له ناساندنی ئهنفال به جینۆساید، کهناڵی NRT رۆڵیکی باشی نهبوو!
Monday, 10/12/2012, 12:00
لەو رۆژەوهی دەنگۆی ناسینی ئەنفال لە پەرلەمانی سوید وهک جینۆساید باس دەکرێ، زۆر لایهن، نووسهر، کەسایەتی و راگهیاندن، بهتایبهتیی راگهیاندنهکانی سهر به دەسەڵات و سێبەرەکەی، له دیار و نادیارهوه دژی ئهو ههوڵه یان یان کارکردن بۆ کهمکردنهوهی نرخ و بایهخی ئهو کاره کهوتوونهته ههڵسوکهوت و باسهکانیان خستۆته گهڕ، که سهرهتا بهوه دهستیان پێکرد تا ئهو دهستکهوته بخهنه بهسهروهری حیزبهکانی دهسهلات، کاتێکیش ئهمه سهری نهگرت، ئیستا لهههوڵی کهمکردنهوهی ئهو دهستهکهوتهدان، ئهوهی جێگای سهرسوڕمانه کهناڵی ئێن ئاڕ تییه، که دهبێت بپرسم ئهی ئهمان بۆ؟ بهتایبهتیی من دهزانم ئهو لایهن و راگهیاندن و کهسایهتییانهی سهرهوه که ناوم هێناون چهند هۆکارێک ههیه لهوانه:
1. خۆیان رۆڵیان تیا نەبوو.
2. مادام ئەو دەستکەوتە رێکخراو خەڵکێکی تیایە سهر به حیزب و دهسهڵات نییه، ئیتر دهبێت به شێوهیهکی تر بنرخێنرێت و لێیان بدرێت.
هاوکات لەتەک ئەوەی ئەو دەستکەوتە نەتەوەییە، سیگنالێکە بۆ دەوڵەتە داگیرکەرەکان ، کە ئەگەر تاوانی جینۆساید بەرامبەر بە کورد بکەن ، زوو یان درەنگ ئەوا روو بە رووی لێپێچینەوە نێودەوڵەتی دەبن . بۆیە ئاساییە ئەو دەوڵەتانە لە ڕێگای مینبەرە تایبەتیەکانیان هەولی بێ بایەخکردنی بدەن .. بەرادەیەک ئێمە ئاگاداربوین لە رۆژی ٢٨ی مانگ گروپێک لە تورک زمان لە تەک ئێمە لە پەرلەمان بوون ، تا ئاستی ئەوەی یەکێک گفتوگۆکانی ناو پەرلەمانی بۆ وەردەگێران، چونکە سویدیان نەدەزانی (لە هۆلەجامخانەکە) دابوون.
گەرچی لە سەرەتاوە میدیای دەسەڵات و زۆر ناوەند و کەسایەتی هەوڵیان دا بە دوو ئاڕاستە کار بکەن.
1: خۆیانی تیا بخەن کە رۆلیان هەبووە بەلام بەهۆی ئەوەی بەڵگە و فاکتیان نەبوو ، سەرنج لە سەریان دەدرا بۆیە پاشەکشەیان کرد و دەستیان بەبێ یاخکردنی دەستکەوتەکە کرد.
2: گەرچی نێچیرڤان بارزانیش بروسکەی پیرۆزبایی نارد، کە من پێم وایە، کهسێکی وهک نێچیرهڤان مافەی نییە پیرۆزبایش بکات (لەبابەتی تر دێمە سەری)، بەلام میدیای دەسەلات هەر لە رۆژی یەکەمەوە تائیستا هێچ گرنگیەکیان بەو دەستکەوتە نەتەوەییە نەداوە، هەموتان دەبیننن بەپێچەوانەوە ی ئەمەش میدیای دەسەلات، له رێگای هەندێ مینبەری سیبەری خۆیان هەوڵیان دا، که بەهەموو شێوەیەک رۆڵی چاودێری کوردۆساید و ئەو پەرلەمانتارانەی رۆلیان تیابووە کە لەگەڵ دهسهڵاتدا هاوڕا نین، رۆڵیان کەم بکەنەوە، بۆیە هەر باسیان نهکرد، ئیستاش هەولێک هەیە بڵێن هیچ نەبووە یان تەنیا لەکۆبۆنەوەیەکی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان واژو کراوە، ئەوەش شتەکی زۆر لاوازە .
ئهوهی جێگای سهرنج و لە هەموان مەترسیدارتر بوو، ئهو ههواڵهی کەنالیNRT بوو، که دوێنێ بڵاویان کردهوه، هەستی خۆشیی و شادیی، که لە دڵی خەڵکیان ئازاردا، ئهو سیگناڵهیان دا ئەوەی، گوایه ئهوهی رویداوە هیچ نەبووە. له ههوالهکهدا وایان نووسی، که:
دوا بهدوای ئهوهش (ناسینەکە) ژمارهیهك كهسایهتی و چالاكی كورد، ئهم كارهیان بۆ رۆڵ و تێكۆشانی خۆیان گێڕایهوه... یان دەلێن (بریاریناساندنیتاوانی ئهنفاڵ نهبووه به جینۆساید، بهڵكو ههڵوێستی لایهنهكانی پهرلهمان سوید بووه. له یهكێك له راپۆرتهكانی لیژنهی دهرهوهی پهرلهمانی سویدا، كه ناردویانه بۆ پهرلهمان، بێ ئهوهی ئهم پرسه، بكرێته بڕیار و بێ ئهوهشی بخرێته دهنگدانهوه).
هاوکات ئاخافتنێکی پەرلەمانتار جەبار ئەمینیان بلاو کردبۆوە بەڵام ((لاتقربوو سلاتەکەیان نوسیبوو، وانتم سکارەیان لابردبوو)) دواتر لیدوانەکەی پەرلەمانتار جەبار ئەمینیان دەستکاری کرد، کە بۆی باسکردبون ((بەهۆی ئەوەی هەموو کۆک بون بۆیە نەدراوەتە دادگا هاوکات بۆیە بەفەرمی نەناسراوە، چونکە ڕێگری یاسایی و دەستوری هەبوو)) ..... بەلام دوای لە ٣٠ دەقیقە سەرلەنوێ ئەو دیرەیان لادا، کە دێڕێکی گرنگ بوو بۆ زانینی هەواڵەکە .... ئەمەش کارەساتە کە نالێک یاری و بەمیزاج بەهەواڵی نەتەوەیی وا بکات هەول بدات بڵێ کۆمەڵێک خەڵک هەوڵیان دا خۆیان بکەنە قارەمان بەڵام ناراست دەرچوو.
شایانی باسه و پێویسته جارێکی دیکه بیڵێمهوه، که ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە گەورەیە لە دەرەوەی ههوڵ و تێکۆشانی دەسەڵات بەرهەم هاتووە، بهڵام کاتێک کهناڵێکی راگهیاندنی وهک ئێن ئاڕ تی، که خۆی وهک مینەریكی ئازاد له دهرهوهی میدیای دەسەلات خۆی بناسینی، کەچی ئهو دهستهکهوته ئەوەندە بچوک بکاتهوه، بیگهیهنێته ئاستی سفر، ئهمه نیشانهی گومان پهیدا دهکات، لهبهر ئهوهش بوو به پێویستم زانی لهم نووسینهدا قسهی لهسهر بکهم. بهتایبهتیی ئهوهی من دەیزانم و پرسیومە، که لە بواری یاساییهوه، کە مەرج نییە دەقیقیش بم، ئهوهیه هەموو زانیاریەکان بۆ ئێمە نوێ بووه (واته یاساکانی سوید):
١/ لە رۆژی یەکەمەوە کە سەرکەوتنەکە راگەیەنرا ١٥ی نۆڤێمبەر بەردەوام ئاماژەم بەوە کردوە کە دینەمۆکەی ڕێکخراوی چاودیری کوردۆساید / چاک بووە، نەوەک من، چونکە ئەو کارە بەتەنیا من نەبوومە، دەیان هاوڕێی لەو ٦ سال و ٨ مانگە کەم و زۆر ڕٶلیان تیا بینیووە، هەمومان لەژێر چەتری ئەو ریکخراوەدا کارمان کردووە. بۆیە هەرگیز و لەهیچ شوێنیک نەموتوە بەتەنیا بوومە، بەلکو بەبەردەوام وتومە ئەمە دینەمۆکەی کوردۆساید بەپالپشتی پەرلەمانتارە دۆستە سویدی و کوردەکان لەپەرلەمانی سوید و رەوەندی کورد بووە ، خۆ ئەگەر هەرلایەنێک لە دەرەوە ئەمانەی باسم کردوە کاریان کردبایە ،ئەوا لە١٥ی مانگی نۆڤێمبەرەوە دەیان راپۆرت و بەدواچون و ئاخافتن باس کراوە دههاتن و بەڵگەیەکیان دەخستە روو!! ئیستاش هەر لایەنێک لەمانە زیاتر ناوم هێناون ئەگەر رۆلیان تیا بینیوە با بفەرموی بەڵگە وفاکتەکانی بخاتە روو، کە ئیستا سەردەم سەردەمی بەڵگەیە نەوەک حەیران گوتن. جگه لهوه من ئەوپێداگریەشم لەبەر دوو خال بووە: یەکەم مافی ئەو رێکخراوەیە کاریان لەسەر کردووە گەرنا من ئیستا بەس ئەندامی ئەو رێکخراوەم،ئهمهش هەوڵێک بوو، تا دەسەلات ئهو دهستکهوته بۆخۆی نەبات وەک ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید لە کۆنگرەی سۆسیال دیموکرات و کەیئسی فرانس ڤان ئەنرانت کە دەسەلات بەزۆرەملێ خۆی تێخست لەکاتیکدا لەوانیش هیچ کاریان نەکردبوو.
٢/ ئەو هەڵهیهی کراوە تەنیا ئەوەیە هەموومان (چەندین پارت و کەسایەتی و نوێنەری حکومەتی هەرێم ڕۆژنامەنوس لە ٢٨ و ٥ی مانگ لەپەرلەمان بوینە) بەهەڵە لەشێوەی دانپیانانەکە گەیشتوین، راستە نەبۆتە بریاری فەرمی، بەلام ئەمە دانپیانانی راشکاوانەی پەرلەمانی سویدە کە ئەنفال جینۆسایدە بهبێ ئەوەی دژ بە دەستور و ڕیکەوتنامە نیو دەوڵەتیەکانی سوید بوەستیتەوە، ئەوان هەڵساون بەدیوێکی تردا دانیان پێدا ناوە .... بۆیە ئیستا هیچ پارت و لایەنێک ناتوانی داوا لەپەرلەمان یان پارتەکان بکات وەرن وەک پەرلەمان دان بنێن بەوەی ئەنفال جینۆسایدە ئەوان بەپیی دوو بەلگە ی دۆکۆمینتی ناو پەرلەمان و بە کۆی دەنگدانیان پێدا ناوە کەئەنفال جینۆسایدە، چونکە پەرلەمانی سوید ، پەرلەمانە کارتۆنیەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و پهرلهمانی کوردستان نییە، تا بەئارەزوی خۆی بریار بدات بەلکو ئەرکی پەرلەمانه لەسەر سیاسەتی دەرەوە پێشنیاز بداتە حکومەت ومافی ئەوەی نییە بەپێی دەستور ناچاری بکات دانی پیا بنێ و کاری لەسەر بکات ..... واتا بەپێێ یاسای سوید تەنیا دەسەلاتی بریار لە دەست حکومەتدایه ...راستی ئەمەش لەدانپیانانی پەرلەمانی سوید بە گەلکوژی ئەرمەن ئەوا ٢ سال و ٩ مانگە حکومەتی بورژواکان لە دەسەلاتن بەهۆی ئەوەی خۆیان لەگەڵیدا نین، ئهو بڕیاره مرێندراوە، بێ ئەوەی پەرلەمان بتوانێ هیچ بکات!! هاوکات ئەوەی ئەرمەن بۆیە دانی پیا نرا ، چونکە لەسالی ١٩١٥ بوو کە دەکەوێتە بەر لە ڕیکەوتنامەی نێودەوڵەتیی لەسەر جینۆساید کە لەسالی ١٩٤٨ دەرچووە بۆیە ئیستا ئەگەر لەپەرلەمانێکی سوید بپرسی داواتان لێ دەکەم دان بنێن بە جینۆساید ئەوان دەڵێن کارەکە لای ئێمە تەواو بووە ئیستا لای حکومەتە!
بۆیە من دەپرسم کەنالێکی وەک NRT کە خۆی وا بەخەلک دەناسینێ ئەو دەبێتە دەنگی خەڵکانی رەخنەگر یان ئەو دەنگانەی کە بایکۆتی دەسەلاتیان لەسەرە دەبێته مینبەریان و پشتگیری لە رێکخراوە سڤیلەکان دەکات کەچی لەم دۆسیەیەدا بەدا خەوە بەپێچەوانەوە رەفتاری کرد کە ئابلۆقەی لەسەر ئیمە دانا هاوکات ئەوەی کوردسات و کوردستان تێڤێ ناتوانن بیکهن، ئەمان دەیکەن بەناوی مینبەرێکی سەربەخۆوە ! رەنگبێت بلین ئەوان هەوالەکە دەگوازنەوە و وەک کارێکی ڕۆژنامەگەریی ، لێ ئێمەش دەزانین شیوەی دارشتنی هەوال هەر رۆژنام ەو مالپەرێک بەو شیوەیە دایدەرێژی کە لە قازانجی خۆیەتی ، بۆیە ئەو تێکستەی یەکەم جار بەر لەوەی پەیوەدنییان پێوەبکرێ سیگنالی ئەوەبوو، گوایه هیچ نەکراوە تەنیا لەدانیشتنیکی حزبەکان کراوەتە راپۆرت بێ ئەوەی بخرێتە دەنگدان و بریارەوە. بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن چونکە کۆی پارتەکان کۆک بوونە و هیچ پارتێک داوای نەکردوە بخرێتە دەنگدان و بەوشیوەیەی کە لەگەل یاسا ولاتەکەیان گونجاندوە، ئهمهش کە ببیتە ناسینی ئەنفال بەجینۆساید لە پەرلەمانی سوید ، نەوەک یەکسەر هۆکاری رەت کردنەکە لە زاری پەرلەمانتار جەبار ئەمین بکەنە هەواڵەکەیان و پێشەکی ئاخافتنەکەی ببرن.
هاوکات لەو راپۆرتەیان شێوەیەک لە هەواڵی دارشتنەکەیان وەک ئەوە وابوو، که گوایه ئێمە گالتەمان بەو خەڵکە کردبێ!. پرسیار لێرهدا ئەوەیە ئیمە ١١ سالە لەو ئهوروپایە وا تەمەنی خۆمان لە خەبات بۆ دۆسیەکانی مافی مرۆڤ بردە سەر .... تۆ بلێێ ئەو خەباتە سەختە بە گیرفانی بە تاڵ و لەناوەندە سیاسیەکان ، ئەو هەموو ململانێیە لەگەل داگیرکەرانی کوردستان (جولاندنی دۆسیە نەتەوەیەکان) دەسەلاتی کوردی (پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیەکانی لەجەلادانی ئەنفال) خەبات بۆناسینی ئەو دۆسیەیە لەگەل هەموو پارتەکانی سوید، ئێمه بۆ ئهو مهبهسته بێت که خۆمانی پێ گهوره و به قارەمان بکهین؟ !! تۆ بلێی ئیمە لەو هاوکێشەیە نەگەین کە (سەنگ دروستکردن بۆ رێکخراو و کەسایەتی ، زۆر بەئاستەنگ بەدەست دێ ، وەلێ دۆرانی بەیەک چرکە لەدەستی دەدەی) ...بۆیە دەمەوێ دلنیای هەموو لایەک بکەمەوە ئەگەر مەسەلەکە (ناسینی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمانی سوید تەواو نەبوایە ئیتر بەهەر بەرگ و دیویکی هەلەبوایە ، ئەوەندە چەواشەکارنەدەبوین وەئیمە ش لەپەرلەمانتارەکان هەوالەکان وەردەگرین لەتەک چەندین راگەیاندنی کوردی کەکرودیانە ، بەلام بوێری ئەوەمان تیایە بەچەند وشەیەک داوای لیبوردنمان بکردایە ، کەدلنیام پێ بچوک نەدەبوینەوە !
سەرنجی کۆتایشم ئەوەیە ئیمە گەرچی یاسایی یان پەرلەمانتار نین بەلام ئەوەی بینیومانە پرسیومانە وەک دەیان مینبەر و کەسایەتی تر لەلایەن لەپەرلەمانتار و بەرپرسانی لیژنەی دەرەوەی سوید دەلێن ئەوەی راگەیەنراوە لەسەر ناسینی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمان ئەمە ناسینە .... وەک ئەو وەلامەی بۆدیل سەبەلۆس کەبەرپرسی لیژنەی دەرەوەی پارتی ژینگە و پارتەکەیتی لەپەرلەمان کەدەلێ ((ئێمە ،لەپەرلەمانی سوید دان بەوە دەنینن بەگوێرەی ئەوزانستانەی لەبەردەستمان دایە ئەنفال جینۆسایدە ئەمەش هەمان مانا دەگەیەنێ
Vi bekrftar att det svenska parlamentet ocks anser att det var folkmord utifrn de rapporter vi har tillgng till. Det r samma sak.
ئەمە جگە لەوەی کەنوێنەری پارتی کریست دیموکراتە ، بەدەنگ تۆمار کراوی لامانە دەلێ بۆیە نەخراوەتە دەنگدان چونکە هەمومان کۆک بوین ، ئەگەر یەک لایەن دژ بوایە ئەوا دەخرایە دەنگدان ....وەلەوەلامی پرسیارێکدا کەئاراستەمان کردوە دەلێ ئەمە رای کۆی پەرلەمانتارانە واتا (پەرلەمان) کەئەنفال جینۆسایدە بێ ئەوەی دژ بەیاساکانی ولات بوەستی ........... بەلام دانپیانانی ئەوە ئەرکی حکومەتە نەوەک پەرلەمان چونکە دەستوری سوید لەمە زیاتر رێگای پێ نادات
هاوکات خوینەر دەتوانی گوێبیستی ئەو دیدارە بێ کەلەگەل سێ پەرلەمانتاری سویدی کەکورد زمانن و یەکێکیان لەسیاسەتی دەرەوە کار دەکات .... بەرونی بەلگە وزانیاریەکان دەخاتە روو کەئەوەی کراوە لەپەرلەمان ئەنفالیان بە جینۆساید ناسیوە:
من تێناگەم گولکردنەوەی ئەو بابەتە و بچوکردنەوەی وەک ئەوەی کەنالی دەیکات لەخزمەت کێیە!
فەرمون ئەو رونکردنەوەی پەرلەمانتار جەبار ئەمین بخوێنەوە بزانن حەسەن کەچەل کەچەل حەسەنە یان نا واتا بەشیوەیەکی زیرەکانە کۆی پارتەکان کەپەرلەمان پێک دەهێنن کۆکن لەسەر ئەوەی ئەنفال جینۆسایدە و دانیان پیا ناوە بێ ئەوەی توشی دژایەتی دەستوری ولاتەکەیان بکەن .... واتا لەمە زیاتر لەپەرلەمانی سوید ناروات لەرۆژگاری ئەمرۆدا بیکەن ....کەسمان ناتوانین بلێن وەرن بۆمان دان پیا بنێنن بەلکو ئیستا دەبێ فشار بخەینە سەر حکومەت چونکە بەپێی دەستور حکومەت ئەومافەی هەیە بریاری لەسەربدات پەرلەمان ئەومافەی نیە بەتایبەتی دوای واژوکردنی ولاتی سوید لەسەر پەیمانامەی ڕیکەوتنامەی جینۆسایدی جیهانی ....
بۆیە ئیستا دەپرسم هۆی چیە ئەو میدیایانە بەتایبەتی دەیانەوێ وێنەیەکی جیا بدەنە خەلک و ئەو دەستکەوتە بەبجوک و لاواز نیشان بدەن !! ئایا دەکرێ لەرکابەری کەنالێ کەئەوان لە ٩ی مانگەوە گرنگی بەئاستی کەیس و دەستکەوتەکە پێی دەدەن ، بێیت هەوالێک دابرێژی و بلێ هیچ نەبوە ئاوا دەستکەوتێکی نەتەوەیی بکەیتە سفر یان بێبایەخی بکەی و خۆشی یەک نەتەوە واتا لەهیواوە بکەیتە رەش بینی!! ئایا نەتان دەتوانی وەک رادیۆی زایەلە کەسەرچاوەی ئەو هەوالە بوو وەک ئیوەش هەوالەکەیان دارشت ، دیدارتان بەزمانی کوردی لەگەل دوو پەرلەمانتاری سوید یان کورد زمان بکردایە، کورد بکردایە بۆئەوەی لەبری ئەوەی سەرچاوەکانیان نادیار بێ ، بەسەرچاوەو کاراکتەری سەرەکی ناورداوەکان گفتوگۆیەکیان بکردایە بۆئەوەی توشی ئەو هەلە زەقە نەبن کەدلنیام گران لەسەر سەنگ و راستگۆیتان دەوەستێ و چونکە خەڵک هەستی پێکرد ئەگەر لەسەرەتاوە هەستمان پێ دەکرد کەکەمتەرخەم بون ، ئەوا ئیستا دەبینن وەک میدیاکانی دەسەلات هەولی بێ بایەخ کردنی ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە دەدەن کە دەبوایە لەسەنگەری ئێمە بوەستنایە و هەمەلایەنە بەدواچونتان بۆ بکردایە .....
هاوکات دەمەوێ ئەوە بلێم جگە لەو بەڵگانە :
بەرنامەیەکی تێڤێ کە پەرلەمانتار جەبار ئەمین رونکردنەوە دەدات لەم بارەوە:
دەقی رونکردنەوەیەکی جەبار ئەمین لەم بارەوە:
دەقی وتاری چەندین پەرلەمان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی سوید لەرۆژی ٢٨ نۆڤێمبەر لەسەر ئەنفال لەپەرلەمان داویانە:
لێدوانی بودیل سیبلۆس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارت و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە:
لێدوانی فرێدریک مالم بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان لەسەر لیستی پارتی خەلک:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست