کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


د. فایه‌ق گوڵپی: خه‌بات ده‌که‌ین تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ خۆیان بگۆڕن

Monday, 15/06/2009, 12:00


ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ لیستى هیوا رێپێوانێكیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند له‌فولكه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سلێمانى كه‌تێیدا ناڕه‌زایى و نیگه‌رانى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بڕیارى به‌شدارى نه‌كردنى لیستى هیوا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕى.

دكتۆر فایه‌ق محمد گوڵپى ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى پارتى چاره‌سه‌رى دیموكراتى كوردستان بۆ سایتى یه‌كگرتوو گووتى " به‌م رێپێوانه‌ هێمنانه‌ ناره‌زایى خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان داى سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌گرتن له‌به‌شدارى كردنى لیستى هیوا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستاندا"

هه‌روه‌ها ئه‌و گووتیشى " له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ده‌ستیان هه‌بوو له‌ده‌ركردنى بڕیاره‌كه‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئێمه‌ خه‌ڵكانێكى كۆڵنه‌ده‌رین و تێكۆشان و چالاكى سیاسى خۆمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین

هه‌روه‌ها گوتی :

ئه‌مرۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین و له‌ سلێمانی و ده‌چینه‌ به‌رده‌م ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵا و رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندا ن ده‌كه‌ین و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌ به‌ریتانیا چالاكیمان هه‌یه‌ " هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ چالاكی تر به‌رده‌وام ده‌بین ..

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه‌ به‌به‌شداری نه‌كردنی لیستی هیوا له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا واز له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خۆمان ناهێنین و خه‌بات ئه‌كه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوابكه‌ین كه‌ حوكمی یاسا و دیموكراسیه‌ت و پێوانه‌كانی تری سیستمه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر بكه‌ین و ئه‌و هێز و لایه‌نه و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌ په‌رست و‌ سه‌رشۆركه‌رانه‌ی داگیر كه‌ری كوردستان وا لێ بكه‌ین یان خۆیان بگۆرن یان جێگه‌یان پێ چۆڵ بكه‌ین..
درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌:
سایتی یه‌كگرتوو / كاندیدێكی لیستی هیوا له‌ خۆپیشاندانیاندا : كۆمسیۆنی باڵای نا سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كانه‌ چونكه‌ یاسا كراوه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ت
 
 سامان حه‌مه‌ كه‌ریم / سایتی یه‌كگرتوو - سلێمانی
 
 پاش ئه‌وه‌ی لیستی هیوا به‌ نیاز بوون له‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌م لیسته‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنیبألای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كوردستانه‌وه‌ رێگری لێكرا ئه‌مرۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستان و هه‌وادارانی ئه‌م لیسته‌ له‌شاری سڵیمانی هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی رێ پێوانێك بۆ به‌رده‌م لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌باره‌ت هۆكاری ناره‌زایی ده‌ربرین و هۆكاری خۆپیشاندانه‌كه‌ " وه‌هاب ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی لیستی هیوا بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند :
 
 ئێمه‌ وه‌كو لیستی هیوا له‌ رێپێوانێكداین بۆ به‌رده‌م كۆمسیۆنی باڵای نا سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كان له‌سلێمانیدا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆیه‌ به‌كار ده‌هێنم چوكه‌ به‌راستی ئه‌مرۆ یاسا كراوه‌ به‌ قوربانی سیاسه‌ت وه‌ ئه‌م بریاره‌ی ئێمه‌ كاتێك كه‌ دراوه‌ سیاسه‌ت فه‌رز كراوه‌ به‌سه‌ر یاسادا و ئه‌بوایه‌ یاسا سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بوایه‌ و ئێمه‌ وه‌كو لیستی هیوا ئه‌وه‌ی كه‌ پێویست بێت له‌ روی یاساییه‌وه‌ هه‌موو ئیجرائاتی خۆمان كردووه‌ و ته‌قدیمی كۆمسیۆنمان كردووه‌ و ئه‌ویش وه‌كو كاری خۆی هه‌ستاوه‌ به‌ پێدانی مۆله‌ت به‌ ئێمه‌ كه‌ ژماره‌ 895 مێاده‌قه‌ كراوین وه‌ پاش ئه‌وه‌ی مێاده‌قه‌یش كراین ئاماده‌كاری كاندیده‌كانیشتمان كردووه‌ وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ راگرتنی لیستی هێوا راگه‌یه‌نراو كاتێك كه‌ تیر وپشكی ناوه‌كان كرا و ژماره‌كانی پێ بدرێت و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تیرو پشكه‌دا ئێمه‌ ژماره‌ 63 مان به‌ركه‌وت وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سته‌ی قه‌زائی له‌یه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه‌ موداخه‌له‌ كرا له‌و كاره‌دا كه‌ ئه‌بوایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بكرایه‌ و بۆ ئه‌و كاره‌ به‌راستی فه‌رز كرا به‌سه‌ر كۆمسیۆنی بالا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌مه‌ بووه‌ مایه‌ی به‌شداری نه‌كردنی لیسته‌كه‌مان و قه‌ده‌غه‌ كردنی لیسته‌كه‌ بۆ به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا كه‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌ری یاسا پێشێل ده‌كات وه‌ رێگری ده‌كات له‌ مانا دیموكراسیه‌كان و ه‌سیستمێكی دیموكراسی ئه‌مرۆ كه‌ ئێمه‌ پیاده‌ی ئه‌كه‌ین له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ كوردستاندا زۆر پێویست بوو ئه‌بوایه‌ ئه‌و لیسته‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كرایه‌ ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە