کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیشکالیەتی شیعە وسونە (٢) کۆتایی - ئێران ونوێکردنەوەی کارخانەی سەفەویەکان

Friday, 30/03/2012, 12:00



 
هەناردە کردنی شۆڕش ونانەوەی تەنگژەی حوجەتی
لە ئەنجامی ئەو هەموو جیاوازیە عەقیدەییەی کە هەیە لە نێوان شیعە و سونە وەک دوو مەزهەب و لە ئەنجامی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی شیعی ئێران، ئەو دەوڵەتە کە بەداخەوە لەسەرەتاکانیدا ویستی تەنها ڕووی شیعەگەرایەتی عەلەوی نیشان بدات بە پێی دابەشکردنەکەی بیرمەندی گەورەی ئیران عەلی شەریعەتی[ مەبەست لە شیعەگەرایەتی عەلەوی، ئەو شیعایەتییە یە کە بەر لە هاتنی دەوڵەتی سەفەوی هەبوو، بەبێ جوێندان ونەفرەتکردن لە سەحابە، وبەبێ جیاوازی عەقایدی وتەکفیر کردنی یەکتر]، خەڵکێکی زۆر لە نێو سونەشدا تا ئاستی گەورە بیرمەندانی سونیش پشتگیریان لەو شۆڕشە کرد، بەڵام پاش ماوەیەک خەڵکێکی زۆری سونی لەو شۆڕشە تەکینەوە کە ڕووە مەزهەبیەکەیان بە ئاشکرا بۆ بەدیارکەوت، هێندەشی پێ نەچوو کورد لە ئێراندا زۆر زوو بۆیان دەرکەوت کە ئەو کۆماری ئیسلامییە تەنها زیندوو کردنەوەی دەوڵەتی سەفەوییە بە هەموو حیقد وقینە وهەڵمەتی مەزهەبیەوە!
هەوڵدانی ئێران بۆ نانەوەی تەنگژە لە سەرتاسەری جیهان، تەئکید لەسەر ڕاستیەک دەکاتەوە کە ئەو دەوڵەتە لەوەتی هەیە بە پەیڕەوانی ڕێبازی [حوجەتیەکان] بەڕێوە دەچێت، مەبەست لە حوجەتیش کە لە وشەی [الحجە] هاتوە ئاماژەیە بە ئیمام مەهدی، ئەوەش بزوتنەوەیەکە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزرا، لەلایەن ێیە اللە الشیخ محمود الحلبی دامەزا.
حوجەتیش : ئەو تیۆرەیە کە باوەڕی بەوەیە بڵاوبوونەوەی شەڕ وگەندەڵی و جەور وستەم چاکترین ڕێگایە بۆ بەدیارکەوتنی مەهدی مونتەزیر . شێوازی ئەحمەد نەژاد لە دواندنی مەهدی ولێدوانەکانی هەتا لەناو کۆڕی نەتەوە یەکگرتوەکان مرۆڤ دەگەیەنێتە ئەو قەناعەتە کە خودی ئەحمەدی نەژادیش حوجەتیە، نەژاد لە نامەیەکدا بۆ خەزوری کورەکەی دەنوسێت: " ئێمە لە سەردەمی بەدیارکەوتنداین واتە بەدیارکەوتنی مەهدی تۆش عاشقی ئیمامی زەمانی وباوەڕت پێی هەیە" هەر لەپاش هەڵبژاردنەوەی لە ٢٠٠٥ نەژاد گوتی:" ئیمانداران بە تەعالیمە ئیسلامیەکان هەموو کارێک دەکەن پێیان بکرێت بۆ خێراکردنی بەدیارکەوتنی مەهدی"!! هەتا خەڵکی ئێران بە گاڵتە دەڵێن نەژاد لە دانیشتنەکانیدا کورسیەکی بەتاڵ بۆ ئیمامی زەمان دادەنێت، ولە نان خواردنەکانیشیدا دەفرێکی [قاپێکی] بەتاڵ بۆ ئیمامی زەمان دادەنێت!
ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی شیعەگەرایەتی سەفەوی بۆ خەڵک دەردەکەوت لە ڕێگای بە شیعەکردنی خوێندکارە سونییە سەرسام بوەکان بە شۆڕشی ئیسلامی کە دەچوونە ئێران یان بانگهێشت دەکران بۆ خوێندن لەوێ، یان لە ڕێگای ئەو هەموو کتێبانەی کە باسی لە کەسانێك دەکرد مەزهەبی خۆیان دەگۆڕی لە سونییەوە بۆ شیعە پاش ئەوەی بۆیان دەدەکەوت کە سونەگەرێتی یانی گومڕایی وەک کتێبگەلێکی وەك [لاکون مع الێادقین، پم اهتدیت، السیعە هم اهل السنە وهتد...!! لە نوسەرێکی عەرەبیم گوێ لێبوە دەڵێ کاتی خۆی بۆ کۆنگرەی یەکێتی ئیسلامی شیعە وسونە داوەت کرابوو کە سەدان نوسەر وبیرمەندی سونی و شیعی بەژداریان تێدا کردبوو، کەچی هەر لەبەردەمی هۆڵەکە کتێبی شەری مەزهەبی بە خۆڕایی وبەلاش دەدرایە خەڵک!!!
لەوانەیە خەڵك بڵێن کە خەتابار هەر ئێران نییە وسعودیەش خەتابارە کە هەمان شەڕی مەزهەبی دەکات لە دژی شیعەگەرایەتی، لە وەڵامدا دەڵێین: ئەوانەی لە ڕۆژگاری حوکمی شای ئێراندا ژیاون چاک دەزانن کە جیهانی ئیسلامی نە ئەوەندە شەڕە مەزهەبیە ونە ئەوەندە حەساسیاتە تائیفیەی تێدا بوو، نە ئەوەندە کتێبی دژ یەک دەردەکرا، نە کەس ئاگاداری سەلەفیەت بوو، نە ئەو هەموو ڕۆژنامە و گۆڤار وکەنالە ئاسمانیانە تەرخان کرا بوون بۆ شەڕی تایفی ومەزهەبی شیعە وسونە.
دوایی دەوڵەتی سعودی وەک ئێران دەوڵەتێکی عەقایدی نییە ولەبەرەی ئیسلامی سیاسیدا نییە وناکۆکە بە هەموو گروپێکی ئیسلامی سیاسی، کەچی ئێران خۆی بەخاوەنی شۆڕشی ئیسلامی دەزانی دەبوایە ئەگەر شەڕی مەزهەبیشی پێفرۆشرابایە وەڵامی نەدابایەوە، نەک خۆی دەست پێشخەر بێت...
شیعەگەرایەتی ئەمڕۆ بەداخەوە لە چەندین شوێنی گرنگ وهەستیار چەقی گرژی دروست کردوە سەرەڕای خودی ئێران لە لوبنان لە سوریا کە لەو ڕۆژگارە خەریکە شەرەکە دەبێتە شەڕی مەزهەبی شیعە وسونە، کاتێ میلیشیاکانی حزب الله شیعی وهەزاران پاسداری ئێران بە سەرۆکایەتی ئاغای سلێمانی بەژداری دەکەن لە سەرکوتکردنەوەی خەڵکی سونی سوریا. لە لوبنان حزب الله شیعی دەوڵەتێکە لە نێو دەوڵەتدا وهیچ مانایەکی بۆ دەولەت بوونی لوبنان نەهێشتۆتەوە. لە پاکستان زەبر وەشاندنی مەزهەبی شیعە وسونە لە یەک گەیشتۆتە سنوری بێهودەیی وعەبەسیەت کە تێیدا حورمەتی مزگەوتەکانی یەکتریش ناپارێزن. لە بەحرەین شۆڕشێکی مەزهەبی بەرپاکرا لە ژێر پەردەی بەهاری عەرەبی بەڵام خەڵک هەر زوو پێیان زانی. من لە لەندەن لەناو خەڵك لە هاید پارک کاتێ کابرایەکی شیعەی بەحرەینی قسەی بۆ خەڵک دەکرد وباسی مەزلومیەتی شیعەی بەحرەینی دەکرد، پێیم گووت: من لەگەڵ مافی خەڵکی زۆربەی بەحرەینم کە شیعەن، بەڵام تۆ دەتوانی ئیدانەی ئەو قەتلوعامەی خەڵکی سوریا بکەیت لە دژی بەشاری عەلەوی؟!! بێگومان نەیتوانی هەر ورتە ورتی دەکرد وڕایدەکرد لە وەڵامدا!
لە یەمەن حوسیەکان خەریکە گڕ لە سەرتاسەری یەمەن بەردەدەن بە پاڵپشتی ڕاشکاوی ئێران، هەرچەندە یەمەن شیعەی زەیدین وزۆر میانڕەون زۆر جار کە سەرنجی بیروڕاکانیان دەدەم دەڵێم دەڵێی هەموو لایەنە چاکەکانی شیعە و سونەی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە، بەڵام عەقڵیەتی سەفەوی ئێرانی ڕقی لەو تەباییەیە ئەوەتە تیۆری گەڕانەوە بۆ ئەسڵ لەگەڵ زەیدیەکانیش بەکار دەهێنێت وەك چۆن لەگەڵ عەلەویەکان بەکاری دەهێنێت وخەریکە زەیدیەکانی یەمەن دەکاتە دوازدە ئیمامی کە ئەوەش کارەساتێکە بۆ ئیسلام و خودی شیعەگەرێتیش، چونکە دەکرا بە پێچەوانەوە دوازدە ئیمامی یەکان سودیان لە فیقهی زەیدیەکان وەرگرتبا، بەڵام ڕووی پارە وهەژاری ڕەش بێت کە ئەمڕۆ پارەداری نابینا بێپارەی چاو ساغ دەبات بەڕێوە....
کێشەکە گواستراوەتەوە هەندێك وڵات کە تا دوێنێ یەك تاقە شیعەیشی تێدا نەبوو وەک میسر کە تەنها سەردەمانێك دەوڵەتێکی شیعی فاتیمی [٩٠٩ ١١٧١ میلادی] تێیدا حوکمی دەکرد بەسەر زۆربە سونیەکەی خەڵکی میسر وەک سوریای ئەمڕۆ، کە لە کۆتاییدا سەلاحەدینی ئەیوبی ئەو دەوڵەتەی لەناوبرد تا ئەمڕٶش شیعەکان جوێن و نەفرەت لە سەلاحەدینی ئەیوبی دەکەن چونکە دەوڵەتە گەندەڵەکەی فاتیمیەکانی ڕوخاندوە... ساڵی پار رۆژنامەی [المێریون] لە ١٣/١٢/٢٠١١ ڕاپۆرتێکی ترسناکی بڵاوکردەوە دەربارەی دەعوەی شیعەگەرایەتی لە قوتابخانەکانی میسر لە ئەنجامی سکاڵای دایکان وباوکان کە مندالەکانیان فێری چەمکە شیعیەکان دەکەن!
لە مەغریب لەبەر هەژاری توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بکەنە شیعی تا ڕادەی ئەوەی دەوڵەت لەبەر ڕەخنەی زاناکان وخەڵک سەفارەتی ئیرانی داخست... لە تونس گومان هەیە هەتا راشد غەنوشی تەشەیوعی کردبێت لەبەر ئەو هەمو مەدح وسەنایەی ئێران دەکات هەتا یەکێک لە سەرکردەکانی نەهزە [موبارەك بەعداش] کاتێ دەبێتە شیعی دەڵێت: کە هەواڵی وەرگەڕانی بۆ شیعە دەگەیەنێتە سەرکردەکانی نەهزە، راشد غەنوشی گوایە پێیدەڵێت: پیرۆزە، دەڵێ پێیم گوت دەربارەی سێ شت پرسیارت لێدەکەم ئەگەر وەڵامت دامەوە واز لە شیعایەتیدەهێنم!
غەنوشی گوتی: پرسیارەکانتم ناوێ، چونکە ئێمە باری شیعە نابەین لە وتوێژ وگفتوگۆدا، ئەوانە حزبیکن بیروباوەریان لەسەر بنچینەیەکی توند دامەزراندوە لە کۆنەوە لە سەردەمی حەزرەتی عەلیدا!!! هەرچەندە گومانم لەڕاستی ئەو قسەیە هەیە، ئەوە ئەگەر ڕاست بێت کارەساتە، تونس بکەوێتە دەست کەسێکی وا نەشارەزا.!
وجەزائیر ومۆریتانیا و نەیجێریاش بە ڕادەی جیاواز کێشەی مەزهەبی شیعە وسونەی تێدا دروست بوە، هەرچەندە شیعە لەو وڵاتانە ١% دانیشتوانیش نابن!!
لە تورکیا هەرچەندە ئامارێکی زانستی نییە بەڵام تەقدیراتەکان باسی نزیکەی ٤ ١٠ ملیۆن عەلەوی دەکات کە ناسراون بە زۆر دووری لە دین، هەتا مزگەوتیشیان نییە وبەشێکی زۆریشیان کوردن، دەمێکە ئێران لەسەر ئەو تایفەیە ئیش دەکات هەرچەندە شیعەی بەرایی ئیمامی ئەو عەلەوییانەی بە کافر دەزانی، چونکە بەڕاشکاوی عەلی بە خوا دادەنێن لە بیروباوەڕ ودەقەکانیاندا، بەڵام لای شیعە چاکترە عەلی بەخوا دابنێیت بەڵام سونی نەبیت وپێت وابێت ئەبوبوکر وعومەر وعوسمان لە پێش عەلیدا دێن بە پێی زنجیرەی سونی!! هەروەها شیعەی جەعفەری باوەڕی بە تیۆری گەڕانەوەی لق هەیە بۆ ئەسڵ، واتە خۆی وەك شیعەی جەعفەری پێ ئەسڵە و عەلەویەکانی پێ لقە وهەوڵی گەڕانەوەیان دەدات بۆ ئەسڵەکە، لە جیاتی تەکفیر کردن و نەفرەت کردنیان، ئەوەش بێگومان زیرەکیان دەردەخات، ئەوە نییە سەلەفیەکان خۆمان خەریکە هەموو ئۆمەتی سونی وشیعی پێکەوە تەکفیر دەکەن!!
عەلەویەکانی نێو موخابەراتی تورکیا لەو دواییە سەرۆکێکی سوپای ئازادی سوریای [محمد حسین هرموش] ی تەسلیم کردەوە بە ڕژێمی سوریای عەلەوی!
لە سوریاش هەرچندە عەلەویەکان کەمینەن ڕێژەیان لە چاکترین تەقدیردا ناگاتە ١٠% بەڵام لە ڕێگای سوپا وکودەتای سەربازی دەستیان بەسەر چارەنوسی ئەو وڵاتە داگرتوە بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ ودەرگاکانیشیان بەو دواییە لەسەر پشت کردۆتەوە بۆ چالاکی تەبشیری ودەعەوی شیعەگەرایەتی وپارە وپولێکی زۆریشی تێدا هەلدەرێژن، بەڕای من یەک لە سەرەکیترین هۆکاری شۆڕشی سوریا کە لە شاری دەرعا سەری هەڵدا، وەڵامدانەوەی ئەهلی سونەی ئەوێیە لە دژی بەرفراوترین هەڵمەتی شیعەگەرایەتی کە لە دەرعا بەڕێوە دەچێت وبە یارمەتی وموبارەکەی ڕژێمی بەعسی عەلمانی عەلەوی نەتەوەیی وعروبی!! ئەوەی قەبارە وکاریگەری هەڵمەتی شیعەگەرایەتی بزانێت، سەری سوڕنامێنێت بۆچی خەڵکی سوریا بەو شێوەیە خۆکوژییە سورن لەسەر ڕوخانی بەشار ئەسەد، کە لە باوکی حافز ئەسەد بە پەرۆشترە بۆ گرتنە باوەشی جموجۆڵی شیعەگەرایەتی!! لەسەردەمی بەشاردا مەواکیبی حوسەینی شیعە عێراقی ولوبنانی وکەمینەیەکی شیعی سوری کە ڕێژەیان ٠،٤% خەڵکی سوریایە بەناو دیمەشق وبەبەردەم مزگەوتی ئومەوی مێژوویی وبەناوبانگدا تێدەپەڕی بەو پەڕی ئیستفزازەوە وبە نەفرەت کردن نەک لە یەزید و موعاویە، بەڵکو نەفرەت کردن لە حەزرەتی ئەبوبەکر وعومەر وعائیشە وحەفسە بە پاراستنی موخابەرات وهێزە ئەمنیە عەلەویەکان!! ئەو ڕەهەندە بابەتیکە پێویستی بە باسێکی سەربەخۆ هەیە بە نیازم لە ئایندەدا لەسەری بنوسم

کاردانەوەی سونی
لە بەرانبەر ئەو هەڵمەتە بەهێزەی شیعەدا، جیهانی سونی کە زیاتر خۆی لە دوو دەزگادا دەبینێتەوە، یەکەمیان: ئەزهەر کە نوێنەری ئیسلامێکی میانڕەوی سونی دەکات ودوەمیان باڵە توندەکەی سەلەفیەتی سونی کە سعودیە سەرپەرشتی دەکات، لەبەر ئەوەی تەنها بە کاردانەوە کاردەکەن هەست بە بێ سەروبەریەك دەکەیت لە چالاکیەکانی.
جارێ ئەزهەر تا لەژێر دەستی عبدالناێر وسادات وموبارەکدا بوو، بە بچوکترین ڕۆلی خۆی هەلنەدەستا، بەڵام لەوەتی شێخ احمد گیب بۆتە شێخی ئەزهەر ئەو پیاوە بەڕاستی سەلماندویەتی کە زۆر وردبین ومیانڕەو وبیرمەندێکە لە ڕیزی یەکەمدا، کاتێ هەستی بە چالاکیە نامۆکانی ئێران کرد لە میسر لە ژێر پەردەی خۆشەویستی ئەهلی بەیت وزنجیر لە خۆدان لە مزگەوتی حوسێن لە قاهیرە وچالاکیەکانی ناو قوتابخانەکان وەک ئاماژەمان پێکرد، بەیانێکی زۆر بەهێزی دەرکرد لە دیسەمبەری ٢٠١١ لە دژی چالاکی شیعەگەرایەتی وگوتی میسریەکان لە ژێر سایەی مەزهەبی سونیدا هەموو دەسکەوتە مێژوییەکانیان هێناوەتە دی لە پاراستنی جیهانی ئیسلامدا کاتێ سەرکەوتن بەسەر تەتارەکان، ودەرکردنی خاچ پەرستەکان لە خاکی پیرۆز بە سەرکردایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی قارەمان....دوپاتی کردەوە کە دژی هەر هەوڵێکی شیعەگەرایەتی دەوەستن لە میسر.
ئەوەی کە بە چڕی بەربەرەکانێی شیعەگەرایەتی دەکات سەلەفیەکانی سعودیەن لەوانەی لە دەزگا ئاینیە حکومیەکان و غەیرە حکومیان... ئەو وڵاتە لە ترسی پەل هاوێشتنی ئێران بۆ کەنداو لە ڕێگای کەمایەتیە شیعەکانی کەنداو و لە سنوری عێراقدا کە ئەمڕۆ بە ئیمتیاز شیعییە، شەڕێکی مەزهەبی توندی شیعەگەرایەتی دەکات بە چاپکردنی کتێب ودامەزراندنی کەنالی ئاسمانی وگۆڤار ونامیلکە وشتی تریش، بەڵام وەک ئاماژەمان پێکرد چونکە دەوڵەتی سعودی وەک ئێران دەوڵەتێکی عەقایدی نییە ولەبەرەی ئیسلامی سیاسیدا نییە ودژی هەموو گروپێکی ئیسلامی سیاسییە، بۆیە ئەگەر خەڵکەکە لە سروشتی خۆیدا سونی نەبان وفیکری ئێرانی شیعیش هێندە نا مەنتیقی نە بوایە کە تەنها بریتیە لە بەشینەوەی جوێن وحیقد بەسەر ئەم وئەو، ئەوە لەوانە بوو سەرکەوتن بۆ شیعەگەرایەتی بوایە، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو پارە وسامانەی کە سەرفیشی دەکەن بەرهەمێکی ئەوتۆیان دەست نەکەوتوە، هەرچەندە وەک هەمیشە عادەتیانە شت زۆر گەورە دەکەن و ئیدئعای ئەوە دەکەن کە خەڵکێکی بێشوماریان کردۆتە شیعی لە نێو ئەهلی سونەدا!!
عروبەتی سونەکان و میللەتگەرایی شیعەکان
زۆر جار گوێمان لێ دەبێت کە تەیاری عروبەت لە ناو شیعەدا لاوازە، بەڵام هەمان تەیار لە ناو سونەدا بە هێزە، بەڵام بە وردبونەوەیەک دەردەکەوێت کە ئەو مەقولەیە بێ کەموکورتی نییە..
بە نسبەت نا عروبەتی ڕەوتی شیعەگەرایەتی تا ڕادەیەك ڕاستە هۆیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەژداری کەسانێکی نا عەرەب بەتایبەتی لە فارسەکان وعەجەمەکان لە دامەزراندنی پێگەکانی ئەو مەزهەبە، هەروەها لەبەر لەباوەش کردنی خەڵکی فارس بۆ دەعوەی ئەهلی بەیت کە هەتا عەباسیەکانیش لەسەر شان وپیلی ناعەرەبەکانی وەک کورد وفارس هاتنە سەر سەکۆی خیلافەت...بێگومان کاریگەری فارسی بەسەر جیهان بینی شیعیدا ناکرێت نکوڵی لێ بکرێت تا ڕادەی ئەوەی هەندێک حەدیسیان بەدەوی ئیمامەکانیان دروست کردوە کە گوایە خودی مەهدی لەوەچەی یەزدجەردی فارسەکانە.
عەلامە النوری الگبرسی لە کتێبی [النجم الپاقب فی احوال الامام الحجە الغائب] شتێکی زۆر سەیر باس دەکات، دەڵێت یەک لە نازناوەکانی ئیمامی زەمان نازناوی پاشای یان ڕزگارکەری مەجوسە [خسرو مجوس] ١/ ١٨٥.!!!
لە [بحار الانوار] المجلسی ئەو بیرۆکەیە ڕوندەکاتەوە کە ڕیوایەت دەکات لە نوشجان کوری البودمردان دەڵێ: کاتێ فارس دۆرا لە شەڕی قادسیە و هەواڵەکە گەیشتە [یزدجرد کوری شەهریار].. ڕای کرد ولە دەرکی دیوانەکەی گوتی: السلام علیک ئەی دیوان، ئەوە من بەجێت دەهێڵم، بەڵام یان بەخۆم دەگەڕێمەوە بۆت یا پیاوێك لە وەچەکانم دێتەوە بۆت هێشتا سەردەم وزەمانی نەهاتوە...سلێمان دەیلەمی دەڵێت: چومە خزمەت ئەبو عبداللە پرسیارم لێیکرد: مەبەستی چییە لە [یا پیاوێك لە وەچەکانم دێتەوە بۆت]؟ گوتی: ئەوە ێاحێبی زەمانە لە شەشەم وەچەی منە کە لە پشتی یزدجەرد کەوتۆتەوە وکوری ئەوە. [بحار الانوار٥١/ ١٦٣ -١٦٤] کەوابوو کوڕی پاشای فارس دەگەڕێتەوە بۆ تۆڵەی باوکانی لە عەرەبدا!!!
هەر لە کتێبی [الغیبە] ی محمد بن ابراهیم النعمانی، ێ ٢٣٤، عن ابی عبداللە علیه السلام قال: [اژا خرج القائم لم یکن بینه وبین العرب و قریش الا السیف،،،] واتە کە مەهدی هات تەنها شمشێری لە نێوان خۆیی وعەرەب وقورەیش لە نێواندایە!!
بیرمەندێکی گەورەی ئێرانی ێادق زیبا كلام، لە دوو چاوپێکەوتندا لەگەڵ هەفتەنامەی ێبح ێزادی کە بەو دواییە کردویەتی دەڵێت: وێنەی عەرەب لە یادەوەری نەتەوەیی و ئایینی دا هەمان شتە وهەمان نێگەتیڤە، "وابزانم زۆر لە ئێمەمانان ڕقی لە عەرەبە لە دیندار و عەلمانیەکاندا" لە یادەوەری دینداری فارسدا عەرەب بریتیە: "لە سونی ، ناسیبی، ئەمەوی، عەباسی، ئەعرابی، مونافیق، دوژمنی ئەهلی بەیت، وەهابی ، تیرۆریست، بەعسی، ێەدامی...!"
لە یادەوەری نەتەوەیی فارسیدا عەرەب بریتییە: " پێخواس، پیس، چەپەڵ، دزێو، ڕەش پێست، تینوی خوێن، دڵ ڕەق، دڕندە، بێزراو، ئەهریمەن، دز، مارمیلکە خۆر، داگیرکەر، کچ زیندەبەچاڵ کەر،.."
زیبا كلام: " لەوە دەچێت کە ئێمە وەک ئێرانی نوشوستە مێژوییەکانمان لە قادسیە بەر لە ١٤٠٠ ساڵ لەبیرنەکردوە"!!
عروبەت وناعروبەتی سونە و شیعە لەو چوارچێوەیە دەبێت بخوێندرێتەوە، نەك شیعە وەک مەزهەبێکی ئینسانی و مرۆدۆست وێنا بکرێت، هەموو دەزانین کە لای شیعە بەپێی ڕیوایەتەکانیان مەکروهە تێکەڵاوی لەگەڵ کورد بکرێت وژن وژن خوازیان لێنەکرێت [باب كراهە معاملە الاكراد ومخالگتهم] ، هەروەها لەگەڵ پێست ڕەشەکانیش، لە هەموی نامرۆیانەتر ڕیوایەتەکان دەڵێن نابێت مامەلە لەگەڵ دەردەدار وکەمئەندامەکان مەکەن چونکە گەورەتین ستەمە [باب كراهە معاملە ژوی العاهات]!
چونکە شیعەی عەرەب پەڕاوێزخراون ولەژێر کاریگەری شیعەی فارسەکاندان ولە ژێر کاریگەری ئەو ڕیوایەتانە دان، سەرەڕای کاریگەری رەوتی عروبەتی نەتەوەیی عەرەب کە سەدام گوزاریشی لێدەکرد، ناعروبەتی شیعەی عێراق هیچ مسۆگەریەک نییە بۆ مرۆڤایەتی ڕێبازیان، چونکە تەنها عەرەب فاشیەتی عروبی دروست ناکات، شۆڤێنیەتی مەزهەبی وفارسیش لەئارادایە، ئەوە نییە کوردە فەیلییەکان بە ملیۆن لە بەغدا و خوارووی عێراقن کەچی دەنگێکیان ناچێتە گیرفانی کوردەوە، چونکە وەک چۆن عەرەبی شیعە وەلایان بۆ مەزهەبە زیاتر هەرواش کوردی شیعە وەلایان بۆ مەزهەبە زیاتر لە نەتەوەکەی خۆیان.
هەر بۆیە ئەگەر بڕوانینە مێژووی دوور دەبینین کورد لە ئێران مەینەتیەکی زۆری دیوە لەسەر دەستی سەفەویەکان کە هەوڵیکی زۆر دۆزەخیانەی دا بۆ بە شیعەکردنی کورد وئەوانەشی ڕەتیان کردەوە بە کوشتن وتاڵانکردن و نەفی کردن تێیان کەوتن، کوردەکانی خوراسانیش نمونەی زیندون لەو هەڵمەتە سەفەوییەدا. ئەمڕۆش هەموومان ئاگادارین بە وەزعی کورد لە ئێراندا، هەرچەندە ئێران عروبی نییە، بەڵام ترسناکی مەزهەبیەتی سەفەوی کەمتر نییە لە عروبەتی فاشی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە