرایەوە ، دوای ٢ سال تێپەرین بەسەریدا ئەمجارە توانرا سەربکەوێ بەلام بەداخەوە لەکاتی دەنگداندا لە ٢٠١٠/٠٣/١١تەنیا ٣٣ پەرلەمانتار دەنگیان پێ دا لە پارتی چەپ و ژینگە و گۆلان ئاڤچی لەپارتی گەل .... ئەوەی جێگای نیگەرانی بوو سۆسیال دیموکرات لەگەل ئەوەی بریاری کۆنگرەی بوو کەکار بۆناسینی ئەنفال بەجینۆساید بکات بەلام لەکاتی دەنگداندا دەنگیان پێ نەدا
بۆیە داوا لەهەموو کوردانی دلسۆز دەکەین بەتایەتی ئەوانەی ئەندام هەودار وناسیینیان لەگەل سیاسیەکانی سوید هەیە بەپەلە هەر ئەمشەو ، بەدیڕێک یان دوان (نەوەک ٢٠٠ ووشە) نامە بۆ ئەو ئمێلانەی خوارەوە بنێرن کەبەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی سویدن لەپەرلەمان .. کەدلنیابی کاریگەری دەبێ
هاوکات بۆخوێندنەوەی ئمێلەکەی تکایە بەیەک دیر یان دوان بنوسێ لەنمونەی دەنگ بدە بەئەنفال کەئەمرۆ گفتگۆی لەسەر دەکرێ ، پشتگیریتان دەنگی گەلێک دلخۆش دەکات
ناوی دۆسیەکە
Den andra handlar om att beteckna Anfal som folkmord (Motion 20120/2013:U253)
تێبینی ئەزانین رەخنە دەگرن کەدەبوایە زوتر ئاگادر بکرانەتایەوە بەلام بەداوای لێبوردنەوە ئەمرۆ کات ١٨ بەکاتی سویژ بەتەواوی دلنیا کراینەوە کەبەیانی گفتگۆی لەسەر دەکرێ
تێبینی: سبهینێ 8 / 11 / 2012 تا کاتژمیر 10ی بهیانی دهتوانن ئیمهیلی خۆتان بنێرن، چونکه له دوای ئهو کاتژمیرهوه کۆبوونهوهکه دهست پێدهکات و کاتهکه پهیوهندییکردنتان سوودی نابێت:
[email protected] [email protected][email protected][email protected][email protected][email protected][email protected][email protected][email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست