ده‌نگدان بۆ عیراقه نه‌ک بۆ کوردستان!
Thursday, 04/03/2010, 12:00
دیسان ده‌نگدان هاته‌وه
ناخی ڕهڤهن ئه‌باته‌وه!
دیسان ده‌نگدان هاته‌وه
ده‌رگای داخراو ده‌کاته‌وه!
چوار ساڵ زیاتر له‌مه‌وبه‌ر دیسان ده‌نگدان بوو هه‌روه‌ها چاره‌نووسسازیش بوو!
چۆن؟ به‌ڵێ چونکی ئه‌وساش گوتیان ئێمه ده‌چین بۆ به‌غا (له وشه‌ی به‌غای عه‌ره‌بییه‌وه به واتای "زۆرداریکرد"!) بۆ به‌رگریکردن له مافی کورد و هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که تاکوو ئێستاکانه (واتا ئهوساکانه) به‌بێ چاره‌سه‌رکردن ماونه‌ته‌وه وه‌کوو بۆ نموونه بابه‌تی 140 ی شڕمبڕم!
گه‌ل گۆتی خاسه! ئه‌وه بوو جه‌ماوه‌ر وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی سۆزمهندهکیی سه‌ره‌تایی و ساده؛ ده‌نگی خۆیان کرده نێو سهنووقه پاکه‌کانه‌وه و هه‌وادار و هیواداربوون.
ئه‌مه له 2005، ئێستا 2010 و که‌چی هیچ شتێ چاره‌سه‌ر نه‌کرا به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژبه‌ڕۆژ پایه‌ی کورد به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوا و عیراقی عرووبه و ئیسلامیش (مۆرکی عرووبه و ئیسلام مۆرکردنی من نییه به‌ڵکوو ڕاستییه‌کی مێژوییی نه‌گۆڕه و ئه‌مه‌ش سرووشتییه!) به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌کشێ! بۆ نموونه سه‌رکۆماری عیراقی "فیدڕاڵ" هاته شاری که‌رکووک به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ک ڕێژه‌ی کوردی نێو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌مکرده‌وه و بنه‌مای پهنجابهپهنجای به‌کارهێنا بۆ پێکهاته‌کانی شاره‌که! ئه‌مه نه‌ک هه‌ر دژی کورد بوو، به‌ڵکوو دژی ده‌ستوور و قانوون و دیموکراسیش بوو. چونکی کورد ڕێژه‌یان به‌رزتربوو له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتی! که‌چی سه‌رکۆمار که کورده و کورد خۆی و پارته‌که‌ی گه‌یاندووته پله‌وپایه له پایته‌خت ئه‌و ڕێژه دادپهروهرهکییهی تێکشکاند و گه‌وره‌ترین سووکایهتیکرد به هاومافی و دادپه‌روه‌ری و بنه‌ماکانی دیموکراسی! ئه‌مه ته‌نێ یه‌ک نموونه‌یه ئه‌گینا کرداری وه‌ها ناپه‌سه‌ند و ناقانوونی و ناله‌باری تریش کراون له‌م ساڵانه‌یا.
پاشان ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌نده مافی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ و سه‌نگینه لاتان باشه بۆچی خودی خۆتان ئه‌و مافانه جێبه‌جێ ناکه‌ن؟ بۆ نموونه له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عیراقا هاتووه که کوردی زمانی ڕه‌سمییه هاوشان له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بییا. ئه‌مه‌ش واته‌که‌ی ئه‌وه‌یه (هه‌ر وه‌کوو له ده‌ستووره‌که‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه) که کوردگه‌لی نێو په‌رله‌مانی عیراق بۆیان هه‌یه به کوردی بدوێن. جگه له‌مه‌ش ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه و گه‌شتنامه (واتا پهسهپۆرت) ده‌بێ به عه‌ره‌بی و به کوردی بنوسرێن. باشه خۆ مافه‌که ڕوون و ئاشکرایه و به کوردی قسانکردن له په‌رله‌مان جێبه‌جێکردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خودی ئه‌ندامه کورده‌کانه! ئه‌ی بۆ ئه‌م مافه نهتوهیییه به‌کارناهێنن؟ کارێکی ئاوها ده‌بێته مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمان، ده‌بێته بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی دووه‌م واتا برا عاره‌به‌کان بزانن ئێمه کێین و چیمان ده‌وێ، ئه‌وسا ڕێزمان ده‌گرن وه‌کوو کوردگه‌ل نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی بێ ناسنامه و بێ که‌لپوور و بێ زمانی تایبه‌ت. کورده‌کانی تورکیا زمانی کوردی‌یان لێ قه‌ده‌غه کراوه، که‌چی له‌یلا زانای کوردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکی هه‌ستا و ته‌نانه‌ت سوێندهکهشی به کوردی خوارد! بۆیه نێوبراو سزایه‌کی توند در و کرایه زیندانه‌وه! ئایا ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نابووتی و بێنموودی و که‌مته‌رخه‌می و بێناسنامهییی کوردگه‌لی نێو په‌رله‌مانی عیراق نابه‌خشێ؟ ئاماده نینه ساده‌ترین مافی خۆیان به‌کار بێنن و باسی مافی نهتهوهیییی کوردم بۆ ده‌که‌ن و گوایا ئه‌وان له وێنده‌رێ واتا له به‌غدا خه‌بات ده‌گێڕن بۆ مافی گه‌له‌که‌یان! خۆزگه عه‌ساکه‌ی مووسام پێ بووایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوویان پێ ڕه‌شکه‌م! جگه له‌مه‌ش نه پهسهپۆرتمان بینی به کوردی نه ناسنامه نه ڕۆژنامه‌ی ڕووداوه‌کانی عیراقی واتا "الوقائع العراقیە" خۆ ئه‌م شته چکۆڵانه وه‌کوو بابه‌تی سهتوچل نینه!
ئه‌مه دۆخهکهیانه ودهشبێژن ده‌نگمان بۆ بده‌ن ده‌یانه‌وێ هه‌مان شانۆگه‌ری، هه‌مان گه‌مه‌ی سیاسی و هه‌مان سیاسه‌تی خه‌ڵه‌تاندن و چاڵهه‌ڵکه‌ندن و پڕوپاگه‌نده‌ی به‌تاڵ و بۆش بکه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چوار ساڵی تریش له به‌غدا بمێننه‌وه و دیسانه‌وه‌ش وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌یییان به ده‌سبه‌تاڵی بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان بیکه‌ن به هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی!
نه‌کوو چوار ساڵی دی به‌ڵکوو 40 ساڵی دیش بگره 400 ساڵی دیش ئه‌وانگه‌ل له به‌غا بن ئه‌وا هیچبههیچ ناکه‌ن!
ئه‌م بۆچوونه ڕاسته: دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه:
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد نه‌چوونه‌ته به‌غدا! به‌ڵکوو بۆ خۆیان چوونه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له حوکمی عیراق. ئه‌گینا نه‌ده‌چوون تاکوو کێشه‌ی کورد له عیراقدا له ڕووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. له 2003 به زووترین کات خۆیان گه‌یانده به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێ، به‌بێ هیچ داواکارییه‌ک، به‌بێ هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک. ته‌نانه‌ت له 1921 واتا ساڵی دروستکردنی عیراق له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه له‌سه‌ر حسێبی کورد و کوردستان؛ ئاوها عیراق شڕوپڕ و لاواز نیمجهمردوو نه‌بووه! عیراق له 2003 پاروویه‌کی ئاماده بوو بۆ کورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر بیجاوێ، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت قوتیشیدا! به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست، به‌مه‌به‌ست، به پێچه‌وانه‌ی ویستوخواست و مافی ڕه‌وای کورد ڕه‌فتاریان کرد به‌روه به‌غا قۆڵیان لێهه‌ڵکرد! ئه‌وسا دروشم عیراق بوو نه‌کوو کوردستان! ئه‌وسا مه‌شخه‌ڵ یه‌کێتیی خاکی عیراق بوو نه‌ک ئاگره‌که‌ی باوه‌گوڕگوڕ! ئه‌وسا پیلانی داگیرکه‌ران و دوژمنان گرنگ و سه‌نگین بوون نه‌ک مافی چاره‌نووسی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان! وه‌ها ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی پێیان گوترا جێبه‌جێیان کرد، ئه‌وه‌ی فه‌رمان بوو کردیانه ڕاستییه‌کی به‌رچاو، ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بکرێت، به‌چاو بینرا! تۆ بڵێێ ئه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ چوار دوژمن و چوار داگیرکه‌ردا هاوکات بتوانێ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانی خۆی بکات؟! نازانم ئه‌مه سهفالهته یان جه‌هاله‌ت، سیاسهتبازییه یاخود جامبازی، کوردایه‌تییه یان که‌رایه‌تی، بێنموودییه یاخود نامه‌ردایه‌تی!
دووه‌م په‌یوه‌سته به خودی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌گه‌ریی چاره‌سه‌رکردنی له‌ڕێێ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌وه.
بێگومان کێشه‌ی نه‌ته‌وه و ده‌سته‌ی ڕهگهزهکی واتا ئێتنیکیی خاوه‌ن خاک تایبه‌ته، مۆرکی سیاسیی و مێژوویی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و نه‌کراوه و ناشکرێ به هه‌ڵبژاردنی گشتی و ده‌نگدان چاره‌سه‌ر بکرێت! ئه‌م ده‌نگدانه‌ی مانگی ئازاری 2010 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراقه و هه‌موو پارێزگاکانی عیراق ده‌گرێته‌وه به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و هاوسه‌نگ. پاشانیش به‌پێێ ئه‌نجامی پرۆسه‌که حکوومه‌تێکی نوێ سازده‌کرێت. ئایا ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌یه به مافی نه‌ته‌وه‌ییی کورده‌وه! له ڕاستییا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگییه سیاسی و ستراتیژییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که ناوی کوردستانی به هیچ شێوه‌یه‌ک تیدانییه! هێمایه‌کی بڵند و سه‌نگینه که عیراق یه‌ک ده‌وڵه‌ته، یه‌ک کۆمه‌ڵگایه، یه‌ک گه‌له، یه‌ک خاکه، یه‌ک سیاسه‌ته و ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌له‌پوور و یه‌ک مێژووشه! ئه‌مه عیراقاندی کوردستانه واتا بهعیراقیکردنی! ته‌ماشاکه چۆن پارته کوردییه‌کان و پارته عه‌ره‌بییه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی عیراقا هه‌ن، ئه‌مه‌ش واتای خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پیاو بیه‌وێ تێبگات! ئه‌وه‌تا له گشت شاره‌کانی کوردستان پارته عه‌ره‌بییه‌کان دهنگخوازی خۆیان هه‌یه (دهنگخواز مه‌به‌ستم ئه‌و که‌سه‌یه که پارته‌که‌ی کاندیدی کردووه واتا نێونووسی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگی بۆ بده‌ن).
پاشان کێشه‌که بۆچی له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌رتان نه‌کرد واتا پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌غدا کۆچ بکه‌ن؟ بۆچی بۆ نموونه وه‌ک نوێنه‌رانی گه‌لی باشووری سوودانتان نه‌کرد؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی بچن بۆ خه‌رتووم (بهغاکهی کورد!) نه‌ک سێ‌چوار جار به‌ڵکوو ده‌یه‌ها جار دانیشتنیان سازکرد له‌گه‌ڵ باکوور یاخود حکوومه‌تی سوودان، گفتوگۆیان کرد، کۆبوونه‌وه‌یان کرد، مشتومڕیان کرد نه‌ک له خه‌رتووم به‌ڵکوو له شوێنێکی بێلایه‌ن واتا وه‌کوو هه‌موو گفتۆگۆیه‌کی سیاسی ڕاستینه و پسپۆرهکی تاکوو گه‌یشتن به ئه‌نجام، ڕیککهوتننامهیان مۆرکرد به ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا و ڕووسیا و نه‌توه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مساڵیش ڕایگشتی به‌ڕێوه ده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئایا باشووریییهکان سه‌رخۆبوون ده‌خوازن یاخود فیدڕاڵی واتا مانه‌وه له‌نێو سوودان! ئه‌مه‌یه سیاسه‌تکردن، ئه‌مه‌یه خه‌باتی سیاسی ڕاست و سه‌نگین. ئه‌مه له دۆخێکا هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان دژی باشوورییهکانن و جهختهکهنه سه‌ر یه‌کێتیی خاکی سوودان. بێگومان هه‌موو جیهانی ئیسلامیش دژیانه چونکی ئه‌وان موسڵمان نینه! ئینجاش وه‌کوو کوردگهلهکهی ئێمه‌یان نه‌کرد بێژن ئه‌مه نابێ کاتێ ئێمه ئه‌م هه‌موو دوژمنه‌مان هه‌یه! ئاخر پێم نابێژی عه‌ره‌به‌کانی مۆراکۆ و جه‌زایر و توونس و سوودان و میسر و کوێت و عومان و ئیمارات هه‌قیان چییه به‌سه‌ر کورده‌وه؟ قه‌زافی له 2003 خۆی ڕانه‌گرت و گوتی کوانێ ده‌وڵه‌تی کوردی؟ کوانێ ئاکامی گه‌وره بۆ ڕووداوی گه‌وره؟ هه‌رگیز ئه‌و عه‌ره‌به جهزایرییهم له‌بیر ناچێته‌وه که په‌یوه‌ندی کرد به که‌ناڵی ئێمبیسی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری بدوێ. ئه‌مه ده‌قی گوته‌که‌ی بوو به کوردی: "پێشه‌کی نازانم پیرۆزباییت لێبکه‌م یاخود پرسهنامهت بۆ بنێرم که بوویته‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، پێم نابێژی بۆچی ده‌وڵه‌ت بۆ خۆتان دروست ناکه‌ن، ئایا له تورکان ده‌ترسن، پاشان من کورد نیمه به‌ڵکوو عه‌ره‌بم به‌ڵام ڕێزم هه‌یه بۆ گه‌لی کورد و ده‌بێ ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ وه‌کوو گه‌لانی تر، بۆچی ده‌وڵه‌ت دروست ناکه‌ن" زێباری سه‌ری داگرت و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی شهرمئامێزهوه گۆتی سوپاسی هه‌ستت ده‌که‌م به‌ڵام ئێمه له به‌رنامه‌ی پارته‌که‌مان بابه‌تی دهوڵهتدروستکردن نییه! ئه‌ی بابه‌تی چی هه‌یه کاکه‌ی زێباری؟ فیدڕاڵی؟ باشه کوانێ فیدڕاڵی؟ کوانێ سنووری کوردستان؟ کوانێ ناوی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عیراق؟ بێگومان ده‌وڵه‌تی فیدڕالی له هه‌موو کات و جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه پێکهاته‌که‌ی دوو هه‌رێمه، ناوچه‌یه، ده‌ڤه‌ره یاخود زیاتره واتا سێ هه‌رێم چوار هه‌رێم تاکوو ده‌گاته 50 هه‌رێم بۆ نموونه که ئه‌مه‌ش خودی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکایه. ئه‌م ناوچانه سنووردارن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ش دیاریکراون، فیدڕالی دیکه نه له‌سه‌ر زه‌مین نه له‌سه‌ر هه‌ساره‌کانی تر و وه نه له بابه‌تی سیاسه‌تزانی هه‌یه! نه‌خێر کوانێ حوکمی زاتی؟ حوکمه زاتییه‌که‌ی 1970 به سنووری دابین‌کراو له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رژمێریی 1957؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه حوکمه زاتییه‌که‌ی 1974 هو هیچی تر! ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بووایه له ساڵی 1991 ی پاش جه‌نگی ڕزگارکردنی کوێت، ئه‌وا ئێستاکانه ئه‌ویش نه‌ده‌بوو به‌ڵکوو هه‌ر فیدڕاڵی پارێزگاکان ده‌بوو واتا لامه‌رکه‌زییه‌که‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف (به‌کوردی مارف!) یاخود هه‌ر ئه‌وه‌ی خودی سه‌ددام! ده‌زانن بۆچی؟ چونکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان وه‌کوو جۆرێ له لامه‌رکه‌زی واتا نانێوه‌ندی یاخود ناوچه‌کی پرۆژه‌ی ناوبراوی سافیل بوو که له نه‌وه‌ته‌کان قانوونی بۆ دانا!
ئه‌مه بارودۆخه‌که‌یه ئینجاش ده‌بێژێ وه‌ره ده‌نگمان بۆ بده چونکه هه‌ڵبژاردن چاره‌نووسسازه! بۆ کورده، بۆ کوردایه‌تی نه‌خێر ده‌نگدان خۆیلهخۆیا کوردایه‌تییه، بۆ شه‌هیدانه، بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه...تاد
هه‌میشه پارتگه‌لی بێسیاسهت، بێهه‌ڵوێست، بێبه‌رنامه و بێپرۆژهگهل، بێبیردۆزهی سیاسی دیموکراتی و هاوچه‌رخ و زانسته‌کی، پارتگه‌لی نادڵسۆز و نانشتمانپهروهری ڕاستینه؛ ده‌بینه یاری له‌سه‌ر ژێێ سازی (ئامێری مووزیکهکه) نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ بده‌ن یاخود پشتگیری‌یان بکه‌ن و له‌گه‌ڵیان بن. جاری تریش هه‌یه ئایدیلۆژیای جۆراوجۆر به‌کار دێنن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. ئه‌مه‌ش به‌درێژاییی شهستههکان وحه‌فتاکان وههشتاکان باوبوو له کوردستان به‌تایبه‌تی مارکسیزم و کۆمۆنیزم و ماویزم و هی تر. سه‌ته‌ها یان بێژه هه‌زاره‌ها لاوی کورد له‌سێداره دران، گولله‌باران کران و شه‌هیدکران له‌ڕێگای ئه‌م ئایدیولۆژیانهوه. ئێستاکانه‌ش، واتا ئایدیولۆژییهکان، فرێدراونهته مووزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه و له‌لایه‌ن هه‌مان پارتگهلیشهوه کراونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌وه! بێگومان دینیش هه‌ر یه‌کێکه له‌م که‌رستانه‌ی که به هه‌مان شیوه ده‌بێ و ده‌شێ به‌کاربهێنرێت و ئه‌مه به ڕێبازگه‌لی جۆراوجۆر.
ئه‌وساش هه‌ر وه‌کوو ئێستا چۆن ئه‌و فهلسهفهگهله هیچ پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد و کوردستانه‌وه، به هه‌مان شێوه نه دیموکراسی (به‌تایبه‌تی ئه‌و شێوه چه‌وته‌ی که هه‌یه له عیراق و ناوچه‌که) نه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان نه په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌نگین و ته‌وایان هه‌یه به کێشه‌که‌وه. بازاری سیاسه‌ت (ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مکه له‌بار و گوناجاو بێت) هه‌مان بازاره و تاجیرهکان هه‌مان تاجیرن به‌ڵام ته‌نها شتومه‌که‌که گۆڕاوه!
ئینجاش دێت و پێم ده‌ڵی وه‌ره ده‌نگم بۆ بده!
ئاخر ده‌نگدان که‌ی زه‌حمه‌ته، یاخود چی تیدهچێ، که‌ی کارێکی قورس و قه‌به و ناڕه‌حه‌ته تاکوو پیاو بڵێ نه‌خێر دهنگنادهم! ئه‌گه‌ر ده‌نگدان ئه‌نجامدار بووایه، به‌رهه‌مدار بووایه، هه‌روه‌ها دوور له فڕ‌ت و فێڵ بووایه و دوور بووایه له ساخته و هه‌لپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌کی و پارته‌کی، ئه‌وسا جه‌ماوه‌ر خۆی ده‌جوو ئه‌مه‌ش به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و شانازییوه!
به‌ڵام کاتێ ده‌نگدان نه به‌رهه‌می هه‌بێ و نه بۆ گه‌ل ونیشتمان بێ، نه بۆ پرۆژه‌گه‌ل و پیلانی ئابوورهکی و سیاسی و کهلهپوورهکی و کۆمه‌ڵه‌کی بێ، نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیار و کرێکار و لاو و منداڵ و ئافره‌تان بێ، دهها پیاو بۆچی بچێ؟
پاشان ئه‌گه‌ر به ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی گشتی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌گه‌ل بگه‌یشتنایه مافی نهتهوییی خۆیان، ده‌ی دهها بۆ ده‌جه‌نگان، نه‌خێر بۆ ده‌جوون گفتۆگیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ دوژمنان و داگیرکه‌ران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار؟
فه‌رموو ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات به مافی گه‌لان هه‌یه، بۆچی ده‌رفه‌ت ناڕهخسێنی بۆ گه‌لی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن ئامانجییان چییه چی‌یان ده‌وێ؟ بۆچی ئه‌م مافه به دانیشتوانی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌ده‌ی چونکه گوایا عه‌ره‌ب و تورکمانیان تیایه (واتا وه‌ک ڕیزگرتن لێێان و له مافیان) هاوکات ئه‌و مافه به ڕه‌وا نا‌بینیت بۆ گه‌له‌که‌ی خۆت؟! ئایا ئه‌مه جووداکردن نییه؟ یاخود جۆرێک نییه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی؛ به‌ڵام چ ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ک، ئه‌وه‌ی که دژی گه‌له‌که‌ی خۆته!
ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی گشتییا مافێکه له مافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که‌ره‌سته‌یه‌ک و ڕێبازێکی مهرجهکییه بۆ ڕێکخسته‌ی (سستێمی) دیموکراسی، ئه‌و دیموکراسییه‌ی که ناسراوه به "دیموکراسی نوێنهرایهتهکی" به‌ده‌ر له‌و جۆره دیموکراسییه‌ی ئه‌تینای یۆنانی کۆنی سه‌رده‌می ئه‌فلاتوونی دانا واتا ئه‌فلاتوونی حه‌کیم! که ناسراوه به "دیموکراسی ڕاسته‌وخۆ". به واتایه‌کی تر به‌بێ هه‌ڵبژاردنی گشتی، نییه دیموکراسی. ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ڕبڕینی خواست و بیروبۆچوون و هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان زیاتر وه‌کوو تاک نه‌وه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نهتهوییی نێو وڵات. ده‌نگدان مافی هاوڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته یان ئه‌و نوێنه‌ره یان ئه‌و ڕیکخراوه‌یه هه‌ڵبژێرن که به دڵیانه و هاوده‌نگ و هاوڕایه له‌گه‌ڵیانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بکه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و هه‌روه‌ها ویستوخواستیان جێبه‌جێکه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش ئابوورهکی و کۆمهڵهکین. به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو ئاماژه‌م پێ‌کرد خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که مه‌به‌ست و چوارچێوه‌ی خۆی لهدستهدا و ده‌بێته ده‌رفه‌تێ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ناله‌بار و ژه‌نین له‌سه‌ر ژێێ هه‌ستیاری جه‌ماوه‌ر و به به‌کارهێنانی دروشمگه‌لی نه‌ته‌وه‌ی و چهمکهگهلی پیرۆز و بایه‌خدار لای گه‌ل وه‌کوو شه‌هیدان وئه‌نفال و پێشمه‌رگه و کوردایه‌تی و خه‌باتی چه‌کداری و هه‌روه‌ها تۆقاندنیان به‌وه‌ی که ده‌ورووبه‌رمان یه‌کپارچه دوژمنه (مه‌به‌ست ئه‌و دوژمنانه‌ن که خودی ده‌سه‌ڵات به برا و دۆست و هاوپه‌یمان له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن!)...تاد
سی ساڵ شهرکرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ئامدهکرێ بۆ دانیشتن بۆ گفتوگۆکردن واتا دهسهڵاتگوتهنی "موفاوه‌زات" باشه ئه‌ی له ساڵی 2003 بۆ ئه‌م کاره‌تان نه‌کرد پشتگۆتان خست و فه‌رامۆشتان کرد؟ ئایا مافی گه‌ل و تاکه‌کانی کوردستان نییه ئه‌م پرسیاره بکه‌ن؟ خۆ ئه‌وسا دۆخه‌که نه‌ک هه‌ر له‌باربوو، به‌ڵکوو ههولێرگوتهنی "زێڕین بوو"؟! بۆچی ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوویییهتان نه‌قۆسته‌وه؟ کێ پێتانی گوت گفتۆگۆ نه‌که‌ن سه‌باره‌ت به کورد به‌ڵکوو ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و به‌غدا بکشین بێ هیچ مه‌رجێ؟ ئه‌گه‌ر دانیشتن سازکرایه له‌گه‌ڵ عیراقییه‌کان به ئامه‌ده‌بوونی ئه‌مریکا و بریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وسا کێشه‌که به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرا، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش دروست نه‌کرایه، ئه‌وسا ده‌کرا فیدڕاڵییه‌کی ڕاستینه مسۆگه‌ر بکرێت له نێوان عیراق و کوردستان! ئه‌وسا ئه‌م فیدڕالییهش کێشه‌ی هه‌ڵواسراوی نه‌ده‌هێشت بۆ ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بیکه‌ن به کارتی سیاسیی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و پاڕانه‌وه! ڕێککه‌وتننامه و پرۆتۆکۆلی سیاسی تۆمارده‌کرا و مۆردهکرا و ده‌بووه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی مێژویی، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێوده‌وله‌تی، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی قانوونی جیهانی نه‌ک دیمه‌شق و ته‌هران و ئه‌نقه‌ره به‌ڵکوو تێکڕای دنیا نه‌یده‌توانی دژایه‌تی بکات و یاخود بیخاته سه‌ر مێزی گومانه‌وه! ئه‌م کاره پیرۆزه نه‌ک هه‌ر ده‌کرا، به‌ڵکوو نه‌ده‌بوو نه‌کرێ! ئه‌م کاره سانایه نه‌ک هه‌ر ده‌شیا بکردرایه، به‌ڵکوو جێبه‌جێکردنی پێغهمبهرگوتهنی "ئه‌زعه‌فولئیمان بوو!".
پاش "ته‌فروتوناکردنی به‌سرا" پێم ده‌بێژێ کێشه‌گه‌لێکی گرنگ ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چارهسهرکرێن ده‌نگمان بۆ بده‌ن! ئایا ئه‌مه سیسهتبازییه یاخود قوماربازی!
پاشان ئێوه چیتان له په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردستان هێناوه‌ته به‌رهه‌م و سهقامگیرتان کردووه تاکوو له بهغداکهی مه‌نسوور (ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ی که به‌غای دروستکرد) ئه‌نجامی بده‌ن. پاش نزیکه‌ی 20 ساڵ کارهباوئاوتان دابینهکردووه، ئێستاکه‌ش قه‌یرانی نه‌وت و به‌نزینه، به‌رید له کوردستانا نییه، نه‌ک هه‌ر له نێوان شاره‌کان به‌ڵکوو بۆ نێو شاره‌کان که‌ره‌سته‌ی هاتوچۆتان دابیننه‌کردووه و ته‌نانه‌ت بیرتانیش لێنه‌کردووه‌ته‌وه، قانوونێکتان دانه‌ناوه بۆ "ته‌کسی" یان بۆ کڕینوفرۆشتن یان بۆ دکتۆره‌کان و خزمهتهتگوزاریی تهندروستهکی که دانانی زۆر پێویست و گرنگ و پهلهداره هه‌روه‌ها ساناشه. په‌رله‌مانێک نه‌توانێ بڕیار بدات که ناوچه دابڕاوه‌کان به‌شێکن له کوردستان و به‌غدا ده‌بێ چاره‌سه‌ریان بکات ئه‌گینا ئێمه خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر پاساوی فه‌رامۆشکاریی به‌غدا و سیاسه‌تی به‌کرهێنانی کات بۆ ئه‌وه‌ی کاتێ که به‌هێزبوو ئه‌وسا گورزی خۆی بووه‌شێنێ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پاساوه ده‌توانێ سنووری کوردستان دابینکات و بیخاته سه‌ر نه‌خشه و په‌خشی بکات له هه‌موو کوردستانا، ئه‌وسا جه‌ماوه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌که‌نه سه‌ر سنگیان و شانازی پیوه‌ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه ئه‌مری واقیع. ئایا ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه ده‌بن چه‌نده؟ بێگومان 7 ملیۆنه. ده‌سه‌ڵاتێ 7 ملیۆنی له‌گه‌ڵدا بێت له‌چی ده‌ترسێ؟ (من ئه‌م ژماره‌یه‌م له خۆوه نه‌هێناوه به‌ڵکوو کاتێ که ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق ئیمڕۆ خۆی ده‌دا له 30 ملیۆنێک یاخود زیتر، ئه‌وسا ده‌بێ ژماره‌ی کورد 7 ملیۆن بێ.
کێشه‌که لێره نییه، کێشه‌که له‌وه دایه که کوردگه‌لی گه‌راوه بۆ به‌غدا نایانه‌وێ کاربکه‌ن، نایانه‌وێ به‌روه پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن، نایانه‌وێ کارا بن و دڵی برا تورکه ڕهگزپهرست و برا ئێرانییه که‌لله‌ره‌ق و برا عه‌ره‌به توندڕه‌وه‌کان زیز بکه‌ن و هه‌ستیان بریندار بکه‌ن! ده‌سه‌ڵاتێ ئاماده نه‌بێ هیچ هه‌نگاوێک بنێ به‌ره‌و پێشه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ک هه‌ر شه‌رعی نییه به‌ڵکوو مردووه و شایه‌نی ڕێز و دانپێنان نییه، ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوها ده‌بێته به‌شێ له ده‌سه‌ڵاتی دوژمن و داگیرکه‌ر و لایه‌نانی تر و مه‌حاڵه سه‌ربه‌خۆ بێ له بڕیاردان. ئه‌وه‌ی کوردگه‌لی عیراقخواز (با نه‌بێژم عیراقپهرست) ده‌یانه‌وێ و خولیایین ته‌نها دوو شته: ده‌سه‌ڵات و سامان واتا پله و پاره و هیچی تر!
هه‌ر وه‌کوو له سه‌ره‌تا ئامه‌ژه‌م پێ‌کرد، هه‌ڵبژاردنی گشتی- ئازاد و یه‌کسان هه‌روه‌ها نهێنین(واتا به‌نهێنی)- گرنگترین ستوونه له ستوونه‌کانی دیموکراسی بێ بوونیان دیموکراسی بوونی نییه. به‌ڵام نه‌ک به‌م شێوه‌یه به‌م ڕێبازه. نه‌ک به به‌کارهێنانی پڕوپاگه‌ندی دوور له دیارده‌که و دوور له بنه‌ما هزری و ئاکارهکییهکانی (واتا ئه‌خلاقییه‌کانی) و نه‌ک بۆ ئامانجی تاکه‌کی و پارته‌کی دوور له گه‌ل و نیشتمان دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به گشتی. هه‌ر بۆ نموونه ته‌ماشای چلۆنایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن له شه‌قامه‌کانی کوردستان، ده‌یه‌ها ئۆتۆمبیل و سه‌ته‌ها پارچه په‌ڕۆی جیاواز له‌گه‌ڵ هۆڕنلێدان و به‌زموڕه‌زم و هاتوهاوار! بڕوانه هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی له‌سه‌ر ده‌نگدان؛ ئاخر گۆرانی که‌ی هه‌بوو ده‌رباره‌ی ده‌نگدان؟! به‌ڕاستی ئێمه له عالهمبهدهرین، له چ گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه گه‌لێک هه‌بێت گۆرانی ده‌نگدانی چڕیبێت؟ بۆچی عیراقییه‌کان یاخود برا عه‌ربه‌کان ئاوها ناکه‌ن؟
هه‌ڵبژاردن ده‌بێ پڕبێت له دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، ده‌بێ گفتوگۆگهل سازکرێن، ده‌بێ سیاسه‌توانان بێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ڕه‌خنه له‌یه‌کتر بگرن و کێبڕکێی هزری و سیاسی بگێڕن و پیشانی بده‌ن که کێ بیروڕاکه‌ی شیاوتر و گونجاوتر و ڕێكوپێکتره، ده‌بێ سیاسه‌توانان بێنه نێو جه‌ماوه‌ره‌وه و باسیان بۆ بکه‌ن خاڵه گرنگه‌کانیان بۆ ڕوونکهنهوه و هه‌روها بۆ ئه‌وه‌ی به ئێشوئازار و گلهییوگازهنده و پێویستییهکانییان ئاشنابن. کوانێ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌یان و کوانێ بیردۆزه‌یان و کوانێ شیتهڵسازییان؟ پاره‌یه‌کی زۆر به‌کار دێنن و ئهنجامهکش به‌رهه‌مه‌که‌ی گوێزی پووک ده‌ره‌چێ!
له کۆتاییی ئه‌م باسه ده‌بێژم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌یه و سازکردنی بووه‌ته کارێکی ده‌ستووریی دیوانی (واتا ڕه‌سمی) بۆیه گه‌لی کوردستان به‌گشتی دوو ڕێی هه‌یه له‌م سۆنگه‌یه‌دا.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ژداری نه‌کا و پێداگرێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به‌بێ چاره‌سه‌رکرن ماونهتوه و له ساڵی 2003 یه‌ک هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ ته‌واوکردنیان به‌ڵکوو کراونه‌ته که‌رسته‌گه‌لی پڕوپاگهدندی سیاسی و به میلله‌ته‌که‌ی ده‌فرۆشنه‌وه به جۆره‌ها ڕێباز و ته‌کتیک ناو. هاوکات ده‌شێ هه‌وڵده‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر داوای گفتۆگۆکردن بکه‌ن له‌گه‌ڵ عیراقا له‌ڕێی شاندێکی دیبلۆماسی دیوانی که بریتیبێت له چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن بیری کوردستانی دڵسۆز و لێهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی دانیشن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان واتا عیراق و ئه‌مریکا و ئینگلستان ونه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌مه‌ش پاساوه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌لی کوردستان نه متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه نه به به‌غدا بۆ چاره‌سرکردنی کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کی کورد و کوردستان. بێگومان ئه‌م کاره نه مه‌حاڵه و نه ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر ویست و خواست و ده‌سپێشخه‌ری هه‌بن.
به‌ڵام به داخه‌وه بارودۆخه‌که ئه‌م ڕیبازه پیرۆزه ناخاته ئامێز!
بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه هه‌ر بهژداریکردنهکهیه به‌ڵام ئه‌وسا گرنگه که ده‌نگده‌ران سه‌تجار بیرکه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن. وه‌ها ده‌ره‌که‌وێ که کارله‌کارترازاوه و خه‌ڵکه له‌به‌ر هه‌ر چ هۆیه‌ک بێت به‌ره‌و ده‌نگدان ده‌ڕۆن! ده‌با ئه‌م مافه ده‌ستوورییه‌ی خۆیان به‌کاربێنن له پێناوی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات. چه‌کی جه‌ماوه‌ر بریتییه له به‌کارهێنانی دیموکراسی له ڕێگای سهنووقهگهلی ده‌نگدانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆی بدات و ده‌سه‌ڵاتی ئێستاکانه‌ی کورد بگۆڕێ یان له‌لایه‌ن که‌مه‌وه لاوازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌توان و نوێنه‌ر و پارت و لیستی نوێ یان لیستی دیکه بچنه نێو په‌رله‌مانی عیراقه‌وه. ئه‌گه‌ر دیموکراسی نه‌بێته مایه‌ی گۆڕان له ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی ده‌ستووری و قانوونی، ده‌ی دهها گه‌لان دیموکراسییان بۆچییه؟ چۆن ده‌توانین بیسه‌ڵمێنین که دیموکراسی ڕێکخسته‌یه‌کی خاسه، شایه‌نی ڕێز و باسه، له‌باره، گونجاوه، نموونه‌یی، کارایه، به‌رهه‌مداره، دادپه‌روه‌رانه‌یه و مرۆڤدۆستانه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پێ نه‌گۆڕدرێت! له ڕاستییه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هاتوو هاوڵاتیان ده‌نگده‌ر زانییان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئیمڕۆ فه‌رمانڕه‌وایه به‌ڵام ده‌رکه‌وت که گه‌نده‌ڵه، دزودرۆزنه، ناپاکه، به‌تواناو و لێهاتوو نییه له بوواری سیاسهتوانییا وه‌ک زانیاری و زانست و هونه‌ر وئاکار، ئه‌وسا ده‌بێ مافی ره‌وای خۆی به‌کاربێنێت بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که دووره له نوێنه‌رایه‌تیکردنی ویست و خواست و ئامانج و ئاوات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان.
بهدیلگهلی سیاسی له مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن هه‌نه هه‌ر وه‌کوو گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ نمه‌وونه.
گۆڕینی ده‌سه‌ڵات پێویست ناکات له‌لایه‌ن دۆڕاوه‌کان وه‌کوو تراجیدیایه‌ک بێته به‌رچاو یاخود وه‌ک ژێرکه‌وتنێکی سیاسی ڕه‌ها، به‌ڵکوو گۆڕان وگۆڕانکاری ڕهڤهنی (واتا ڕووحی) دیموکراسین. له سایه‌ی گۆڕانه‌وه سیاسه‌ت وه‌ک چه‌مک و وه‌ک دیارده و وه‌ک داموده‌زگا و وه‌ک بیروبۆچوون ده‌بووژێته‌وه، چالاک ده‌بێت، په‌ره‌ده‌سه‌نێت و هێزدارتر ده‌بێت، هاوکاتیش ده‌بێته که‌ره‌سته‌یه‌کی بزوێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی زیانمه‌ندبوونه له هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌سه‌ڵاتیان له‌دسه‌تداوه، چونکه ئه‌نجامێکی وه‌ها به واتای "ئاخرزه‌مان" نایه‌ت، به‌ڵکوو دۆڕاوه‌کان ده‌توانن ئه‌و دۆخه نوێیه بره‌خسێنن بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌خود، بۆ چاکسازیکردن وبۆ خۆپاکردنه‌وه و خۆنوێکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئه‌وسا ده‌یسه‌ڵمێنن که به راستی له‌گه‌ڵ دیموکراسین نه‌ک هه‌ر بۆ سامان وکورسین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست