ئه‌مجاره پاراستن ده‌یه‌وێ له سلێمانی کارێکی تیرۆریستانه دژی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک ئه‌نجام بدات
Thursday, 05/08/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
ئه‌مڕۆ رۆژی 5 / 8 / 20101 گروپێک به‌ناوی گه‌نجانی داکۆکیکار له سه‌روه‌ری و پیرۆزیه‌کانی کوردستان، به‌یاننامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌یان به ناو ماڵانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی سلێمانی بڵاوکردۆته‌وه، به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌که‌ن که گوایه بێڕێزی به سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه ده‌که‌ن، پاش لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌م گروپه له‌لایه‌ن هیوا ئه‌محمه‌د مسته‌فا به‌رپرسێتی لقی چواری پارتییه‌وه دروست کراوه، مه‌به‌ستیش تۆقاندنی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌یه که دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لاپه‌ڕه‌ی مێژووی خیانه‌تکاریی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵده‌ماڵن، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای به‌رپرسی لقی چواری پارتیی، ئه‌و که‌سه‌ی که تاوانباره به تیرۆرکردنی سۆران مامه حه‌مه، هه‌روه‌کو کوردستانپۆست له هه‌واڵێکدا رایگه‌یاند
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی پێشووترمان کلیکی ئێره بکه)، له‌و هه‌واڵه‌دا رامانگه‌یاند، که پاراستن ئه‌م که‌سه‌یان بۆیه کردۆته به‌رپرسی پارتی له سلێمانی، تا پلان دابنێ بۆ ترساند و تۆقاندن و تیرۆرکردنی نه‌یارانی پاراتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، هه‌روه‌ک له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاو و چالاکیی ئه‌م پیاوکوژه‌ی پاراستنه، هه‌ڵبه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه و فڕێدانی بۆ ناو ماڵان، له‌و کاته‌دا دێت، که گۆڤاری لڤین دیدارێکیان له‌گه‌ڵ مامۆستای زانکۆ و مێژوونووس (قانعی فه‌رد)دا کردبوو، له‌و دیداره‌دا قانعی فه‌رد هه‌ندێ نهێنی شاراوه‌ی له سه‌ر مه‌لا مسته‌فا هه‌ڵدابووه‌وه، وه‌ک ساڵێک پێش ئاشبه‌تاڵه‌که مه‌لا مسته‌فا داوای په‌نابه‌ریی سیاسیی له ئه‌مه‌ریکا کردووه، هه‌روه‌ها به‌پێێ به‌ڵگه و قسه‌ی به‌رپرسی ساواکی پێشوو، بارزانی ده‌ستیی هه‌بووه له تێکدان و نه‌مانی کۆماری مه‌هاباد.
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌زگای پاراستن بخوێنێته‌وه، ده‌رک به‌وه ده‌کات که نووسینی ئه‌و نامه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌و دیداره‌وه هه‌یه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی پێ ناڕه‌حه‌ت کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو ئه‌وه‌ی به کوردستانپۆست راگه‌یاند، ئیستا پاراستن به جدیی ده‌یانه‌وێت تاوانێکی دیکه‌ی وه‌ک تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له خۆیانی دوور ده‌خه‌نه‌وه و به‌ناوی ئه‌و گروپه‌وه کاره‌که ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بڵێن ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به پارتییه‌وه نییه.
بو خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/parti_liqi4.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست