کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی سوریا دەستی داوەتە شاڵاوێكی گرتنی بەرفراوانی كوردان لەو وڵاتەدا

Monday, 04/01/2010, 12:00


هێزەكانی دەوڵەتی سوریا دەستیان بە شاڵاو و پەلاماری نوێ گرتنی هاوڵاتیانی كورد كرد. گیراوان بێ ئەوەی كە دادگایی بكرێن و مافی پارێزەریان هەبێ، سزایان بۆ دەبڕدرێتەوە. بەپێی لێدوانێكی لیژنەی ماد بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سوریا، هێزەكانی سەر بە ئاسایشی سەربازی، هەڵیانكوتایە سەر ماڵی خویندكار هەڤراز محمد أمین حسن لە شاری مەعبدەو دەستگیریان كرد. هێزەكان دەستیان گرت بە سەر كۆمپیوتەرو هەندێ لە شتومەكەكانی دا بێ ئەوەی كە هیچ ڕوون كردنەوە و بیانویەك بدەن. تا ئێستاش هیچ زانیاریەك لە سەر ناوبراو نازانرێ. بەپێی لێداونەكەی لیژنەی ماد، لقی ئاسایشی سیاسی شاری مەعبەد خوێندكار هەڤرازی گرتووەو گواستویەتەوە بۆ ئاسایشی سیاسی شاری حەلەب.
خوێندكاری زانكۆ مستەفا نەعسان عارف كە لە 9ی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە شاری كۆبانی دەستگیر كراوە، تا ئێستا چارەنوسی نازانرێ. بە هەمان بەیاننامە، ئاماژەبە لاوی كورد دلبرین ئۆسێ، دەدات كە لە كاتی دەستگی كردنیەوە لە 16 مانگی ئابی ساڵی پارەوە لە گەڕەكی روكنەدینی دیمەشق، تا ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر چارەنوسی نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە