کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاک نه‌وشیروان سه‌رکرده‌ی گۆڕان..

Saturday, 23/05/2009, 12:00

1411 بینراوە


كاك نەوشیروان تۆ ئەگەر 30سال خزمەتى گێل ترین مرۆفەكانی دنیات بكردایە ئیستا لە یەكیتیەكەى ملا بەختیارو جلال تالەبانی وەفادارتر ئەبوون بۆت
ئه‌ی‌... سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ گۆران سلاوو ئه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ چاوه‌روانكراوه‌ی‌ كه‌ ملیونه‌ها كورده‌ چاوه‌ری هیمه‌ت و گۆرانكاری‌ تۆن ئەى ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان خۆشیان ئه‌ویت به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌لین ئه‌و لیسته‌ی‌ تۆ چه‌ند كه‌سێكی‌ هاو سۆزی‌ خۆتت له‌گه‌له‌و ته‌واو نه‌خیر به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌لیم من داخ له‌ دلیش نیم هاو سۆزی‌ ئه‌م سكردیه‌ش نیم به‌لام خۆشم ئه‌ویت چونكه‌ كه‌سێكی زۆر سه‌رده‌میه‌ كه‌سێكی‌ زۆر هیمن و له‌سه‌رخۆو سه‌ركرده‌یه‌كی‌ زۆر خۆشه‌ویسته‌ لام .من له‌ توێژیكی ئیسلامی كارم كردوه‌ به‌لام كاك نه‌وشیروانم خۆش ئه‌ویت نه‌ك من بگره‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌وانه‌ی‌ وه‌ك من بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ دلینام به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو راوبۆچونه‌كان لیستی گۆران زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌هیًنی من ته‌نیا له‌ لای‌ خۆمه‌وه‌ به‌ بی‌ وه‌رگرتنی هیچ ئمتیازیك به‌ بی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ قه‌سه‌م به‌خوا تائیستا كاك نه‌وشیروانم به‌س له‌ میدیاكاندا بینیوه‌ به‌لام ده‌نگی‌ خۆم و بنه‌ماله‌كه‌می ئه‌ده‌می‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌راستی بی‌ ده‌نگی و مۆدرینی و رۆشنبیر و سیاسی بونی‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ وای‌ له‌ هه‌موو كورد كردوه‌ كه‌ زۆر به‌ قولی‌ خۆشیان بویت ویرای‌ ئه‌و هه‌موو هێرشكردنه‌ ناراوه‌یه‌ی‌ پیش هه‌لمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌كان ده‌كرینه‌ سه‌ر ئه‌م لیسته‌ به‌لام زۆر رۆشنبیرانه‌وه‌ دیموكراسیانه‌ وای‌ كردوه‌ كه‌ به‌سه‌دها خه‌لك رۆشنبیران نووسه‌ران ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانی‌ كوردستان ته‌نانه‌ت مه‌لا كریكار كه‌ بیرمه‌ندیكی ئیسلامییه‌ تارادیه‌كی‌ زۆریش قه‌ناعه‌تی به‌ حیزبه‌بی علمانی نیه‌ به‌لام كه‌ ناوی‌ كاك نه‌وشیروان دیت هه‌موو ده‌لین ئه‌و پیاوه‌ راست گۆیه‌ ئه‌و پیاوه‌ خۆشه‌ویسته‌ وای‌ لیهاتوه‌ خه‌لكی رۆشنبیر له‌ سایته‌ كوردیه‌ ره‌خنه‌ ئامیزه‌كاندا نامه‌ روانه‌ی‌ ئۆباماو ده‌زگای‌ هه‌والگری‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن تیادا داوا ده‌كه‌ن به‌ توندی ئاگاداری ئه‌م هه‌لبژرادنه‌ بكه‌ن چونكه‌ گۆران به‌ریوه‌یه‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر بونی‌ لیستی گۆرانه‌ له‌م هه‌ڵبژرادنانه‌دا لیسته‌كه‌ی‌ تۆ به‌ریزم خۆشه‌ویستی كورد كاك نه‌وشیروان داوا ده‌كات كه‌ حكومه‌ت له‌حكومه‌تی‌ حیزب و خیله‌كی بیته‌ ده‌روه‌و ببیته‌ حكومه‌تی‌ خه‌لك و خه‌لك به‌ئازادی‌و مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆی‌ شادبیت بۆ ئه‌بیت ئه‌م دروشمه‌ی‌ تۆ نه‌خوازراو بیت له‌لایه‌ن خودی ئه‌و حیزبه‌ی‌ تۆ زیاتر له‌ 30 سال گیان و دل و گۆشتو خوینی خۆتت پیداوه‌ بۆ ئه‌بیت ئیستا كه‌سیكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار بلی‌ ته‌نها ئیمه‌و پارتی حكومه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئیوه‌یه‌ن كه‌سی تر ناتوانیت ببیته‌ نوینه‌ری‌ ئیوه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ یه‌كیتی ئه‌و یه‌كیتیه‌ی‌ كه‌ بۆته‌ مۆلكی تایبه‌تی‌ مام جلال و ملا به‌ختیار به‌ته‌نها زۆر سه‌یره‌ ئه‌و یه‌كیتیه‌ی‌ كه‌ به‌دریژرای زیاتر له‌ 30سال چه‌ندان سه‌ركرده‌ی‌ ئازاو گیان فیدا دروستیان كرد ئیستا به‌ته‌نها هی ملابه‌ختیارو جلال تاله‌بانیه‌ وه‌ ئاماده‌شن بۆ مانه‌وه‌ی‌ خۆیان چه‌ندین تنازلات تر بكه‌ن بۆ پارتی ئه‌و پارتیه‌ی‌ كه‌ هه‌مووو كورد چاك ئه‌زانیت چیان بۆ كوردو وه‌چیان به‌ خودی‌ یه‌كیتی كرد له‌ سالانی‌ رابردوودا بۆ ئه‌بیت یه‌كیتی ئه‌وه‌نده‌ بچوك بیت ته‌نزولات بۆ حزبیكی بچوكی شیوه‌ حزبی به‌عس بكات من زۆر به‌داخه‌وه‌م دلنیام ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ ملابه‌ختیارو ته‌نزولات بۆ پارتی به‌ته‌واوی‌ ده‌نگی‌ كادره‌ پیشكه‌وتوه‌كانی‌ خۆشیان له‌ده‌ست ئه‌دات من دلنیام ئه‌گه‌ر یه‌كیتی به‌ته‌نها له‌ په‌رله‌مانه‌دا به‌شدار بوایه‌ دلنیام سۆزداری‌ خه‌لكی زیاتر به‌لای‌ خۆیا رائه‌كیشاو زۆربه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ پارتیشی مسۆگه‌ر بوو به‌لام ئیستا به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچو نه‌ك ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ ته‌نزولاتیكی تری‌ كردوه‌ بۆ پارتی ئه‌ویش به‌دانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت و هه‌رێمه‌ به‌ وان كه‌واته‌ هه‌لبژرادن یه‌كسانه‌ به‌ هیچ ئه‌وسا یه‌كسانه‌ به‌ ئیستا ئیستاش یه‌كسانه‌ به‌ دوای‌ هه‌لبژرادن بۆیه‌ ئه‌لیم لیستی گۆران به‌ته‌نها ئه‌توانی گۆران بباته‌وه‌ باكیشی نیه‌ پیش روداوه‌كانیش ناكه‌ویت و تحالفی له‌گه‌ل هیچ لیستیكی نه‌كردوه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ینی كه‌ سه‌رۆكی‌ لیستی گۆران وه‌ك مرجعی ده‌سه‌لات و فكر مه‌ندی هه‌موو كورد كه‌ نه‌ك به‌لای‌ منه‌وه‌ بگره‌ به‌لای‌ هه‌موو كوردیكی به‌شه‌ره‌ف ئه‌وه‌نده‌ دوربینه‌ دلینایه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل لیسته‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ن ئه‌مه‌یه‌ بروا به‌خۆ بون نه‌ك ترس و ده‌ست پیكردنی هیرشی بی‌ مانانو وه‌عدو په‌یمانی درۆوی‌ پیش هه‌لبژرادنه‌كان كه‌ ته‌نانه‌ت واوی‌ ئه‌و وعدانه‌ش نایته‌ دی دوای‌ هه‌لبژرادن هیوام گۆرانه‌ ئه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ كورد من به‌ مال و گیان و روحم له‌گه‌لتم هه‌رچه‌نده‌ تائیستا به‌چاوی‌ خۆم له‌نزیكه‌وه‌ نه‌مدیویت به‌لام دلنیام ئه‌گه‌ر به‌ریزت ئه‌مه‌ت چه‌ند سالیك پیشتر بكردایه‌ دلینا ئه‌بوم ئیستا له‌ روومان ئه‌هات به‌خه‌لكی بلین كورد حكومه‌تیكی مۆدرین و دیموكراسی هه‌یه‌ به‌لام نه‌چوه‌ بچیت چاوه‌ریتین سه‌ركرده‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)