کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چوارێنەکانم .. لەسەر ئیزنی بابا تاهیری کورد

Thursday, 11/09/2014, 12:00

1943 بینراوە


دەپرسم لە مانگ وێنەی تۆی دیوە ؟
دەڵێ بۆیە من رەنگم پەڕیوە
رەنگی زەردی من هی ئەوڕۆ نییە
وەک یاری تۆ نیم رەنگی خەمڵیوە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هەموو رۆژێک دەڵێم دڵ چۆنە یارت
چلۆنی تێدەگەی رێی کارو بارت
دەزانی رێی ئەوین پڕ دڕکو داڵە
سەرت دانا ئەوەش ئەنجامی کارت .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
لە تاوان روو لەدەشتو چۆلگەمە من
ژیانم بۆتە کەکرە ودەردو ئۆفن
دەڵێم وێنەی تەریدە شێتو شەیدا
لە دووری شار بژیم تا کاتی مردن
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ڕیزەداوت بۆ دانام ودڵم بووبە یەخسیرت
دەروونمت کردە شەتاوی خوێن بە شیروتیرت
کە دیتت بەندمو کۆتی ئەوینی تۆم لە ملدایە
رۆیشتی نەگەڕایەوە من مام وسۆزی ئەوینت.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بێچارە دڵم وایدەزانی کە ئەوینی دەدەیەی تۆ
لە بڕی کەکرەوژار شانەیی هەنگوینی دەدەیەی تۆ
هەرچی بە سەرم هات لە ئەوینت بوو کەداکەوتوتەپی
ئەی دل بەری چاوئەنداز بەدڵ مەرگ ونەمانم دەدەیەی تۆ
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دەزانم چەرخی چەپ تۆ سپڵە کاری
لە کردارو گوتەش خێچ وخواری
هەموو دەرگای هومێدت گاڵە دالێم
وەکوڕێوی لە فێڵ ونزمە کاری
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
لە چوار وەرزی ژیان حاڵم پەشێوە
بە لێشاو نەشتەری ژین وا بە ڕێوە
ئەگەربست بست بچێنم گوڵ وگوڵزار
لە جیاتی گوڵ هەموو چقڵم بە پێوە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بە بێ تۆ کوا بەهار تام وبەرامی
لە هاوینیش گەڕێ کەکرەیە تامی
هەموو رەنگێک لە پاییزڕەش دەنوێنێ
تەزووی زستان مەڵێ بەد کارە زامی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هەتاو رووی وەرگەڕاند رووی تۆ نە بینێ
شەوی چاردەش لە شەڕمان خۆ دەنوێنێ
لە گوند شار وچٶلگەش هەر چی دیتم
بە دڵ بۆ دڵ بە باڵای تۆ دەخوێنێ.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
جەعفەر کەریمی
١٣/٩/٢٠٠٩


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)