کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگ...رونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادییەوە

Saturday, 12/03/2011, 12:00


ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندنى ناوخۆو دەرەوە لەگەڵ رێكخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەكان ئاگاداردەكاتەوە كە لە ئەمڕۆوە 12/3/2011، زانیاریی ئەوەمان بە دەست گەیشتووە كە چەند هێزێكى ناو دەسەڵاتى كوردى لە هەوڵى ئەوەدان كەسە چالاكەكانى خۆپیشاندانەكانى سلێمانىو هەرێمى كوردستان رەشبگیربكەن. هەروەها لە سەرچاوەیەكى باڵاى باوەرپێكراوى نێو كایەى سیاسییو دەسەڵاتى كوردییەوە زانیارى ئەوەشمان بەدەست گەیشتووە كە هەوڵی تیرۆر كردنى د. فاروق رەفیق لەئارادایە كە یەكێكە لە چالاكوانانى خۆپیشاندانەكانى هەرێمى كوردستان.
لێرەوە رایدەگەیەنین كە بەرپرسیارێتى سەلامەتى ژیانى سەرجەم خۆپیشاندەرانو چالاكوانانى خۆپیشاندانەكان لە ئەستۆى سەرجەم دامەزراوەكانى دەسەڵاتى هەرێمى كوردستاندایە بە هەردوو پارتى دەسەڵاتدارەوەو رایگشتى نێودەوڵەتیمان لەسەرجەم ئەم هەڕەشانە ئاگاداركردۆتەوەو دوپاتى دەكەینەوە كە خۆپیشاندان مافێكى سەرەتاییو رەواى سەرجەم هاوڵاتیانەو بەردەوام دەبین لەسەرى تا بەدیهێنانى سەرجەم داواكارییەكان.

12/3/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە