کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌وی ڕابردوو پارتی زیره‌ڤانیه‌كانی سوپای 5 و فه‌رمانده‌ی كه‌ركوكی بۆ موسڵ و كه‌ركوك ناردووه‌

Saturday, 28/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 ی هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زاری مقه‌ده‌م بروسك قادر قه‌ساب هه‌واڵگری سوپای 5ی زێره‌ڤانیه‌وه ‌ئاشكرای كرد" که‌ شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 11ی شه‌و به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی سوپای 5ی كه ‌عادله ‌ره‌شه‌ فه‌رمانده‌یه‌تی بۆ سنوری پارێزگای موسڵ و ناوچه‌كانی سنجارو زومار نیردراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد به‌هه‌مانشێوه‌ فه‌رمانده‌ی كه‌ركوك كه ‌باره‌گاكه‌ی له‌ قوشته‌په‌ی سه‌ر به‌ هه‌ولێره ‌و بۆ سنوری شاری كه‌ركوک نیردراون.
له ‌مقه‌ده‌م بروسك قادر قه‌ساب ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی ته‌واوی هیزه‌كانی زیره‌ڤانی و چه‌کدار ‌و ئاسایشه‌كانی ژێر ده‌سته‌لاتی پارتی خراونه‌ته ‌ئینزاره‌وه‌، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشیكی سوپای عێراقی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ زۆربه‌ی هیزه‌كانی زیره‌ڤانی و چه‌کداره‌کانی پارتی نیگه‌رانن كه‌ شه‌ڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌وت و غازه ‌نه‌ك ناوچه ‌داگیرکراوه‌کان و به‌شه‌ڕێكی شه‌خسی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل نوری مالیكی ده‌زانن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ‌شه‌وی رابردوو مه‌سعود بارزانی هیزه‌كانی بادینان و ئاكری و بارزانیشی خستۆته‌ ئینزاره‌وه‌ بۆ كاتی پێویست. ئه‌مه‌ش چه‌کداره‌ سۆرانییه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ نیگه‌ران کردووه‌ ، که‌ پێیان وایه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌میسه‌ سۆرانییه‌کان ده‌کاته‌ سووره‌ی به‌رله‌شکر و چه‌کداره‌ بارزانییه‌کان له‌ هه‌ره‌ ریزی دواوه‌ داده‌نێت، تا که‌مترین زیانیان پێبگه‌یه‌نرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە