له میسر بهڵتهگیه هه‌یه، لای ئێمه‌ش شه‌قاوه
Friday, 04/02/2011, 12:00
وه‌کو بینیمان ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر کۆمه‌ڵێك بهڵتهگیهیان به سواری ئه‌سپ و حوشتره‌وه کرد به‌ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و ووڵاته‌دا. له‌و ڕۆژه‌شه‌وه که ڕاپه‌ڕینی میسر ده‌ستی پێکردوه، ئه‌وه‌ی ووشه‌ی بهڵتهگیهشی نه‌بیستبوو ئێسته ئه‌زانێت که مانای چی! ماناکه‌شی ئه‌و شهقاوانهیه که یه‌کێتی و پارتی به‌نیازن بهریبدهنه گیانی جه‌ماوه‌ری کوردی ئازا، چونکه ڕاپه‌ڕینی ئه‌وانیش زۆر نزیکه. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و شه‌قاوانه کێن؟
سه‌رۆکی شه‌قاوه‌کان له حکومه‌تی سلێمانیدا شێخ جه‌عفه‌ره و هه‌موشمان بینیمان له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چۆن له شه‌قامی توی مه‌لیك کۆمه‌ڵێك شه‌قاوه‌ی دوای خۆی خست و به‌پێش چاوی هه‌موانه‌وه که‌وته گیانی گه‌نجه‌کانمان، دوهه‌م شهقاوهش مه‌لا به‌ختیاری ناسراو به مهلاتهماته، که هه‌رچه‌ند سه‌یری ڕوخساری بکه‌یت ووێنه‌ی شه‌قاوه‌و چه‌قۆ وهشێنێکت دێته به‌رچاو. جگه له‌وانیش خوا بیانبڕێت یه‌کێتی نیشتیمانی بۆته جێگه‌ی کۆمه‌ڵێك شه‌قاوه که هه‌ریه‌کایان سه‌دان شهقاوهیان پاش خۆیان خستوه.
له هه‌ولێریش سه‌رۆکی شه‌قاوه‌کان مه‌سروری کوڕی مه‌سعوده که هێزێکی شه‌قاوه‌ی زێره‌ڤانی له‌به‌ر ده‌ستدایه و ئاماده‌ی کردون بۆ سه‌رکوت کردنی جه‌ماوه‌ر
له دهۆکی مردوش پێم وابێ ئه‌وان پێویستیان به شه‌قاوه نابێت، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ که‌مینه‌ی هوشیاری ئه‌و شاره
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌قاوه‌کانی کوردستان لایان وایه خه‌ڵک چاوترسێن ئه‌که‌ن خه‌یاڵیان خاوه! چونکه هه‌ر کاتێك جه‌ماوه‌ر خرۆشا ، تا نه‌گات به ئامانجه ڕه‌واکانی دانامرکێته‌وه. نمونه‌ش له‌پێش چاویانه که ئێسته له وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ك میسردا چی ڕوئه‌دات! چۆن جه‌یش ڕازی نیه له جه‌ماوه‌ر بدات، له کوردستانیش پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه ڕازی نابێت دژی جه‌ماوه‌ر بوه‌ستێت. بۆیه وا چاکه هه‌ر زوو بارگه‌یان بپێچنه‌وه‌و واز له میلله‌ت بهێنن، ده‌نا ئه‌نجامه‌که‌ی به‌سه‌رسه‌ری ئه‌واندا ئه‌شکێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست